ئەم دکتۆرە، عیادەکەی لەرۆژانی پێنج شەممە کردە بەلاش

بەڕاستی هەڵوێستێکی جوانە و جێگەی دەستخۆشییە ،نموونەی هەر زۆربێت
خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ژیان و ماڵییەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.ئـــــەژیـن ئـیـســمـاعــیـل حــاجـــی
پسپۆڕ لـە نەخۆشیەکانی ئافره‌تان و مندال بوون و بلوورە منداڵ IVF , تايبه‌ت به‌ ئه‌نجام دانی :-
۱ـ چارەسەر کردنی هەموو نەخۆشیەکانی تایبەت بە ئافرەتان .
۲ــ پسپۆڕی منداڵ بوون و بلـوورە منداڵ.
۳- ئەنجامدانی گشت نه‌شته‌رگه‌ريه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ نه‌خوشيه‌كانی ئافره‌تان .
٤- چاودێری تەندروستی ئافرەتانی دووگیان لەكاتی دووگيانی دا بەشێوەیەکی تەندروست.
٥- چارەسەری کێشەکانی نەزۆکی ئافرەتان و تێکچونی هۆڕمۆنات و لاوازی هێلکەدان .

تێبینی//
ڕۆژانی پێنج شەممە بینینی دکتۆرە بێ بەرامبەرە (بەخۆڕاییە)…
ڕۆژانی ٤ شەممە و ھەینی پشووە…

ناونيشـــان// هــەولێـرــ بــرایـەتی، ٤٠ مـەتری، نـزیک تـرافیـک لایـتـی ڕزگــاری، تەنیشت دەرمانخانەی تـــواز .
ژمـــارەی مـــــۆبــایــل/. 07507045744

وەستا رەسوڵ داوای یەک ملیار دیناری قەرەبوو لە ڕۆژنامەنوسێکی رانیە دەکات

بە پاساوی ناوزڕاندن لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوس ڕەنج عوسمان لە کەناڵی KNN بەناوی (فەرماندە هەڵاتوەکە) وەستا رەسول فەرماندەی میحوەری کەرکوکی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر و بەرپرسی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی (ی.ن.ک) سكاڵایەکی یاسایی لەسەر رۆژنامەنوسەکە تۆمار کردوە و داوای یەک ملیار دینار قەرەبوو دەکات .
سبەی سێشەممە ١٨/١٢/٢٠١٨ یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەچێت.
چالاکان و ڕۆژنامە نوسانی ڕانیەش وەک هاوهەڵوێستی و پشتیوانی لە دەنگی ئازاد بۆئەم مەبەستە گردبونەوەیەک لەبەردەم دادگای ڕانیە سازدەکەن و بەیاننامەیەک دەخوێننەوە لەکاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی .

برایەک دەستڕێژی گوللە لەبراکانی دەکات و یەکێک دەکوژێت و ئەوانی تریش بریندار دەبن

دوای ئەی سێ برا داوا لەبرایەکیان دەکەن کە چەک نەکڕێت، دەمە قاڵێ لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دەستڕێژی گوولە لەبراکانی دەکات و یەکێکیان دەکوژێت و دوو براکەی تریشی بریندار دەکات. دواتر بریندارەکان دەبەنە نەخۆشخانەی کەلار.

دامەزراندن لەم وەزارەتە، دەستی پێکرد، مەرجەکان بخوێنەوە


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەى وەزارەتەوە داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەمەبەستى رەخساندنى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا، وەزارتەکەمان داوا لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەکات داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت . وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مه‌رج و داوكارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا كرد:

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان

هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرابێت
لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت
نازناوى زانستى هەبێت
ئەو پێشکەشکارانەى نازناوى زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستیان تێدابێت
پێشکەشکاران لە ڕێگەى ئیمەیڵى (jobs.private@mhe-krg.org) زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.
دوه‌م: پێداویستیه‌كان

پێویستە هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەى cv پێشکەش بکەن
هاوپێچ کردنى بڕوانامەکان
هاوپێچ کردنى نازناوى زانستى
هاوپێچ کردنى مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى (ئەگەر نازناوى زانستى نەبێت).

بەتامترین و خۆشترین خواردنگەی برژاندنی ماسی لەخۆشترین شوێن کرایەوە

بۆیەکەمجار لەدەڤەری راپەڕین و دۆڵی شاورێ ، لەناو سروشتێکی جوان و رازاوەدا خواردنگەیەکی برژاندنی ماسی کرایەوە، بەناوی ماسی برژاوی نسێ، لەدۆڵی شاورێ لەدارەبەن. هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە زانیاری زیاتر وەربگرن:  07502147626    
07702147626

07502147626
07702147626

گەنجێک كوژرا

لەڕاگەیاندراوێکدا ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ وکوژرانی گەنجێکی لەگوندی قەڵبەزە ڕاگەیاند.
کاتژمێر ٨:٣٠ دەقیقەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان لە گوندی قەڵبەزەی شارەزوورەوە گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ کە بەفیشەک پێکرابوو ، گەنجەکە ناوی (ع.م.ص) تەمەنی ٢٢ ساڵەو و بەپێی قسەی کەسوکارەکەی لەلایەن ناسراوێکیانەوە بەهەڵە ٢ فیشەک بەر سنگی کەوتووەو پێکراوە .
دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا .
خوای گەورە سەبووری کەس و کارەکەی بدات.

دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان کرایە پشوو، لەترسی لافاو

بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و بەهۆی ڕێژەی زۆری بارانبارین و مەترسی لافاو بە بڕیاری قایمقامیەت و پەروەرەدەی کفری لە سەرجەم  خوێندنگا و قوتابخانەکانی دەوامی ئێواران پشوو دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتوەتەوە پێشبینی دەکرێت هەتا بەرەبەیانی سبەینێ بەردەوام بێت.