پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/٢٠

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست كاریگەری لەسەر ناوچەكەمان ئەبێت و لە كاتژمێر ٢ی شەوەوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان بەرزئەبێتەوە و لە بەرەبەیانی زووەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكەمان دەست پێئەكات و تاوەكو شەوی ئاییندە بەردەوام ئەبێت، والله أعلم
بەگشتی ئەمڕۆ ئاسمانی ڕاپەڕین لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور ئەبێت و لەزۆربەی كاتەكاندا ئاسمان هەور ئەبێت و چاوەڕوان ئەكرێت بارانی هێواش – ناوەند سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین بگرێتەوە و بڕ و ماوەی باران بارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز ئەبێت بەڵام ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری باران بارین تیایاندا زیاتر ئەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی تر، هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەكانی بناری قەندیل و دەورووبەری و چیا بەرزەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە ئەگەری بەفربارین ئەبێت و چاوەڕوان ئەكرێت ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری زۆرترین بڕی بەفر بیانگرێتەوە، والله أعلم
ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەكەمان ئەگرێتەوە پلەی گەرمی نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆ ١٠ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتن ( -١ ) پلە ئەبێت لە بناری قەندیل، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

باوکێک هاوسەرەکەی و سێ منداڵی خۆی دەسوتێنێت

باوکی ئەو سێ منداڵەی لە چەمچەماڵ بەهۆی سووتانەوە لە ماڵی خۆیاندا گیانیانلەدەستدا و دایکیشیان لە 90%ی جەستەی سووتا، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تۆمەتی سووتاندنی منداڵ و هاوژینەکەی ئاراستە کراوە.

پۆلیسی چەمچەماڵ چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە باوکی منداڵەکانی دەستگیرکرد و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە و گیانلەدەستدانی منداڵەکان و سووتانی دایکیان دەکەن.

لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، قادر نووری شەریف، کە دەکاتە باپیری سێ منداڵەکە دەڵێت “وەرن بە دەنگ هاوارمانەوە و بەرگری لە مافی کچەکەم بکەن”.

قادر نووری لە نامەکەدا دەڵێت “راستی رووداوەکە بەمجۆرەیە: دیار مەجید کە دەکاتە هاوسەری کچەکەم (سێوە قادر) و باوکی هەر سێ منداڵ (دارین، لارین و دەروون) لە ماڵەکەی خۆیدا هەستاوە بە بەنزین پێداکردنی کچەکەم و هەر سێ منداڵەکەی. دوای ئاگرتێبەردانیان دەرگای لەسەر داخستوون و خۆی هەڵاتووە. بەداخەوە هەر سێ منداڵەکە بەتەواوی سووتان و گیانیانلەدەستداوە، کچەکەشم 85% بۆ 92%ی جەستەی سووتاوە و لە ئانوساتی گیانلەدەستدانیەتی”.

قادر نووری بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “بۆیە سکاڵاکەم ئاراستەی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی حەقمان بسەنن و سزادانی ببێتە وانەیەک بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ تاوان ئەنجامبدەن”.

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، جگە لەوەی باوکی کچەکە سکاڵای لەسەر زاواکەیان تۆمارکردووە، هەروەها داواکاری گشتیش سکاڵای هەیە. ژنەکەشی لە نەخۆشخانە گوتوویەتی “خەتای مێردەکەم بووە”.

شەوی یەکشەممە 16-12-2018 لە گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵ (تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ پێنج ساڵ بوو) سووتان و دەستبەجێ گیانیانلەدەستدا، هەروەها دایکیان لە 90%ی جەستەی سووتا و تاوەکو ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە

بۆ قوتابخانەکانی رانیەودەوروبەری، چیتر مناڵ ئەزیەت مەدەن

یەکێک لەو دیاردە ناشیرینانەی کە لەبەشێک لە قوتابخانەکانی رانیە و دەوروبەری هەستی پێدەکرێت، بریتیە لەپاکردنەوەی قوتابخانەو شوشتنی پۆلەکان بەمنداڵی بچووک لە قوتابخانەکان پۆلی یەکی بنەڕەتی تا شەش. کەس و کاری قوتابیان گلەییان لەو دیاردەیە هەیە و دەڵێن زۆربەی رۆژەکان مناڵەکانمان بەجلی پیسەوە دێنەوە ماڵەوە و ئێمە ناچار دەبین هەموو شەوێک جلەکانیان بۆ بشۆین . تەنانەت یەکێک لەکەس و کاری قوتابیەکان دەڵێت ئێمە غەسالەمان نیە و بەدەست جلەکان دشۆم، لەکاتێکدا دەستەکانم هەمووی برینە. هیوادارین پەروەردە بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم کێشەیە بکات.