پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٨/١٢/٢١

دوای ئەوەی لە چەند كاتژمێری ڕابردوو ناوچەكەمان كەوتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك كە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتبوو و سوپاس بۆ خودای گەورە بوە هۆی دابارینی بڕێكی باشی باران لە زۆربەی ناوچەكانی ڕاپەڕین و هەروەها دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان، لە ئێستاوە بە تێپەڕبوونی كات كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەرەو لاوازبوون ئەچێت و ئەمڕۆ هەینی تاوەكو كاتژمێر ٦ی بەیانی بەگشتی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری باران بارین ئەبێت بەتایبەت لە ناوچەكانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین هەروەها ئەگەری بەفربارین ئەبێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان، لەدوای كاتژمێر ٦ی بەیانیەوە تاوەكو كاتژمێر ٦ی ئێوارە بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەی هەور بەرەو كەمبوونەوە ئەچێت و ئەگەری باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ و كاتی ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، لەدوای ئێوارەوە كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەتەواوی لاواز ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی باران بارین نابێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرز ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆ ١١ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتن ( -٢ ) پلە ئەبێت لە بەرزاییەكانی بناری قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

دۆخی زەوی لە یەکەم (#ڕۆژی_زستان) ۱۲/۲۱ ( #وەڕگەڕانی_زستانە)

دۆخی زەوی لە یەکەم (#ڕۆژی_زستان) ۱۲/۲۱
( #وەڕگەڕانی_زستانە)

۱- بەدرێژتــرین شـەوی سـاڵ (#شەوی_یەڵدا) دادەندرێت.
#یەڵدا :- وشەیەکــی #سریانیە بە مـانــای لە دایـک بوون، #ئاریەکان پێش حـەوت هەزار ساڵ ئەم شەوەیان کردوە بە جەژن و بە شەوی لە دایکبوونی #خواوەندی_روناکی (#میترا) ی ئـەزانن.

۲- لـەڕووی کـاتـەوە. ماوەی شەو دەگاتە 13 كاتژمێرو 44 خولەك و 1 چركە، ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات كە دەگاتە 10 كاتژمێرو 15 خولەك و 59 چركە.

۳- تیشکی خـۆرستـوون دەبێت لەسەر #خولگەی_کارژۆڵە ( نیوەگـۆی باشوری زەوی) هاوین دەبێت لە نیوەگۆی باشوری زەوی، زستان دەبێت لە باکوری زەوی.

٤- نیوە گـۆی باکوری زەوی،کە (#هەرێمی_کوردستان) دەکەوێتە ئەم بەشە ،لەخۆر دوور دەکەوێتەوە و تیشکی خۆر بەلاری بەری دەکەوێت، بۆیە پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.بەڵام نیوەگۆی باشور نزیک دەبێتەوە.

٥- لەنیوەگۆی باکور، ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت، پێچەوانەی نیوەگۆی باشور

٦- بـڕی بەرکەوتنی #تیشکی_خۆر لەهەرێم و عێراق و وڵاتانی نیوەگۆی باکور کەمتر دەبێتەوە.

۷- درێژیی ماوەی ( وەرزی زستان) ی ئەمساڵ دەگاتە ۲ مانگ و ۲۷ رۆژو ۱٥ كاتژمێرو ٤۲ خولەك و ۲۱ چرکەیە.

۸- لەبەواری ۲۰۱۷/۱۲/۲۱، ماوەی نێوان #زەوی و #خۆر دەگاتە نزیكترین خاڵ لە نیوەگۆی بـاشور(نەوەك دوورترین وەك وا دەزانرێت) كە ۱۳۷ ملیۆن و ۱٥۹ هەزارو ٤۷ كیلۆمەتر دەبێت.

۹- ئەو گۆڕانكارییەی روودەدات لە پلەكانی گەرماو وەرگەڕانی (زستان و هاوینە) دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تیشكی خۆر لەسەر رووی زەوی نەوەك دووریی یان نزیكیی لە خۆرەوە.

م.سەردار عبدالرحمن (#سەحەری)
#ڕانیە

خانمێکی هەڵەبجە لەسەرئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵبژێردرا

خانم(شەیدا معطصـم جافر) کچە چالاکوانی هەڵەبجه‌یى، لەناو هەزاران بەشداربوودا، لەریـــزی ۱۰۰ کەسـایەتی چالاکوانی رۆژهـەڵاتی ناوەڕاست بۆساڵی ۲۰۱٨ دەستنیشان کرا…
ساڵانە یەکێتی ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست کە لە ٤۸ ریکخراو پێکدێ و گەورەترین یەکتيیە لە جیهاندا بۆ ماف و ئازادیەکان وبنکەکەی لەفەڕەنسایە، هەلدەستی بەئەنجامدانی پیشبرکییەك بۆ دیاریـــکردنی ۱٠٠ کەسایەتی چالاکوان لەسەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراسـت، ئەمسـاڵ ۱٦۳٠٠ کەس سیڤیان پێشکەش کردووە، لەناو ئەو کەسانەدا خاتوو شەیدا معطصم وەك چالاکوانێکی هـــەڵەبجە لەرێگەی پیشکەشکردنی سیڤیەوە بەشداریی کرد، پاشان هەڵسەنگاندنی سـیڤیەکان، ناوبراو خەلات وریزلینانی ۱٠٠ کەسایەتی سالی ۲٠۱۸ی پیدرا…