پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١٢/٢٢

لەدوای كۆتایی هاتنی كاریگەریەكانی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەكەمانی گرتەوە لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی هەوا سەقامگیریەكی تەواو لە كەش و هەوای ناوچەكەماندا هەیە و بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان ئەمڕۆ شەممە كەش و هەوا لە تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕین جێگیر ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی باران بارین نابێت، والله أعلم
ئەمڕۆ شەممە بەگشتی تاوەكو دوای نیوەڕۆ ئاسمانی ڕاپەڕین هەتاو ئەبێت لەگەڵ دەركەوتنی ڕێژەیەكی كەمی هەور لە ناوچە جیاوازەكاندا، لەدوای نیوەڕۆوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان بەرز ئەبێتەوە و بەگشتی ئاسمان هەور و هەتاو بۆ نیمچە هەور ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی باران بارین نابێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بە ڕێژەی ١ پلە بەرز ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە دوای نیوەڕۆ ١٣ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -٤ ) پلە ئەبێت لە قەندیل، بەگشتی تاوەكو كاتی خۆرهەڵاتن لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین پلەی گەرمی بەڕێژەیەكی زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو نزم ئەبێتەوە، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بڕی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لە چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەپێی ڕاگەیندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بـاران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕۆژی پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەكی ڕاپــەڕیـــن بەمشێوەیەیە

ڕانــــیـــــە : — ملم
قــــەڵــادزە : — ملم
چوارقوڕنە : ٢٤,٦ ملم
سەركەپكان : ٣٠,٠ ملم
هــەڵـــشـــۆ : ١١,٢ ملم

تێبینی// لە ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە هەریەكە لە شارەكانی ڕانیە و قەڵادزە هیچ بڕێكی باران بارین تۆمار نەكراوە بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراوی یەكێك لە فەرمانگە میریەكان لە ڕانیە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕۆژی پێنجشەممە بڕی ٤٠ ملم باران لە شاری ڕانیە باریوە و بەوپێیەش تاوەكو ٢٠١٨/١٢/٢١ كۆی گشتی باران بارین ٥٠٧ ملم ە لەشاری ڕانیە
والله أعلم