پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٨/١٢/٢٣

بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو سەقامگیریەی كە لە كەش و هەوای ناوچەكەدا هەیە و بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان ئەمڕۆ یەكشەممە جێگیربوونی كەش و هەوا لە تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕین بەردەوام ئەبێت، والله أعلم
ئەمڕۆ یەكشەممە بەگشتی ئاسمانی ڕاپەڕین هەتاو ئەبێت لەگەڵ دەركەوتنی ڕێژەیەكی كەمی هەور لە كاتە جیاوازەكاندا بەتایبەت لەدوای نیوەڕۆوە، هەروەها لە كۆتاییەكانی شەوی ئاییندە و سەرەتای ڕۆژی دووشەممە ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان بەرز ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت لە ڕۆژی دووشەممە باران بارین سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین بگرێتەوە، والله أعلم. إن شاءالله شەوی ئاییندە زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بە ڕێژەی ١ پلە نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە دوای نیوەڕۆ ١٢ – ١٣ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -٤ ) پلە ئەبێت لە بناری قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

هەلی کار لە رانیە

کۆمپانیای رانیە بۆ فرۆشتنی بەرھەمەکانی پێویستی بە نوێنەری فرۆشتنە ( مندوب مبیعات)ە لە سنوری پشدەر و بیتوێن بەومەرجانەی لای خوارەوە مەرجەکان //

١-دانیشتووى ناو شارى رانیە بێت.

٢-تەمەنى لە نێوان 22 بۆ 35 ساڵ بێت.

٣-رەگەزی نێر بێت

٤-کارى ترى نەبێت.

٥-تواناى گفتوگۆو تێكەڵاوى و دەربڕنی باشی هەبێت.

٦ـ خاوەنی ئۆتۆمۆبێلی خۆی بێت.یان خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی گشتی بێت

۷ـ خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس بێت

ئەگەر ئەم مەرجانە لە بەرێزت دا هەیە ئەوا پەیەندی بکە بەم ژمارە تلفونەوە٠٧٥٠١٧٣١٩١٩

تکایە هاوڕی کانتان تاک بکەن

https://www.facebook.com/2018732024814753/posts/2018759828145306/ئەەم پیجە لایک بکەن پیجی هەلی  کار