پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٨/١٢/٢٥

لەدوای ئەوەی لە چەند كاتژمێری ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكەمانی گرتەوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بەفربارین ناوچەشاخاویە بەرزەكانی گرتەوە، لە ئێستاوە شەپۆلەكە بەرەو لاوازبوون ئەچێت و تاوەكو كۆتایی ئەمشەو ئەگەری باران بارین لە چەند ناوچەیەك ئەبێت بەتایبەت باشووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین و ئەگەری بەفربارین لە چیا بەرزەكانی ناوچەكە ئەبێت، والله أعلم
سبەی سێشەممە تاوەكو كاتژمێر ٨ی بەیانی بەگشتی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان و تاوەكو كاتژمێر ٢ی شەو ئەگەری باران بارین لە چەند ناوچەیەكی باشووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین ئەبێت لەگەڵ بوونی ئەگەری بەفربارین لە چیا بەرزەكانی ناوچەكە و لەدوای كاتژمێر ٢وەوە ئەگەرەكە بەرەو لاوازبوون ئەچێت، لەدوای كاتژمێر ٨ی بەیانیەوە بە تێپەڕبوونی كات كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەرەو لاوازبوونی زیاتر ئەچن و تاوەكو كاتژمێر ٤ی ئێوارە ئاسمان لەنێوان هەور و هەتاو و نیمچەهەوردا ئەبێت، لەدوای كاتژمێر ٤ی ئێوارەوە كەش و هەوای ناوچەكە بەتەواوی بەرەو ئاسایی بوونەوە ئەچێت و تاوەكو كۆتایی شەو ئاسمان ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بەدی كردنی ڕێژەیەكی كەمی هەور لە كاتە جیاوازەكاندا، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆ ١٠ – ١١ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتن ( -٧ ، -٨ ) پلە ئەبێت لە بەرزاییەكانی قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرای زانکۆی راپەرین

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی كۆرسی (Amideast) لەزانكۆی راپەڕین
ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی ئەمیدیست (Amideast)ـیان لە ٢٦\٩\٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامداوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦\١٢\٢٠١٨ سەردانی سێنتەر بکەن بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:
١- پێدانی کرێی کۆرسەکە و کتێبی کۆرسەکە
٢- زانینی ئەو ئاستەی لێی وەرگیراویت
٣- وەرگرتنی کتێبی کۆرس بۆ ئەو چەند ئاستەی پێویستتە
تێبینی: دەتوانن لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ تاوەکو ٢ی پاشنیوەڕۆ، لە ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆفیسی سێنتەری زمان، لە بینای کۆلێژی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم سەردانمان بکەن بۆ گشت مەبەستەکانی سەرەوە.
سێنتەری پەرەپێدان و زمان

تکایە دایکان، ئاگاداری ئەم جۆرە شیرە ساختەیەبن

لە کارگەکەدا دەستبەسەر نزیکەی 14 تۆن شیری وشکی ساختەدا گیراوە، کە ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە. ئەو شیرەی هاوردەکراوە لە کارگەکەدا کراوەتە ناو کیسی دیکە، لەوانە جۆری شیری وشکی (دیالاک) کە بۆ منداڵان بەکاردەهێندرێت. د. سامی نەجمەدین، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستیی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند “دوای ئەوەی تیمێکمان پێکهێنا بۆ شارۆچکەی بەحرکە، لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشی بەحرکە سەردانی چەند کارگەیەکمان کرد، یەکێک لە کارگەکان دەرچوو مۆڵەتی تەندروستی نییە و بەشێوەیەکی ساختە شیری وشک ساخدەکاتەوە”.

د. سامی نەجمەدین دەڵێت “لە کارگەکەدا شیری وشکی ئێرلەندی لەنێو کیس کراوە بەناوی شیری وشکی نیوزلەندی، گوایە لە ڤێتنام ئەو شیرانە لە کیسە کراون. بەڵام راستییەکەی ئەوەیە لە بەحرکە لە کیس دەنرێن، شیرەکەش لە جۆری (دیالاکە)، کە مۆڵەتی تەندروستی نییە. ئەو شیرە وشکەی هاوردەکراوە سەرچاوەکەی دیارنییە لەکوێوە هاتووەتە نێو کوردستان، بۆیە بەدواداچوونی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا پشکنین بۆ ئەو شیرە کراوە یان نا

بەوێنە، تەرمی ئافرەتە سووتاوەکە دەبەنەوە چەمچەماڵ

سێوان قادر دایكی 3 منداڵه‌ سووتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش كۆچی دوایی كرد
كه‌سوكاری ته‌رمه‌كه‌ی ده‌به‌نه‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌و رووداوه‌ تراژیدییه‌ هاووڵاتیانی غه‌مگین كردووه. خودا لێی خۆشبێت و سێبوری کەس و کارەکەشی بدات

فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح‌