لە ئەنجامی شەڕی دراوسێ دوو كەس بونە قوربانی

لە پارێزگای هەولێر و لە چەمە دوبزی سەر بە قەزای خەبات، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەی هەركی ڕوویداوە، لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بریندار بوو.
هێمن قادر، قائیمقامی قەزای خەبات سەر بەپارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە، كە دراوسێی یەكتربوون، بەهۆی تەقەكردنەوە، لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار دەبن، كە یەكێكیان میوان بوە و تەمەنیشی هەبوە، بەڵام دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بریندارەكەی تریش چارەسەری بۆ دەكرێ.

وتیشی، “ئەو دوو دراوسێیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بەهۆی هەندێ كێشەوە دەبێتە دەمەقاڵیان و دواتر هەوڵ دەدرێ كێشەكەیان چارەسەر بكرێ و ئاشت بكرێنەوە، بەڵام ڕووداوەكە گەیشت بەمە”.

بەپێی زانیاریەكان، كوژراوەكە ناوی (جەلال ڕەشید)ە و بە میوانداری لەوێ بووە، خەڵكی ناحیەی برادۆستی سەر بەقەزای سۆران-ە.

جەلال ڕەشید، دانیشتووی گوندی شیخ ڕەشە لە سنووری برادۆست و خاوەنی دوو هاوسەرە و۱۰منداڵی هەیە

چیرۆکێکی ترسناک، لەناو دووکانی چاک کردنەوەی مۆبایلەوە

سيقه بەهەموو دووكاندارێك ی مووبایل مەكەن

هەموو بخۆێنەوە زۆر گرینگە
ماوەیەک لەمەو پێش ئافرەتێک هاتە لام
ووتی ڕەسم و شتم بڵاو بۆتەوە لە فەیس بووک و
ئەکاونتێکیش هەڕەشەم لی دەکات و دەڵێ دەبێت
وەحدەم بۆ بنیریت…
منیش هەموو هەفتەیەک 50 هەزار وەحدەی بۆ دەنێرم ،
وتی کابرا دەڵێت ئەگەر نەینێریت ڕەسمەکانی ترت بڵاو دەکەمەوە و دەیکەمە وێنەی سێکسی و شتی خراپ !
ئێ وتم گومانت لە کێ هەیە ؟
ئەم ڕەسمانەت پێشتر بۆ کێ ناردوە
وتی هەندێک لەو ڕەسمانەم کە گرتوە تەنها ناردومە بۆ دەسگیرانەکەم و دواتر سڕیومەتەوە
بە هەر حاڵ ….
چێکی ڕەقەمەکەمان کرد کە وەحدەی بۆ دەنارد …
علوج بوو
چێکی ئەکاونتەکەمان کرد کە هەڕەشەی لێ دەکرد هیچ پەیوەندیەکی بە دەسگیرانەکەیەوە نەبوو !
نزیکی هەفتەیەک ئیشمان تێدا کرد دواتر
بە ئافرەتەکەم ووت کی ئەپڵ ئایدیەکەی بۆ دروست کردویت ؟
وتی لە بازاڕ بۆیان دروست کردووم
ووتم مۆبایلەکەت بێنە و وەرەوە بۆ دوکان
پاش ئەوەی کە هاتەوە بۆ دوکان سەیری ئایکڵۆدەکەیم کرد لە مۆبایلێکی تریشدا کرابویەوە !
کاتێک سەیری لۆکەیشنی مۆبایلەکەمان کرد هەمان ئەو دوکانە بوو کە ئەم کچە ئەپڵ ئایدیەکەی لی دروست کردبوو
لە سەدا سەد بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسەیە ، بۆیە مێردی کچەکە و برای کچەکە و دوو کەسی دەزگای ئەمنیم ئاگادار کردەوە و بە پێی لۆکەیشنەکە چوینە دوکانەکەیەوە ،
لەگەڵ چونمان بۆ شوێنەکە و ئافرەتەکەی بینی لەگەڵمان شێوەی گۆڕا
وتمان شتێکی وایە و ئێمە بە دەعوا هاتوینەتە ئێرە پاش گەڕان و پشکنین هەموو شتەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بوو
و دەستمان گرت بە سەر هەموو کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەنانەت هاردە خاریجیەکانیشی … ئەوەی کە لای من سەیر بوو سەیری کۆمپیوتەر و هاردە خاریجیەکەیم کرد فۆڵدەر فۆڵدەر ڕەسمی کچ و عایلەی دنیای
لا بوو
من نازانم بەڵام بە ڕای خۆم ئەم کەسە خوشک و دایکی ئێستا بێ سەر و شوێنن چونکە لە دەرگای هەر کەسێک بدەیت لە دەرگای هەورە بانەکەت ئەدەنەوە .!!
وە سوپاس بۆ خوا ئێستا حوکمی 3 ساڵی وەرگرتوە ئەوەندەی ئاگاداربم ،
وە ژیانی کچەکەش پارێزراوە
بەڵام ئەگەر ئەم کەسە نەدۆزرایەتەوە مەصیری ئەم ئافرەتە بەرەو کوێ دەچوو ؟؟
خۆ کوشتن ؟؟
ئابڕو چون ؟
سەرهەڵگرتن ؟
بون بە لەش فرۆش ؟
کاتێک ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی هاک و خۆپاراستن لە هاک دەکەین ،
دەڵێن خۆتان ئەکاونت دروست بکەن سیقە بە کەس مەکەن
ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی
بۆیە چێکی ئەپڵ ئایدیەکەتان بکەن و بزانن لە لای کێی تر کراوەتەوە
هیوادارم لەمەوە دەرسێک وەرگرن ،
ئەگەر توانیتان شەیری بکەن و هاوڕێیانت تاگ بکە … ئازادن … با ئەوانەی نەیان زانیوە بیزانن

ئاگاداری بۆ دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشداربووان پارەش وەردەگرن

ڕێکخراوی) (REACHبە هاوکاری ڕێکخراوی(HIA)هەنگاری لە ژێر بەرنامەی (QUDRA) وە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی دووخولی جیاواز کە لەلايەن پەیمانگای ALATIC ئەنجام ئەدرێت لەژێر ناونیشانی :
١. خولی پیشەیی چاکردنی ئۆتۆمبیل (کۆمپیوتەر ، کارەبایی و وایەرمەن).
٢. خولی پیشەیی چاکردنی ئامێری کارەبایی (بەفرگر، سپلیت، موجەمیدە، بەڕاد و غەسالەی ئۆتۆماتیک).
إعلان لأهالي إدارة رابةرين
منظمة (REACH) و بمساعدة منظمة (HIA) الهنكارية تحت برنامج (QUDRA) و بالتنسيق مع مديرية التدريب المهني في السليمانية ، تقوم بفتح دورات من قبل معهدALATIC تحت عنوان :
١. دورة مهنية لتصليح سيارات (كومبيوتر , كهربائيات )
٢. دورة مهنية لتصليح اجهزة كهربائيات مثل ( سلاجة، سبليت , مجمدة ,براد , غسالة أوتوماتيك )
وقت الدورة کاتی خوله‌کە –
بەیانیان ٣٠: ٨ بۆ ۱۲:۳
صباحا ٣٠: ٨ الى ۱۲:۳٠
تێبینیەکان و مەرجی وەرگرتنی بەشداربوون لە کۆرسەکان:
• تێچوی خوله‌که‌ بێ به‌رامبه‌ره‌، له‌ ئه‌ستۆی ڕێکخراوی ڕیچ دایه‌
• هەر بەشداربویەک ڕۆژی بڕی ٣٠٠٠ دیناری عیراقی پێ ئەدرێت بۆ هاتوچۆ
• ماوەى خول : (٣٠) رۆژی دەوام كردن لە ماوەی دوو مانگدا
• مەرجی تەمەن : (١٨)بۆ (٤٥) سال
• ڕۆژ انى خول:یەکشمە تا پێنج شمە (٤) ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا
• ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ری سوری بۆیان هه‌یه‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ خوله‌کاندا
• به شداربوو له‌ کۆتایی خوله‌که‌دا بڕوانامه‌ی ڕه سمى پێ ده‌به‌خشرێ
الملاحظات
• مصاريف الدورة بدون مقابل، تقوم بها منظمة ريج
• يمنح المشارك مبلغ ٣٠٠٠دینار عیراقی يوميا للنقل
• مدة الدورة : (٣٠) يوما دواما فعليا خلال شهرين
• شرط العمر: (١٨) الي (٤٥) سنة
• أيام الدورة: من الاحد الي الخميس (٤) ايام في الاسبوع
• النازحون العراقيون و اللاجؤون السوريون لهم حق المشاركة في الدورة
• يمنح المشارك في نهاية الدورة شهادة رسمية معترفة
شوێنی خول :ڕانیە – پەیمانگای کۆمپیوتەری ناحکومی – بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین
مكان الدورة : رانیە – معهد کومبيوتر غير حکومی – مقابل جامعة راپەرین
لینکی فۆرم – رابط الأستمارة: https://goo.gl/forms/cE2iDPUGbQhq0RHS2
دوا کات بۆ پڕکرندەوەی فۆرمەکه: ٣٠/١٢/٢٠١٨
آخر موعد لملأ الأستمارة: ٣٠/١٢/٢٠١٨

بۆزانیاری زیاتر سەردانی ئەم پیجەبکەو بەگویرە توانا ولامی پرسیارەکانتان دەدەینەوەhttps://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2018759828145306&id=2018732024814753

خوێندکارێکی زانکۆ لەشاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەناوی عەبدول موتەلیب محەمەد لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ لە بەرزاییەکانی گەلی علی بەگ کەوتووەتەخوارەوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە. ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بەناحیەی خەلیفان بووە. عەبدول موتەلیب خوێندکاری زانکۆ بووە و ئەمڕۆ بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی رووی لە بەرزاییەکانی گەلی عەلی بەگ کردووە.

بۆچی کارەبای رانیە کەمترە، بەراورد بە شارەکانی تر؟

ماوەیەکە کارەبای نیشتیمانی لەشاری رانیە و دەڤەری راپەڕین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. ئەگەر بەراوردی بکەین بەکارەبای شارەکانی تر، بەتایبەت ئەو قەزایانەی دەکەونە پارێزگای دهۆک و هەولێر و تەنانەت قەزاکانی پارێزگای سلێمانیش، کارەبای نیشتیمانی لەرانیە زۆر کەمە و ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی رانیە لەهی سەرجەم قەزاکان کەمترە. هۆکاری کەمی کارەبای رانیەش بریتیە لە :

۱. بەرپرسانی رانیە کەمتەرخەمن لەبەدواداچوون کردن بۆ کێشەی کارەبا و لەو ئاستەدا نین کە فشار لەسەر حکومەت دروست بکەن بۆ پێدانی کارەبا، لەترسی لابردنیان لەپۆستەکانیان داوای کارەبای زیاتر ناکەن بۆ شارەکە

۲. شاری رانیە شارێکی فەرامۆشکراو و سزا دراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.