پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/٢٧

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە باران بارین لە تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكات و چاوەڕوان ئەكرێت باران بارین بە ئاستی هێواش – ناوەند سەرجەم ناوچەكان بگرێتەوە و لە كاتە جیاوازەكاندا ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت، والله أعلم
لە ئێستادا ئاسمانی ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواوە و باران بارین لە هەندێك ناوچە دەستی پێكردووە و چاوەڕوان ئەكرێت بەتێپەڕبوونی كات سەرجەم ناوچەكان بگرێتەوە و هەروەها لە بەرزاییەكانی قەندیل وچیا بەرزەكانی تری ناوچەكە ئەگەری بەفربارین هەیە و ئەمڕۆ لەزۆربەی كاتەكاندا ئەگەری بەفربارین لەو ناوچانە بەردەوام ئەبێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكە نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەدوای نیوەڕۆ ١٠ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -١ پلە ) ئەبێت، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

نەخشەی کوردستانی گەورە لە گوگڵ لابرا

دوای داواکاری تورکیا بۆ سڕینەوەی نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر نەخشەی گوگڵ، کۆمپانیای گوگڵ نەخشەکەی لەسەر پلاتفۆرمی خۆی سڕییەوە.
بە بیانوی تێپەڕاندنی یاساکانی کۆمپانیا و نەگونجان لەگەڵ سیاسەتی کارکردنی دامەزراوەی گوگڵدا، کەمێک بەر لە ئێستا نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر پلاتفۆڕمی گوگڵ سڕایەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا داوای لە بەرپرسانی دامەزراوەی گوگڵ کردووە نەخشەی کوردستان لەسەر نەخشەی گوگڵ بسڕنەوە.
جاهیت توران وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد، لەوبارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پلاتفۆڕمی گوگڵ کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەدواداچوون بۆ ئەنجامی داواکارییەکەیان دەکەن و سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ گوگڵ لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.
ئەم داواکارییەی تورکیا لەکاتێکدایە، نەخشەی گوگڵ هەر چوار پارچەی کوردستانی وەک هەرێمێکی جیۆکلتوری جیاکردبووەوە.

بەیانی/ لەسەرتاسەری کوردستان خۆپیشاندانە

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی مانگ خۆپیشاندانی سەرتاسەریە
بۆ پۆلی ١٢ کان دژی ٥٠/٥٠❗️
کاتژمێر ٩ لە ھەموو شارو شارۆچکەکان
سلێمانی— سەرەتا لەباخی گشتی کۆ ئەبنەوە
ئەوەی نەشیتوانی بێت بۆ باخی گشتی خۆی بڕواتە بەردەم پەروەردە
ھەولێر — بەردەم پەروەردە
لە ڕانیە—باخی گشتی
قەلادزێ—باخی گشتی
دوکان—بەردەم پەروەردە
کەلار—بەردەم پەروەردە
گەرمیان— بەرامبەر پەروەردە
تب/ لە مەکتەبەوە بەڕێبکەون
ھاوڕێکانت تاگ بکە❤️

لەناو بازاڕ گەنجێک دەستڕێژی گوللەی لە کەسێک کرد و کوشتی.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندووە، کاژێر 7:20 خولەکی ئەمشەو لە نزیک سەنتەری دهۆک گەنجێک تەقەی لە کەسێکی تەمەن 42 ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە. ناو و ناونیشانی ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە دەست پۆلیس کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، هێمن سلێمانی رایگەیاند “بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کێشەی دووژمنداری لەنێوان ئەو دوو کەسەدا هەبووە. پێشتر رووداوێکی کوشتن هەبووە، تەقەکەرەکە تۆڵەی برای خۆی کردووەتەوە

شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان ئەگرێتەوە

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

چاوەڕوان ئەكرێت كاریگەریەكانی دوو نزمە پاڵەپەستۆ كە لە ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە سەرچاوەی گرتووە لەماوەی ئاییندەدا ناوچەكەمان بگرێتەوە، بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان كاریگەریەكانی شەپۆلەكە تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكە بوونی ئەبێت بەڵام بەشێوەیەكی لاوازتر، لە هەمان ڕۆژدا چاوەڕوان ئەكرێت نزمەپاڵەپەستۆیەكی تر لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوە ئەگرێت ناوچەكەمان بگرێتەوە و پلەی گەرمی بە ڕێژەیەكی زیاتر نزم ببێتەوە، والله أعلم
بەهۆی كاریگەریەكانی هەردوو شەپۆلی ئاییندەوە چاوەڕوان ئەكرێت بڕێكی باشی باران لە ناوچەكەمان ببارێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاویەكان و هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی بەفربارین چەند ناوچەیەكی تری ڕاپەڕین ئەگرێتەوە و إن شاءالله لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی بەردەوام دوایین زانیاریەكانی كەش و هەوا لە ناوچەكە ئەخەینەڕوو و ئەمشەو زانیاری زیاتر سەبارەت بە كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لە ڕاپەڕین بڵاوئەكەینەوە