پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ‌هەینی ٢٠١٨/١٢/٢٨

لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەكانی ڕاپەڕین باران بارین بەردەوامە و لە كاتە جیاوازەكاندا ئەگەری بارانی بەخووڕ هەیە لە بەشێكی زۆری ناوچەكەمان، هەروەها لە ناوچەكانی بناری قەندیل و دەورووبەری و هەروەها ناوچەكانی خۆرهەڵات و باكووری خۆرهەڵاتی قەڵادزە و باكوور و باكووری خۆرئاوای ڕانیە ئەگەری بەفربارین و كڕێوە هەیە، والله أعلم
بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی هەینی كاریگەریەكانی شەپۆلەكە لە ناوچەكەمان بەردەوامی ئەبێت و باران بارین سەرجەم ناوچەكان ئەگرێتەوە و ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت لە كاتە جیاوازەكاندا، هەروەها لەدوای نیوەڕۆوە بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی جگە لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری و چیا بەرزەكانی تری ناوچەكە ئەگەری بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی تر ئەبێت، والله أعلم
ئەو ناوچانەی كە سبەی لەدوای نیوەڕۆوە ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە هەیە تیایاندا : ( سەرجەم ناوچەكانی بناری قەندیل ، زینوی وەرتێ و دەورووبەری ، قەڵاتوكان ، ڕەزگە ، شیناوە ، مارەدوو ، شێنێ ، قەڵاتوكان ، هەڵشۆ ، دارەشمانە ، هێرۆ ، سەرشێو ، ئەشكەنە ، پڵنگان ، بەردانگە ، گوڵان ، مێدێرە ) هەروەها زۆربەی ئەو شوێنانەی كە نزیكن لەو ناوچانەی سەرەوە و ئەگەرێكی لاواز هەیە بۆ چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری قەڵادزە، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە كاتەكانی نیوەڕۆدا ئەبێت بەڕێژەی ٩ پلە و نزمترین پلەی گەرمی لە دوای ئێوارە ئەبێت بە ڕێژەی ( -٤ ، -٥ ) پلە لە ناوچەكانی بناری قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

دوو منداڵی کە لەلایەن دایکیانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون و پۆلیس دەڵێت دایکیان سزا دەدەین

دوو منداڵی کە لەلایەن دایکیانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون و پۆلیسیش دەڵێت، هەموو ڕێکارێکی یاسایی توند لەبەرامبەر دایکیان دەگیرێتەبەر.

هۆگر عەزیر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆی ئەو منداڵەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەلایەن مامۆستای قوتابخانەکەیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو دوو منداڵە لەلایەن دایکیانەوە ئازار دەدرێن.

ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەو دوو منداڵە ئەشکەنجە دراون بە جۆرێک لوتی یەکێک لە منداڵەکان شکێنراوە و جگە لە ئەوەش چەندین شوێنی جەستەی منداڵەکان شین بووەتەوە و شوێنی لێدانی پێوە دیارە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا یەکێک لە منداڵەکان ئاماژە بەوە دەکات، دایکی بە مەقەستە برینداریکردووە و ئازاری داوە.

لەبەرامبەردا وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باس لەوە دەکات، ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزانی هەولێر هەموو ڕێکارێکی یاسایی توند لەبەرامبەر دایک و باوکی ئەو منداڵانە دەگیرێتە بەر.

هاوکات لە ماوەی ڕابردووشدا لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی لەسەر چیرۆکی ئەشکەنجەدانی سێ منداڵی لەلایەن باوەژن و باوکیانەوە لە ناحیەی گۆپتەپەی سەر بە چەمچەماڵ و دادگا ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر دایکی و باوکیاندا سەپاند