سبەی لەسەرجەم قوتابخانەکانی ئەم شارە کرایە پشوو

بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە شەوی رابردوو و ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن و دەوربەری باری، قائیمقامیەتی شارەکە لەراگەیاندراوێکدا سبەی شەممەی لەسەرجەم قوتابخانەکاندا کردە پشوو. لە راگەیاندراوێکدا هاتووە” بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بەڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، بڕیاریان دا سبەینێ واتەبەرواری 29-12-2018 ڕۆژی شەممە پشوو فەرمی بێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری قەزای پێنجوێن دا”.
لەو راگەیاندراوەدا هاتووە راگەیاندنی ئەو رۆژە پشووە بەهۆی بەهۆی نالەباری کەش وهەواو بارینی بەفرەوەیە.

هەر ئەمرۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە سێ کاتژمێری رێگای پێنجوێن و دەروازەی پەروێزخان – ئێران داخرا.

سێ کورد لە بەریتانیا، بەتۆمەتی کوشتنی پێنج کەس سزا دران

سێ هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری لیستەری بەریتانیا تۆمەتی سوتاندنی سوپەر مارکێتەکەیان بەسەردا ساغبووەوە، کە بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی بەریتانی گیانیان لەدەستدا و، بڕیارە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن دادگای لیستەرەوە سزابدرێن.

دادگای شاری لیستەر، لە دوایین دانیشتنیدا تۆمەتی سوتاندنی سوپەر مارکێتێک و کوشتنی پێنج هاووڵاتی بەریتانی بەسەر سێ کەسدا ساغکردەوە کە کوردن و دانیشتووی شاری لیستەرن.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، هەریەکە لە (ئ. ک، ه. ح، ئ. ع) بە مەبەستی وەرگرتنی ٣٣٠ هەزار پاوەندی قەرەبوو، ٢٦ لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێرزەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیانداوە.

لە مانگی شووباتی ٢٠١٨ لە ئەنجامی سوتانی مارکێتێک لە شاری لیستەری بەریتانیا پێنج کەس کە شوقەیان لە سەرەوەی مارکێتەکە هەبوو گیانیان لەدەستدا، و دواتر بە تۆمەتی دەستهەبوون لە ڕووداوەکەدا هەرسێ خاوەنی مارکێتەکە، کە کوردن و دانیشتووی ئەو شارەن، دەستگیرکران

دارێک لەڕانیە بۆچارەسەری نەخۆشیەکی گرینگ بەکاردێ

دارێک لەڕانیە وەک ئالتون بەسودە پارەیکی ئیجگار زۆر دەکات

داريكي زور گرنگ له كودستانه زور زور گرنگه بو توشبواني نه خوشي دل و گيرانى ده مار و شه كره و فشاري خوين و گورچيله و ريگرى ده كات له جه لده و نه خوشيه كاني دل ً.

لەئەڵمانیاو ولاتەئەورپا ئەم دارە زۆربەسودە بۆچارەسەری تەندروستی بەکاردەهینن 1گرام لەم دارە نرخی 20$دەکات

وەک لەفیدیۆکەدیارە دوو کەس لەفیدۆکە مەتیحکی زۆری دارەکەدەکەن دەڵین ئەم دارەبەسودە بۆتەندروستی مرۆف

دواکارم لەخەلکی شاری ڕانیە ئاگەداری سروشتەجوانەکەی کوردستان بێ و هەولندات سیمای ئەم دارە تیک بدات و سروشتی ناو شەقامەکان ناشیرن کات

تکامان لەبەشی باخچەکان هەیە نەهیلن خەلک بەدوای ئەم دارانەوبێ و سروشتیەکەی تیک بدات

دواکارین هەرکەسەو لەڕاست خۆیەوە ئەم جۆرەداران بچینی

یەپەگە شاری منبجی تەسلیم بە بەشار اسد کردەوە

وتەبیژی سوپای سووریا ئاشکرایکرد کە سوپا چووەتە ناو شاری مەنبج و ئاڵای سووریا لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەرزکراوەتەوە.

ئەم هەنگاوەی سوپای سووریا لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە سوپای سووریا کردبوو، بگەڕێتەوە ناو مەنبج.

لایخۆیانەوە سوپای سووریا رایگەیاند، ئەوان لەسەر داوای هێزە کوردییەکان هاتوونەتەوە شارەکە و سوورن لەسەر پاراستنی تەواوی خاکی سووریا.

دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، سوپای تورکیا نیازی هەبوو هێرشبکاتە سەر مەنبج و رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی سووریا بە فەرمی گەڕایەوە مەنبج.

هەر سەبارەت بە گەڕانەوە سوپای سووریا بۆ مەنبج، رووسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و پشتگیری لەو پێشهاتە نوێیەی سووریا کرد.

سوپاس بۆ خوا، ئەمساڵ لەرانیە رێژەیەکی زۆر باران باریوە

++ لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو لەشاری ڕانیە.بڕی(٣٤ملم) سی وچوار ملیم باران باریوە. کۆی باران بارین تا ئەمرۆ (٢٠١٨/١٢/٢٨) بڕی( ٥٧٨ ملم )بووە. # بڕی باران بارین پارساڵ لەهەمان بەرواردا بڕی(١٨٥ ملم) بووە. # (کۆی باران بارینی پارساڵ (٨٥٠،٥ ملم ) بوو) .

نەمامگەی شازاد سائیب