مرۆڤایەتی/ ئەمبولانس ئافرەتەکەی بردە نەخۆشخانە و پۆلیسیش خواردنیان بۆ مناڵەکەی ئامادە کرد

لە ھۆڵەندا ئافرەتێك بەھۆی تێكچوونی تەندروستیەوە تەلەفون بۆ ئەمبوڵانس دەكات تا بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە،ئەمبوڵانس ئافرەتەكە دەبات بۆ نەخۆشخانەو دوو پۆلیسیش لە ماڵی ئافرەتەكە دەمێننەوە تا نانی ئێوارە بۆ پێنج منداڵەكەی ئامادە بكەن. وێنەكە لەكاتی شوشتنی قاپەكان گیراوە دوای نان خواردن!

لیستی ڕژێمی سوریا بۆ تیرۆر مەسرور بارزانی تێدایە

ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی لیستێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو لیستە لە لایەن ڕژێمی سوریا دەرچووە و، ناوی ئەو کەسایەتی و ڕێکخراوانەی تێدایە کە ڕژێمی سوریا تۆمەتی هاوکاریی تیرۆری داونەتە پاڵ. بڵاوکردنەوەی ئەو لیستە هاوکاتە لە گەڵ هەوڵدانی وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی وڵاتی کەنداو، بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان لە گەڵ ڕژێمی سوریا و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیلۆماتەکان. ئامانج لەو لێستە ئەوەیە کە وڵاتی ئەو کەسانەی ناویان لەو لیستەدایە و دەیانەوێ پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن.
لیستەکە هەڵگری ناوی ٦١٥ کەسەیەتی و ١٠٥ قەوارەو و ڕێکخراوە. ئەوانە خەڵکی نزیکەی ٣٠ وڵاتی عەرەبی و بیانین. لە نیوە زیاتری کەسەکان خەڵکی سوریان. دوای ئەوانیش خەڵکی سعودیە دێن کە ژمارەیان ٦٧ کەسە. دوای ئەوانیش لوبنانییەکان دێن کە ژمارەیان ٤٢ کەسن و، دوای ئەوانیش کوەیتییەکان دێن کە ژمارەیان ٣١ کەسە.
لە عێراقیش ناوی مەسرور بارزانی و شێخ حارث الضاری تێدایە. شێخ حارث ٣ ساڵ پێش ئیستا وەفاتی کردووە.
بە گشتی لیستەکە پیاوانی سیاسی و ئابووری و سەربازیی و ئایینی و کۆمەڵەڵایەتی و مامۆستای زانکۆ و دادوەر و هاوڵاتی سادەشیان تێدایە. لە کوەیتییەکان (شافی العجمی)ی بانگەوازخواز و باڵوێز (عبدالعزیز السبیعی) و ٩ پەرلەمانتاری تێدایە. لە قەتەریش شێخ یوسف قەرەزاوی تێدایە. لە لوبنان سەعد حەریری سەرۆک وەزیران و، وەلید جونبلاط و، سەمیر جەعجەع و چەدین کەسایەتی حیزبی و کارمەندنی دەوڵەتی تێدایە. لە تورکیاش ڕەجەب تەیب ئەروغان و داود ئۆغڵو و چەند بانگەوازخواێکی تورکیا تیدایە.

بەشێک لەچیای گەلی علی بەگ داڕما

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت: بەشێك لە شاخی گەلی عەلی بەگ داڕماوە و پێویستە شۆفێران بەووریاییەوە شیفێری بكەن. بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە: بەشێك لەشاخی گەلی علی بەگ داڕماوە، تكایە ئاگادای سەلامەتی خۆتان و دەوروبەرتان بن