گەورەترین گەندەڵی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەکان ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان.

بەپێى نوسراوێکی نهێنى کە دەست رانیە سیتی کەوتووە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان و داوایکردووە هەرچى زووە چارەسەرى تەواوى ئەو کێشانە بکرێت بۆ ئەوەى لە تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵیشدا هەڵەکانى ساڵانى ڕابردوو دووبارە نەبنەوە.

لەو نوسراوەدا بەڕێوەبەرى گشتى پەروەدەى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنى وەزیراندا لە تەموزى ئەمساڵ (٢٠١٨)، چەندین جار تێبینییان هەبووە لەسەر لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان و بەتایبەت ئەوانەى لە سنورى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانی بوون و بەڵێنى گۆڕانکارى دراوە لەو پرسەدا، بەڵام تائێستا بەکرداریى هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو بابەتە نەنراوە.

جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە، کە لە هەموو قەزاکان ژمارەیەک سەرپەرشتیار هەن کە زۆر دڵسۆز و ماندوون و دەکرێت وەک ڕێزلێنانێکیش بۆیان ئەوان هەڵبژێردرێن و سود لە توانا و ئەزموونیان وەربگیردرێت، نەک بە بێ هەڵسەنگاندن و ڕاى ئەوان کەسانێکى دیکە دابنرێن.

لەنوسراوەکەدا دڵشاد عومەر ڕەخنەى لەوەشگرتووە کە لیژنەى پەروەردەى قەزاکان هەموو ئەرکێکیان لە ئەستۆ گرتووە و زۆرترین ماندووبوون بۆ ئەوانە، بەڵام بەرهەمى پارە زۆریەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.

سەبارەت بە هەڵە و کەموکورتى ناو پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى دەڵێت، “بەڕێوەبەرى هۆڵێک یان چاودێرێک یان سەرپەرشتیارێک لەسەر لەبیرچوونى پەڕەیەکی سۆما لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت و سزا دەدرێن، بەڵام ڕێزلێنان و دەستخۆشییەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.”

دڵشاد عومەر کە هاوکات سەرۆکى لیژنەى تاقیکردنەوەکانى پارێزگاى سلێمانییە هۆشدارى ئەوەش دەدات ئەوان نایانەوێت دەسەڵاتى کارتۆنییان هەبێت لە هەڵبژاردنى ئەو کەسانەى کە بۆ ئەزموونە گشتییەکان دیاریدەکرێن، ئەگەر نا سەرۆکایەتیی لیژنەى تاقیکردنەوەکان لە ئەستۆناگرێت و بەرپرسیاریەتیش لەو پرسەدا هەڵناگرێت و دەشڵێت دەبێتە چاودێرێکى باش بۆ غەدر و ناجۆرى پرسیارەکان.

پەروەردەى سلێمانى باسی لەوەشکردووە تائێستا پارەى پێداویستییەکانى تاقیکردنەوە لە فێنککەرە و کامێراى هۆڵەکان دابیننەکراوە و بەقەرز کڕدراوە، لەکاتێکدا پێشتر لیژنەى باڵاى ئەزموونە گشتییەکان داوایانکردووە دەبێت لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکاندا ئەو پێداویستییانە دابین بکرێن، بەبێ ئەوەى پارەکەى خەرج بکەن.

ئەم نوسراوەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە کاتێکدایە کە بەپێى وتەى شارەزایان و پسپۆڕان، کەرتى پەروەردە لە هەرێمدا بەدەست چەندین کێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە ساڵانە کێشە و هەڵەى پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان دووبارە دەبنەوە

بەپەلە/ نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت

بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممە ٣٠ی کانونی یەکەمەوە، نرخی بەنزین بە بڕی ٢٥ دینار لە پارێزگای سلێمانی دابەزێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکیاندا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بڕیاریانداوە، لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی نرخی بەنزین کەمبکەنەوە.

 وتیشی، کەمکردنەوەکە لە سبەین یەشەممە ٣٠ی کانونی یەکەم دەبێت و، بۆ هەر لیترێک بەنزین نرخەکەی ٢٥ دیناری تر کەمدەکرێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردوە، کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ئەوەشدراوە، کە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵانیشدا بەردەوام بێت.

وەستافەرمانی میزان و بڵانس بەنرخیکی زۆر هەرزان داشکاندنی کرد لەچاو وەستاکانی تر

میزان و بڵانسی کۆمپیتەری وەستا فەرمان

ئامادەین بۆچاکردنەوەی هەموو سەیارەیەک بەنرخیکی زۆر گونجاو هەرزان لەچاو هەموو وەستاکانی تر

بۆخاوەنپیداویستیتایبەبێ بەرامبەر و بۆخەلکیدەستکورت_هەژاربەنرخیکی زۆر هەرزان ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ چاک دەکەینەوە

لەهەرشوینک ئۆتۆمبیلەکەت پەکی کەوت پەیوندی #بەوەستافەرمان بکە بەخیرای دەگاتە لات ئیشی دەرەوەش دەکات

ناونیشان ناوچەی پیشەسازی ڕانیە بەرامبەر ئاسن گەرەکان

ژمارەی مۆبایل
07501038130

پزیشکێکی ئەمریکی/ سینگڵی له‌ڕووی ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانییەوە له‌ هاوسه‌رگیری باشتره‌

پزیشكێكی بواری ده‌روونناسی ئه‌مریكی به ‌توێژینه‌وه‌ سه‌لماندوویه‌تی كه‌ “سه‌ڵتبوون له‌ڕووی ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانییەوە له‌ هاوسه‌رگیری باشتره‌”.

پێلا دیپاولۆ، کە پزیشكی بواری ده‌روونناسی‌ و مامۆستایە له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا، له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ‌زانستی ده‌روونناسی له‌ شاری دێنفه‌ر رایگه‌یاند “له ‌ماوه‌ی 30 ساڵدا 800 توێژینه‌وه‌ی زانستی كراون‌ له‌باره‌ی گوزه‌رانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ڵتن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ڵتن خۆشگوزه‌رانی باشتریان هه‌یه‌”.

دیپاولۆ دەڵێت، هه‌ستی تاكی سه‌ڵت له‌باره‌ی داهاتوویان و ئازادییه‌كانیان زۆر باشتر و به‌رزتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، سه‌ڵته‌كان ته‌نانه‌ت له‌ ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوونیشیان باشترن له‌وانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌. له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه‌ سه‌ڵته‌كان كه‌متر له‌ كرداری خراپ و كاری نه‌رێنی نزیك ده‌بنه‌وه‌، له‌كاتێكدا رێژه‌ی تاوانه‌كان زۆرتر له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

پێلا دیپاولۆ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاشکرای کردووە “زۆربوونی ژماره‌ی سه‌ڵته‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ست به ‌ژیانێكی ئارامتر و باشتر و خۆشگوزه‌رانتر ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیان به‌ دایك و باوك و خوشك و برایه‌كانیشیان باشتره‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی خێزانداره‌كان كه‌ سەرقاڵی ژیانی هاوسه‌رگیری خۆیانن. هه‌روه‌ها كه‌سی سه‌ڵت كاتی زیاتری له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆیه‌ ده‌توانێت كاری ئه‌رێنی زیاتر بكات”.

ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كانیدا نموونه‌ی به‌ به‌ریتانیا هێناوه‌تەوە، کە به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گشتیی ئاماره‌ نیشتمانییه‌كان، ساڵی 2002 ژماره‌ی خێزانداره‌كان 23 ملیۆن و سه‌ڵته‌كانیش 12.5 ملیۆن كه‌س بوون، له‌ ساڵی 2015ـدا ژماره‌ی خێزانداره‌كان 23.7 ملیۆن و ژماره‌ی سه‌ڵته‌كانیش 16.2 ملیۆن كه‌س بوون.

ترسناکە/ تکایە لایەنی تەندروستی راپەڕین وەرنە سەر خەت

“ھەڵمەتی گێوژ خواردن دەستیپێکرد “
دوای ئەوەی ڕێبوارێک دێتە شاری ڕانیە و چاوی بەو درەختە بەردارە دەکەوێت ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە گوایە بۆ نەخۆشی دڵ ❤️ و کرانەوەی بۆرییەکانی دڵ❤️ زۆر بە سودە! بینەرانی ئەو ڤیدیۆیە بێ بوونی سەرچاوەیەکی زانستی و پشت بەست بە وتەکانی ڕێبوارەکە دەستیانکردوە و بە لێکردنەوە و خواردنی بەرھەمی دارەکە ! بۆیە بە پێویستی دەزانم بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەرین رونکردنەوەیەک بدات…

Akam Aziz

د.عبداللطيف سەلەفی/ ئەوکەسانەی بەهەموو شتێک دەڵێن بیدعەیە، زیانیان هەیە بۆ ئیسلام و من لەدژیان دەوەستم

نوێترین بۆ چوونی زانای گەورەی کورد بەڕێز دکتۆر عبداللطيف، کە لەپەیجی فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە لەفەیسبووک

پ: ڕاسته دكتۆر عبداللطيف گۆڕاوه؟ لەچى گۆڕاوه؟
ج: بەڵێ ڕاسته بەڵام:
١- نەک لە بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و سەلەفی صاڵح،
٢-بەڵکو لەوەدا كه:
جاران تەنها شوێن كەوتوان و هاوبيراني ابوبكر بەغداديم بەزەرەر دەزانى بو سەر اسلام
بەڵام دواتر بۆم دەركەوت كە شوێن كەوتوانى ابو محمد مەدخەليش زەرەرن بۆ سەر سوننەت و ئەهلى سوننەت.
٣- راست دەكات جاران تەنها دژى زێدەڕەوەکان بووم لە تكفير کردن، بەڵام ئيستا دژى زێدەڕەوەکانیشم لە تبدیع کردن
٤- لەبەر ئەوه به ئەركى سەرشانمى دەزانم بەرەوڕووى هەردوو لەو زێدەڕەوانه بوەستمەو موسڵمانانيان لێ وريابكەمەوه كه به جيهادي داعشيەكان و مەنهەجى تبديعيەكان نەخەڵەتێن
٥- وە ڕونی دەکەمەوە کە اسلام و سوننەت میانڕەویە و بەرییە لەزێدە ڕەوی هەردوو لایان کەحوکمی کافر بون بەسەر موسڵمانان وموبتەدیع بوون بەسەرئەهلی سوننەدا دەدەن بەناهەق خوێن و عیرضیان حەڵاڵ دەکەن
٦- وە هەردولا تەنها زەرەر دەدەن له موسلمانان به گشتي و ئەهلى سوننه بەتايبەتى،
٧- وە شوێن کەوتەی هەردولايان بێ بەزەیی و كەم زانست و کاڵ فام و بێ ڕێزن بەرامبەر زانایان

‎د.عبداللطيف أحمد
المدينة النبوية
٢٢/ربيع الثاني/ ١٤٤٠

وەزیری ئەوقافی هەرێم، ئەوەی بڵێ جەژنی سەری ساڵ حەرامە داعشە

وەزیری ئەوقاف جیاوازە لە (موفتی عێراق و پاپای ڤاتیکان )
دوای ئەوەی موفتی عێراق شێوازی یادەکانی سەری ساڵی حەرامکرد
بەهەمان شێوە پاپای ڤاقتیکان دەڵێت یادی میلادی سەری ساڵ و زیادە رەوی لەیادەکە کاریکی (بت پەستی)یە ودورە لەڕێنمایەکانی ئینجیل .
بەڵام جەنابی وەزیری ئەوقافی موسڵمانان دەڵێت هەرکەس بڵێت جەژنی سەری ساڵ حەرامە داعشە !!!