گەورەترین گەندەڵی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەکان ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان.

بەپێى نوسراوێکی نهێنى کە دەست رانیە سیتی کەوتووە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان و داوایکردووە هەرچى زووە چارەسەرى تەواوى ئەو کێشانە بکرێت بۆ ئەوەى لە تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵیشدا هەڵەکانى ساڵانى ڕابردوو دووبارە نەبنەوە.

لەو نوسراوەدا بەڕێوەبەرى گشتى پەروەدەى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنى وەزیراندا لە تەموزى ئەمساڵ (٢٠١٨)، چەندین جار تێبینییان هەبووە لەسەر لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان و بەتایبەت ئەوانەى لە سنورى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانی بوون و بەڵێنى گۆڕانکارى دراوە لەو پرسەدا، بەڵام تائێستا بەکرداریى هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو بابەتە نەنراوە.

جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە، کە لە هەموو قەزاکان ژمارەیەک سەرپەرشتیار هەن کە زۆر دڵسۆز و ماندوون و دەکرێت وەک ڕێزلێنانێکیش بۆیان ئەوان هەڵبژێردرێن و سود لە توانا و ئەزموونیان وەربگیردرێت، نەک بە بێ هەڵسەنگاندن و ڕاى ئەوان کەسانێکى دیکە دابنرێن.

لەنوسراوەکەدا دڵشاد عومەر ڕەخنەى لەوەشگرتووە کە لیژنەى پەروەردەى قەزاکان هەموو ئەرکێکیان لە ئەستۆ گرتووە و زۆرترین ماندووبوون بۆ ئەوانە، بەڵام بەرهەمى پارە زۆریەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.

سەبارەت بە هەڵە و کەموکورتى ناو پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى دەڵێت، “بەڕێوەبەرى هۆڵێک یان چاودێرێک یان سەرپەرشتیارێک لەسەر لەبیرچوونى پەڕەیەکی سۆما لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت و سزا دەدرێن، بەڵام ڕێزلێنان و دەستخۆشییەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.”

دڵشاد عومەر کە هاوکات سەرۆکى لیژنەى تاقیکردنەوەکانى پارێزگاى سلێمانییە هۆشدارى ئەوەش دەدات ئەوان نایانەوێت دەسەڵاتى کارتۆنییان هەبێت لە هەڵبژاردنى ئەو کەسانەى کە بۆ ئەزموونە گشتییەکان دیاریدەکرێن، ئەگەر نا سەرۆکایەتیی لیژنەى تاقیکردنەوەکان لە ئەستۆناگرێت و بەرپرسیاریەتیش لەو پرسەدا هەڵناگرێت و دەشڵێت دەبێتە چاودێرێکى باش بۆ غەدر و ناجۆرى پرسیارەکان.

پەروەردەى سلێمانى باسی لەوەشکردووە تائێستا پارەى پێداویستییەکانى تاقیکردنەوە لە فێنککەرە و کامێراى هۆڵەکان دابیننەکراوە و بەقەرز کڕدراوە، لەکاتێکدا پێشتر لیژنەى باڵاى ئەزموونە گشتییەکان داوایانکردووە دەبێت لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکاندا ئەو پێداویستییانە دابین بکرێن، بەبێ ئەوەى پارەکەى خەرج بکەن.

ئەم نوسراوەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە کاتێکدایە کە بەپێى وتەى شارەزایان و پسپۆڕان، کەرتى پەروەردە لە هەرێمدا بەدەست چەندین کێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە ساڵانە کێشە و هەڵەى پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان دووبارە دەبنەوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.