پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٩/١/٣

ڕوونكردنەوە: لە پێشبینی ڕابردووماندا ئاماژەمان بۆ ئەوەكرد كە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بەهۆی نزیكبوونەوەی شەپۆلێكی باران بارین ڕێژەی هەور بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت و تاوەكو كۆتایی شەوی چوارشەممە ئاسمانی ناوچەكە لە نێوان نیمچە هەور و هەوردا ئەبێت، هەرچەندە لە كۆتایی شەودا تەواوی ئاسمانی ڕاپەڕین لە نێوان نیمچە هەور و هەوردابوو و پێشبینیەكەمان لەجێگای خۆیدابوو سوپاس بۆ خوا، بەڵام بەهۆی ڕوودانی گۆڕانكاری لە ئاڕاستە و خێرایی با لە ناوچەكەدا بووە هۆی ئەوەی كە كاریگەریە سەرەتاییەكانی شەپۆلەكە بە تەواوی دوا بكەوێت تاوەكو درەنگانێكی شەو، لە كۆتاییشدا هەموو كار و فرمانەكان لەژێر دەسەڵاتی خوای پەروەردگاردایە و والله أعلم
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلێكی باران بارینی ماوە كورت ناوچەكەمان ئەگرێتەوە و ئەگەری باران بارین لەسەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی ناوچەكە، ئاستی باران بارین هێواش – ناوەند ئەبێت و بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان چاوەڕوان ئەكرێت لەدوای كاتژمێر ١ی شەوەوە سەرەتا لە ناوچەكانی باشووری ڕاپەڕینەوە ئەگەری باران بارین دەستپێبكات و تاوەكو دوای ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، لەدوای ئێوارەوە كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەرەو كۆتایی ئەچێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆ ( ٩ ، ١٠ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -٢ ، -٣ ) پلە بێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكووری ڕاپەڕین، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بەپەلە/بەرمیلەکانی رانیە خڕ بکەنەوە

بەپەلە
قایم قایمی رانیە بڕیاریدا، دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکاتەوە و نەوت ماڵ بەماڵ دەگەڕێت و پێویستە هاوڵاتیان بەرمیلەکان خڕبکەنەوە. دابەشکرنی نەوتیش لەسەرکەپکان دەست پێدەکات. هیوادارین کۆتایی بەدیاردەی ریزکردنی بەرمیلی کۆڵان بهێادرێت، چونکە دیاردەیەکی ناشیرینە

زانیاری لەسەر دابەشکردنی نەوت :

بەیــــــانی بری 3000 بەرمیل بۆ سەروچاوە
بەیـــــانی بری 1000 بەرمیل بۆ سەرکەپکان دابەشدەکرێت
بریارە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت زۆر خێرا بێت و لەماوەی ۱۰ ڕۆژدا نەوت بەتەواوی لە ئیدارەی ڕاپەرین دابەش بکرێت

خشتەی نوێی مووچە

ڕۆژی دووشەممە مووچەی مانگی ۱٠ی ساڵی ۲٠۱۸ دابەش دەکرێت بەهەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱/۷ مووچەی #دیوانیوەزارەتیپێشمەرگە و #لیواکان دابەش دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱/۸ مووچەی #یەکەی70و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱/۹ مووچەی وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەکرێت.

تکایە لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە بە هەموو کەسێک بگات…