پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٩/١/٤

هەروەكو پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێكی باران بارینی ماوە كورت ناوچەكەمانی گرتەوە و لە ئێستاشدا شەپۆلەكە بەتەواوی لاوازبووە و بەرەو كۆتایی ئەچێت، والله أعلم
بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان ئەمڕۆ هەینی تاوەكو دوای كاتی عەسر بەگشتی ئاسمان لەنێوان هەوروهەتاو و نیمچە هەوردا ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی باران بارین لە ناوچەكە بوونی نابێت و لە ئێوارەوە تاوەكو كۆتایی شەوی هەینی ئاسمان ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی ڕێژەیەكی كەمی هەور، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لەناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ١٠ ، ١١ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٦ ، -٧ ) پلە ئەبێت لە بەرزاییەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بۆ دائیرەی کارەبای رانیە/ زۆر بێ ویژدانانە کارەکەتان ئەنجام داوە

دائیرەی کارەبی رانیە زیاتر لە ۳۰۰ درەخت دەبڕێتەوە، لەبەرامبەریشدا نەمامگەی شازاد سائیب روونکردنەوەی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت کارەیان بێویژدانانەیە. ئەمەی خوارەوەش دەقی روونکردنەوەکەیە

بەداخەوە لەدارستانی ڕانیە.زیاتر لە(300) سێ سەد نەمامی یۆکالیپتۆز کەتەمەنیان لە حەوت ساڵ زیاترە.بەبیانوی دانانی هێڵی کارەبا.بڕدراون وشێوێندراون.کۆمپانیای دانانی هێڵی کارەبا وف.کارەبای ڕانیە بەبێ ئاگادارکردنەوەو بەشێوەیەکی نازانستی ونابەرپرسانەوزۆر بێ ویژدانانە کارەکەیان ئەنجام داوە.داوا لە بەرێزان ب. دارستان وپاوانی سلێمانی وجێ نشینی ڕانیە وف.ژینگەی ڕاپەرین.کەهەڵوێست وەرگرن. لە٢٠١٩/١/٢ ئەوکارە کراوە.

نەمامگەی شازاد سائیب

حکومەت سووکایەتی بەم چینەی کۆمەڵگا دەکات

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە ئەو کارمەندە خۆبەخشانەی لە بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان کاردەکەن نابێت خواردنی حکومەتیان پێ بدرێت. کارمەندێکی خۆبەخشیش دەڵێت ئەمە سوکایەتی و بێمنەتی تەندروستیە بەرامبەر کارمەندی خۆبەخش

دەوامی زانکۆی راپەڕین دەست پێدەکاتەوە

ئاگاداری بۆ خوێندكاران و فەرمانبەران

شەممە دەوامی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین دەسپێدەكاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان دەکاتەوە، کە رۆژی شەممە (٥ – ١ – ٢٠١٩) دەوامی خوێندن لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین دەستپێدەكاتەوە.
هەروەك سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و فەرمانبەران دەكاتەوە كە ئەگەر رۆژی یەكشەممە (٦ – ١-٢٠١٩) بە پشوی فەرمیش ڕابگەیەنرێت، ئەوا دەوامی خوێندن بۆ خوێندکاران و دەوامی كارگێڕی بۆ سەرجەم فەرمانبەران ئاسایی دەبێت لەزانكۆمان.
هەر خوێندكارێك لەهۆڵەكانی خوێندن ئامادە نەبێت لەكاتی خوێندنی وانەكاندا بە نەهاتوو (غیاب) هەژمار دەكرێت.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین

نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە دیاریکرا، بزانە ئەمپێری چەندە ؟

نرخی کارەبای ئەهلی لەڕانیە دیاری کرا
تیگڕای کارپیکردنی مۆلیدەکان لەنێوان ۲٥۰ کاتژمێر بۆ ۲۸۰ کاتژمێر بووە
نرخی بۆ یەک ئەمپیر 11هەزار بۆ 12هەزارە
ئەم نرخە لەگەرکیکەوە بۆ گەرەکیک جیاوازە بۆیەک کاژمیر کار کردن 46دینار داندراوە
ئەگەر لەکۆڵەنەکەی ئیوە مۆلیدەکەتان 260کاژمیر ئیشی کردبی لیکدانی 46دیناری دەکەین
260×46=11.960