بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١/٥
دوای ئەوەی لە ئێوارەوەی دوێنێ هەینیەوە ئاسمانی ناوچەكەمان بەرەو ساماڵ گۆڕا و كاریگەریەكانی شەپۆلی ڕابردوو بەتەواوی لە ناوچەكەمان كۆتایی پێهات هەروەكو لە پێشبینیەكانی پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد، لە ئێستاوە بەهۆی هاتنی هەور لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ناوچەكەمان، چاوەڕوان ئەكرێت تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكەمان بەڕێژەی جیاواز و لە كاتی جیاوازدا هەور بیگرێتەوە و لەبەر درێژنەبوونەوەی زیاتری بابەتەكە بەووردی ئاماژە بە هەموو كاتەكان ناكەین چونكە تاوەكو ئێستا هیچ ئەگەرێكی باران بارین لە ئارادا نیە، والله أعلم
لەدوای ئێوارەوە چاوەڕوان ئەكرێت گۆڕانكاری لە دۆخەكەدا درووست ببێت و ئەگەری باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ناوچەكەمان بوونی ئەبێت و لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە ئەبێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لەناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر ئەچێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ١٣ ، ١٤ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٣ ، -٤ ) پلە ئەبێت لە بەرزاییەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم
تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە