یەکێک لەدڵسۆزترین مامۆستاکانی رانیە پڕۆژەی تازەی هەیە بۆ پۆلی دوانزەکان

ئەو مامۆستای پۆلی دوانزەی ئامادەیی وانەی بیرکاریە و ناوی مامۆستا بڕیار علی حاجیە، بەدرێژایی ١١ ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی لە ڕانیە بەشێوازی جیاواز سەرەرای ئەرکەکەی خۆی لە خوێندنگە،بەپێی توانا زانستی گەیاندووە بە خوێندکارانی سنورەکە .بۆ ئەمساڵی خوێندنیش (٢٠١٨-٢٠١٩) هەروەک بڕیاری دابوو خزمەتەکە فراوانتر بکات و لەڕێگەی ڤیدیۆوە شیکاری بەش بە بەشی بیرکاری ١٢ی زانستی (ڕێبەری هەڵسەنگاندن)بکات ، لەئێستادا ٣ بەش لەکۆی ٦ بەشی تۆمار کردوە و بڵاوی کردۆتەوە. بەوهیوایەی سودێکی گەیاندبێت بە خوێندکاران .لەهەوڵدایە لە وەرزی دووەمیش بە دیقەی بەرزتر و شێوازی تازەوە ٣ بەشەکەی تر تۆمار بکات و پێشکەشی خوێندکارانی ١٢ی زانستی بکات

منداڵێکی ۱۱ ساڵە، پێش ئەوەی لە سێدارە بدرێت، داوای پسکیت و مەساسە لەبراکەی دەکات

منداڵێکی ١١ ساڵان کە ساڵی ١٩٨٧ لە هەیئەی کەرکوک لەسێدارە دەدرێت نامەیەک بۆ برایەکی دەنێرێت و داوای بسکیت و مەساسەی لێدەکات.

ئەو منداڵە کە ناوی شلێر عەبدوڵا محەمەدە و لە (١٢ی کانونی یەکەمی ١٩٨٧)دا لە هەیئەی کەرکوک (یەکێک بووە لە دەزگا ئەمنییە سەرکوتکەرەکانی ئەو کاتەی رژێمی بەعس) لەسێدارەدەدرێت، پێش لەسێدارەدانی نامەیەک بۆ برایەکی دەنێرێت و تیایدا داوای بسکیت و مەساسەی لێدەکات.

ئەم منداڵە خوشکی رەنگین عەبدوڵا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقە.

لە رۆژانی داهاتوودا ئێن ئاڕ تی لە بەرنامەیەکی دیکیۆمێنتاریدا نامە و چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە.

دەقی نامەکە

بۆ برای خۆشەویستم عمر گیان زۆر سەلام لە ماڵی مامەم دەکەم دایکم و بابەم و دادە و عەتا و بەرە زۆر سەلامتان لێدەکەن عمر گیان زۆر بیری تۆ و رەنگین دەکەم و هەموو شەوێ باسی تۆ و رەنگین دەکەین عمر گیان ئاگات لە رەنگین بێت عمر ئەگەر توانیت نەختێ بسکیت و مەساسەم بۆ بێرە ئیتر خۆشیتان.

خوشکت شلێر

بگات بە دەستی کامەران.