چیرۆکی ئەو خوشک و برایەی لەرێی قوتابخانە لەناو بەفردا رەقبوونەوە

پەیکەری چنار و هێمن..
چەن زانیاریەک لەسەر کەسایەتیەکانی ئەم پەیکەرە.

لــەڕۆژێــکی وەک ئــەمـــڕۆ ســـارد دا بــوو دووپەپــولەی زانســــت و خـــوێندن بــوون بە پـەیکـەری شـــارێک…

چنارو هێمن
دوو په‌پوله‌ى كاروانى زانست‌و خوێندن

له‌پاش كۆڕه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ى خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌هارى ساڵى 1991، له‌ شانه‌ده‌رى نیشته‌جێده‌بن، له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوون‌و ده‌رده‌به‌ده‌رییاندا، ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارى خوێندن نابن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌مه‌ له‌ شانه‌ده‌رى خوێننه‌گه‌ى لێنه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌وان ڕێگه‌یه‌كى دوور ده‌بڕن‌و بۆ خوێندن دێنه‌ سه‌یدسادق.
ڕۆژى 7 – 1 – 1992 له‌كاتى گه‌ڕاه‌وه‌یاندا له‌ خوێندن، له‌ ڕێگه‌دا به‌هۆى به‌فرو سه‌رماوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و ده‌بنه‌ سیمبول‌و هێماى كاروانى زانست‌و په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ سنورى قه‌زاى سه‌یدسادق‌و سه‌رانسه‌رى كوردستاندا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ چیرۆكى مه‌رگ‌و گیانله‌ده‌ستدانى تراژیدى ئه‌وان، ئاماژه‌یه‌ بۆ كۆڵنه‌دان‌و به‌هاى بڵندى په‌روه‌رده‌و زانست، هاوكات بوونه‌ته‌ چیرۆك‌و پێناسه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن له‌ سنورى په‌روه‌رده‌ى سه‌یدسادق‌و ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رز ڕاگرتنى یادى چیرۆكى مه‌رگى ئه‌و دوو په‌پووله‌یه‌دا، په‌یمانى خزمه‌ت به‌و كاروانه‌ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ پێناویدا بوونه‌ قوربانى.

ئه‌وان خه‌ڵكى گوندى “برایم غولام” ی سەر بە ناحیەی ” قادر كەرەم” بوون له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، له‌پاش كۆڕه‌وه‌كه‌ى به‌هارى 1991 له‌ ئۆردوگاى شانه‌ده‌رى نیشته‌جێده‌بن، ” چنار ناسیح عه‌لى” لە دایکبووی ساڵى ۱۹۸۲ بووه‌و “هێمن ناسیح عه‌لى”یش لەدایکبووی ۱۹۸۵، ئه‌م دوو خووشك‌و برا په‌پووله‌یه‌ له‌ ساڵى 1988و به‌هۆى شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفاله‌وه‌ له‌ نازى باوكیان بێبه‌ش ده‌بن‌و باوكیان به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال ده‌كه‌وێت.

چنار له‌ پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایی بووه‌و هێمنیش له‌ پۆلى یه‌كه‌مى سه‌ره‌تایی بووه‌و له‌ قوتابخانه‌ى ” سورێن خوێندوویانه‌‌و ئه‌وان له‌ ئۆردوگاى شانه‌ده‌رییه‌وه‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان به‌ پێ بڕیوه‌و هاتوون بۆ سه‌یدسادق بۆ خوێندن.

ئێواره‌ى 7 – 1 – 1992 له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ قوتابخانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌هۆى به‌فرو باران‌و سه‌ماوه‌، ڕێگه‌یان لێهه‌ڵه‌ ده‌بێت‌و به‌هۆى سه‌رماوه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن‌و ده‌بنه‌ دوو په‌پووله‌ى كاروانى زانست‌و په‌روه‌رده‌و خوێندن.

   سڵاو بۆ ڕۆحى په‌پووله‌ ئاساى چنار هێمن

۷.۱.۲۰۱۹

دوای ۲۱ رۆژ مانەوە و عاسێ بوون لەسەر چیا، رزگاکرا

مەرێک لە قەدپاڵێکی سەختى چیای گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەى ٢١ ڕۆژ  گیرخواردووە و بە بێ ئاو  و خۆراک ماوەتەوە. لەو ماوەدا پۆلیسی دارستانی ناوچەکە هەوڵی ڕزگارکردنی  ئەو مەڕەیان نەداوە و ئەمڕۆ لە لایەن چەند هاوڵاتییەکی ناوچەکەوە ڕزگارکراوە. ئەو  مەڕە لە دوای ئەوەى لەسەر چیاکە کەوتووەتە خوارەوە لە شوێنێکی سەختى چیاکەدا گیرساوەتەوە  و ڕزگارکردنی کارێکی سەخبووە

هاوشاریەکمان لە بێلانەیی رزگاری بوو

شکور بۆ خوا توانیمان بێلانەیەک لە مەینەتی ڕزگاربکەین.

دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە سەر ئەم پیاوە کەبەشەو ڕۆژ لە ناوبازاڕی ڕانیە دەمایەوە
هیچ شوێنێکی مانەوەی نەبوو
بەیانی دەنێردرێتەوە خانەی بەساڵاچوان هیوادام کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ مانەوەی لەم خانەیە کەدەبێتە شوێنی حەوانەوەی

سوپاس بۆ بەڕێزان Rekawt Hamarashid Karim وەزیری تەندروستی و حسێن محمود قائیم قامی ڕانیە و لوقمان مەلا تاهیر بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان هاوکاری تەواویان کردووە

حمەی حلاق

هەڵکەندنی گۆڕ دەبێتە پارە

بەپێی گرێبەستەكە لەمەدوا ھەموو كارەكانی ھەڵكەندنی گۆڕ و ناشتنی مردوو دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایە، ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی ئاو، سەوزایی، پاسەوانی و قڕکەری مێروو، بۆ گۆڕستانەکە دابین دەكرێت. ھەرچەندە تائێستا گرێبەستی تایبەت بەو گۆڕستانە واژوونەکراوە و لەسەر نرخی گۆڕھەڵکەندنەکان و ئەوەی دەوترێت 200 ھەزار دینارە بۆ ھەر گۆڕێك. بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانیش وردەکاریی ئەو پرسە رووندەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “تائێستا لەسەر نرخەکە رێکنەکەوتوین”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە كوردستان24 گوت: “لەو گۆڕستانە شێوەی ھەڵكەندنی گۆڕ بە شێوەی ئەندازیاری دەبێت، بۆ ئەوەی ھاتووچۆی خەڵك بۆسەر گۆڕستان ئاسان بێت، ھەروەھا رووناكی و سەوزایی و تەوالیت و گەرماویش لە گۆڕستانەكە دەبێت”.

گوتیشی: “تائێستا نرخی ھەڵكەندنی گۆڕ و بەخاكسپارردن دیار نەكراوە، بەڵام ھەڵدەدەین نرخەكە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان بێت”.

ئێستا بۆ ھەڵکەندنی ھەر گۆرێک بڕی 200 ھەزاردیناری تێدەچێت، بۆیە ھاووڵاتیان نیگەرانن لە گرانی نرخی گۆڕەکان، بەتایبەت لەو گۆرستانە تازەیەی دەدرێتە کەرتی تایبەت بەو ھۆیەی لەبەر بوونی خزمەتگوزاری  نرخی ھەر گۆرێك زیاتربێت لە 200 ھەزاردینار.

عوسمان ساڵح، ئەنجوومەنی گۆڕستانەکانی سلێمانی دەڵێت: “خەڵك ھەیە پارەی پێ نییە بۆ قەبر ھەڵكەندنی كەسوكاری، ئێستا وەك جاران نییە و خەڵك لە بارودۆخێكی خراپدایە، خەڵك ئێستا لە پێشدا مامەڵەی ھەڵكەندنی گۆڕ دەكات، بۆیە داوا لە شارەوانی سلێمانی دەكەین بە جۆرێك لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە رێكبكەون كە باری ھاووڵاتیان زیاتر گران نەكرێت”

ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوو کرێکار دەشێلێت و هەردوکیان گیان لەدەست دەدەن

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەرڕێگای کەلار + ناحییەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوو کرێکار بەناوەکانی (کاروان ڕۆستم علی ) لەدایکبووی 1988 و (عزيز عبداللەحەمەساڵح ) لەدایکبووی 1991 لەئەنجامدا هەردوکیان گیانیان لەدەستدا ئەو دووهاوڵاتیەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارن بەمەبەستی کرێکاری بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ هاتونەتەدەرەوە . لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
.
ڕائیدی مافپەروەر
علی جەماڵ قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان