بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پێشبینی كەش و هەوای سبەی چوارشەممە ٢٠١٩/١/٩
بەپێی دوایین گۆڕانكایەكانی كەش و هەوا لە ناوچەكە چاوەڕوان ئەكرێت سبەی چوارشەممە دوو نزمە پاڵەپەستۆ لە هەریەكە لە دەریای ناوەڕاست دەریای سوور ناوچەكەمان بگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرمی لە تەواوی ڕاپەڕین بەڕێژەیەكی بەرچاو نزم ئەبێتەوە و لە كاتە جیاوازەكاندا لە زۆربەی ناوچەكانی ڕاپەڕین پلەی گەرمی لەژێر سفر پلەوە ئەبێت، هەروەها جگە لە باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و كاریگەریەكانی نزمە پاڵەپەستۆیەكە جگە لە ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری بەفربارین و بەفروباران بەیەكەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕین ئەبێت، والله أعلم
سبەی چوارشەممە تاوەكو كاتژمێر ٢ی شەو ڕێژەی هەور لە ناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت و لەدوای كاتژمێر ٢وەوە ئاسمان بەرەو هەور بۆ هەوری تەواو ئەگۆڕێت و ئەگەری دابارین لە ناوچە سنووریەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكات و بە تێپەڕبوونی كات سەرجەم ناوچەكان ئەگرێتەوە، چاوەڕوان ئەكرێت كاریگەریەكانی شەپۆلەكە تاوەكو شەوی ئاییندە بەردەوام بێت و ڕێژەی دابارین لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز ئەبێت، والله أعلم
ئەو ناوچانەی باكووری ڕاپەڕین كە جگە لە باران بارین ئەگەری بەفربارین تیایاندا بەهێز ئەبێت: (ناوچەكانی بناری قەندیل و دەورووبەری، زینی وەرتێ و ناوچەكانی دەوروبەری، ناوچەكانی قەڵاتووكان و ڕەزگە و مارەدوو و شێنێ و هەڵشۆ و هێرۆ و دەورووبەریان، ناوچەكانی بۆتێ و پڵنگان و مێدێرە و گوڵان و كانی بناو و دارەبەن و بێردبی و ناوچەكانی دەورووبەریان) والله أعلم
ئەو ناوچانەی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕین كە جگە لە باران بارین ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە تیایاندا ئەبێت: ( ڕانیە ، قەڵادزە ، حاجیاوا ، چوارقوڕنە، سەروچاوە ، شكارتە ، بێتواتە ، سەنگەسەر ، خدران ، بنگرد و ناوچەكانی دەورووبەریان) والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت هەروەكو لەسەرەتادا ئاماژەمان پێدا و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ٣ ، ٤ ) پلە بێت و جیاوازتر لە سەرجەم ڕۆژەكانی ڕابردوو نزمترین پلەی گەرمی لە كاتەكانی كۆتایی شەودا ئەبێت بە ڕێژەی ( -٩ ، -١٠ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم
تێبینی هەمیشەیی//
١-هەروەكو ئاماژەمان بۆ كردووە لە سبەیەوە شەپۆلێكی نزمەپاڵەپەستۆ ناوچەكەمان ئەگرێتەوە و ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە دوای ئێوارەوە بەتێپەڕبوونی كات شەپۆلەكە بەرەو لاوازبوون ئەچێت، هەروەها جگە لە باران بارین لە سەرجەم ناوچەكان ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە ئەبێت هەروەكو ئاماژەمان پێداوە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی لەناكاو لە كەش و هەوای ناوچەكە كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك ڕوونكردنەوەی زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢-پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە