ئاوات بۆکانی تەقە لەدووکەس دەکات و برینداریان دەکات

ئاوات بۆکانی کە هونەرمەندێکی میللی یەو دانیشتوی شاری کۆیەیە لەگەڵ ٣ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسیان دەکات و برینداریان دەکات.

عەلی عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو ٣ کەسەی کە لەگەڵ ئاوات بۆکانی بوونە دوانیان هاوڕێی بوونەوە و خەڵکی شاری هەولێرن و ئەوەی تریشیان خەزوری بووە لە ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دووکەسەکەی تر دەکات و برینداریان دەکات.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی ئەو دووکەسە یەکیان ناوی ( ک ـ ع ـ ع ) دوو فیشەک بەرقاچی کەوتووە و ئەوەی تریشیان ناوی( م ـ ع ـ م) دوو گولەی بەرکەوتووە یەکیان بەر قاچی و ئەوەی تریشیان بەر سکی، هەردووکەسەکەش خەڵکی شاری هەولێرن و دانیشتوی گەڕەکی ڕۆشنبیرین.

بەڕێوەبەری پۆلیس وتیشی هەردوو بریندارەکە لە نەخۆشخانەی کۆیەن و دەیانەوێت ڕەوانەی هەولێریان بکەن و ئاوات بۆکانیش شوێنەکەی جێهێشتوە و لەهەوڵی دەستگیر کردنیندان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٩/١/١٠

لەدوای ئەوەی لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا ناوچەكەمان كەوتە ژێر كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، لە ئێستادا شەپۆلەكە لە زۆربەی ناوچەكان بەتەواوی لاوازبووە و بەتێپەڕبوونی كات كاریگەریەكانی بەرەو كۆتایی ئەچێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پێنجشەممە بارودۆخی كەش و هەوا جێگیر ئەبێت و تاوەكو نیوەڕۆ ئاسمان لە نێوان هەوروهەتاو و نیمچە هەوردا ئەبێت بە پێی جیاوازی ناوچەكان و بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەی هەور لە ئاسمانی ناوچەكە كەم ئەبێتەوە و ئەمڕۆ هیچ ئەگەرێكی دابارین لە ناوچەكە نابێت، والله أعلم
ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ٦ ، ٧ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -١٢ ، -١٣ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : -١ ، -٢ پلە
قەڵادزە : ٠ ، -١ پلە
حاجیاوا : -١ ، -٢ پلە
سەنگەسەر : ٠ ، -١ پلە
چوارقوڕنە : -١ پلە
بنگرد : سفر پلە
ژاراوا : ١ پلە
سەروچاوە : -٣ پلە
شكارتە : -٤ پلە
كانی بناو : -٥ پلە
پڵنگان : -٦ پلە

والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە