پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی هەینی ٢٠١٩/١/١١

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سەقامگیری كەش و هەوا لە ناوچەكە بەردەوام ئەبێت و سبەی هەینی بارودۆخی كەش و هەوا جێگیر ئەبێت و ئاسمان هەتاو ئەبێت، لە دوای كاتژمێر ٨ی شەوەوە تاوەكو كۆتایی شەو هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەدی ئەكرێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ هەوروساماڵدا ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی دابارین لەناوچەكە بوونی نابێت، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەرزتر ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ١٠ ، ١١ ) پلە ئەبێت و جیاوازتر لە زۆربەی كاتەكان نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٧، -٨ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : ٠ ، ١ پلە
قەڵادزە : -١ ، -٢ پلە
حاجیاوا : ٠ ، -١ پلە
سەنگەسەر : ٠ ، -١ پلە
چوارقوڕنە : ٠ ، ١ پلە
بنگرد : ٠ ، -١ پلە
ژاراوا : ٠ ، -١ پلە
سەروچاوە : -٢ پلە
شكارتە : -٣ پلە
كانی بناو : -٣ ، -٤ پلە
پڵنگان : -٤ پلە

والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

لەم سەرتاشخانانە، سەرچاک کردنی کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس بێ بەرامبەرە

بەرھەمیکی تر لەکاری ئینسانی بۆکریکارانی ژینگە پارێزلەسەرداوای من وەستاخۆشەویستەکانی چوارقوڕنە لەمەوبەدواکریکارانی ژینگە پاریز سەربەکۆمپانیای گاریکس لەچوارقورنە دەتوانن سەردانی سەرتاشخانەکانی ناوبازاڕبکەن سەرچاکردنی کرێکاران بئ بەرامبەر دەبیت بەھیمەتی ھەمولایەک لەتەواوی سنوری پاریزگای سلیمانی ئیدارەکانی گەرمیان ڕاپەڕین درێژە بەوکارەئینسانیانە دەدەین
بۆیەبەباشی دەزانم سوپاسی تەواوی ئەو وەستایانەبکەم کەئەمڕۆسەردانم کردنم کردن تەمەن درێژوتەندروست باشن
سەرتاشخانەی شاسوار
سەرتاشخانەی ماریانۆ
سەرتاشخانەی ئیڤل
سەرتاشخانەی وەستاریکەوت
سەرتاشخانەی وەستا ڕیباز
تێ بی نی سەرتاشخانەی ماریانۆو سەرتاشخانەی شاسوارئامادەی لەخۆگرتنی تەواوی کریکارانی چوارقورنەیان ھەیە بئ بەرامبەر کریکاران دەتوانن سەردانیان بکەن سەریان چاک بکەن دەستان خۆش گەنجە خۆشەویستەکانی شارنمونەتان زۆر تەواوی وەستا ئازیزەکانی تریش دەتوانن پیشوازی لەکرێکاران بکەن وەک کاریکی ئینسانی ڕیزگرتن لەھیزی بیرووبازوویان ھاوکاریان بن دووبارە دەستان خۆش وەستاخۆشەویستەکان چاوەرێ ھەمووکاریکی باش لەئیوە دەکرێت داواکارم لەتەواوی ناچەکان ئەوکارەبکەینە نەریتکی بمینتەوە درێژەی پئ بدەین

تێبینی / سەرتاشخانەکان لەسەرداوای بەڕێز کاک کاسترۆ معروف ( ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) سەری کارمەندانی کۆمپانیای گارێکس بەبێ بەرامبەر چاک دەکەن