پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی یەكشەممە ٢٠١٩/١/١٣

هەروەكو پێشتر ئاماژەمان پێدا بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان چاوەڕوان ئەكرێت سبەی یەكشەممە سەرەتای دەستپێكی شەپۆلێكی باران بارین بێت لە ناوچەكەمان و سبەی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە بە بڕی جیاواز و بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی باكووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین ئەگەری زۆرترین بڕی باران بارینیان ئەبێت كە ناوچەكانی بناری قەندیل و ڕەزگە و شێنێ و مارەدوو دەورووبەریان ئەگرێتەوە، هەروەها سبەی ئەگەری بەفربارین ئەبێت لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل و چیا بەرزەكانی خۆرهەڵاتی قەڵادزە و باكووری خۆرئاوای ڕانیە، والله أعلم
لەدوای كاتژمێر ١٢ی شەوەوە هەور لە ئاسمانی ناوچەكەمان بەدی ئەكرێت و بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەكەی زیاتر ئەبێت و چاوەڕوان ئەكرێت تاوەكو دوای كاتژمێر ٩ی بەیانی بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، هەروەها لەدوای كاتژمێر ٨ی بەیانیەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكە دەست پێئەكات، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكە نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ٩ ، ١٠ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٤ ، -٥ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

كچێكی چوارقوڕنە هەوڵی خۆكوشتن دەدات


پۆلیسیش دەڵێت: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی

لە شاری هەولێر كچێك کە خەڵکی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام چەند كەسێك فریای دەكەون ‌و رزگاری دەكەن. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت “هەر ئەمڕۆ دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی”.

ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 لە شەقامی 60 مەتری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن ‌و رزگاری دەكەن.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند: “ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە ‌و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە، بەڵام نازانین چی لێبكەین”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی؛ نە نەخۆشخانە ‌و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان ‌و ئافرەتان. گوتیشی “داوا لە وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە”.

شایەتحاڵێك كە ڤیدیۆی هەوڵدانی ئەو كچەی بۆ خۆكوشتن بۆ رووداو ناردووە دەڵێت، “ئەو كچە، هەمان ئەو كچەیە كە خەڵكی رانیەیە و چەندجارێك لەسەر شەقامەكان لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە”.

رووداو چەندین بەرنامەی لەسەر دۆخی ئەو کچە کردووە کە دوایینیان بەرنامەی بەرپرسیار بوو. کەسوکاری کچەکە لەنێو بەرنامە پەیوەندیان کرد و گوتیان ئەو کچە تاوەکو دایکی لە ژیاندا مابوو باری دەروونی زۆر باشبوو، دوای دایکیشی لەلای برایەکی دەژیا بەڵام براکەی ئێستا دەستگیرکراوە بۆیە بەتەواوی تێکچووە و ناتوانێت لە هیچ شوێنێک بمێنێتەوە

شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا لە سبەی یەكشەممەوە ناوچەكەمان ئەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە لە دەریای سوورەوە سەرچاوەی گرتووە و بەیەكگرتنی لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست دابارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكات و پلەی گەرمی بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت هەروەها ناوچە شاخاویە بەرزەكانی خۆرهەڵات و باكوور و خۆرئاوای ڕاپەڕین بەفربارین ئەیانگرێتەوە و دوای كۆتایی هاتنیشی شەپۆلێكی تر لەدەریای ناوەڕاستەوە ناوچەكەمان ئەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرمی بەشێوەیەكی زیاتر و بەرچاو بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین و باران بارین سەرجەم ناوچەكان ئەگرێتەوە هەروەها جگە لە بەفربارینی چڕ لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان لە ناوچەكانی تری ڕاپەڕین كە بە بەراورد بە ناوچە شاخاویە بەرزەكان بەرزیان كەمترە لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە ئەیانگرێتەوە و إن شاءالله لە كاتی خۆیدا زانیاری زیاتر و ووردتر بڵاوئەكەینەوە
والله أعلم

پاش كەمێكی تر زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕەوشی كەش و هەوای سبەی یەكشممە لە ڕاپەڕین بڵاوئەكەینەوە


تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خودای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە

جوانترین داهێنانی بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە

بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە رایدەگەیەنێت پارچە زەویەک تەرخان کردووە بۆ هاوشاریان تاوەکو لەبۆنەکانیاندا داری لێ بچێنن.

دەقی راگەیەندراوی بەشی باخچەکان :

ھاوشاریانی خۆشەویست ئە م پارچە زەویە مان تەرخان کردوە بۆ ھەر دایک و باوکێک کە دار بۆ منداڵە کانیان بچێنن یان ھە رکورو کچێک لە کاتی پرۆسەی ھاوسەر گیری داربچێنن یان کە سێک ئازیزێکی لە دەست دە دات بیە وێ دارێکی بۆبچێنیت بەڵام دەبێت ئێمە ئاگادار بکرینە وە جۆری دارەکە مان دەست نیشان کردوە وەپێداویستیە کانی چاندنتان بۆ دابین دەکە ین رێنمای شێوازو شوێنی چاندنتان پێدەدەین دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکە ن لە رێگە ی ژمارە مۆبایل ٠٧٥٠١٣١٤٠٠٢ لەوەرزی چاندن خۆمان پەیوەندیتان پێوە دەکە ینە وە .شوێن نزیک نەخۆش خانە ی منداڵ بوون٢٠١٩/١/١٢

کارۆخ شەریف ( لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە )

منداڵێك فڕێدەدرێتە سەر شەقام و لە سەرما گیانی لەدەستدا

لە زاری شایەتحاڵێكەوە دەڵێت، شەوی رابردوو منداڵێك لە گەڕەكی قەڵای نوێی شاری ھەولێر فڕێدراوە و سەگێك لەسەری وەستاوە و پارێزگاری لێكردووە و نەیھێشتووە ھیچ شتێك لێی نزیك بێتەوە و بەیانی كە خەڵك چووەتە سەر منداڵەكە، ئەو سەگە بەرگری كردووە بۆ ئەوەی لە منداڵەكە نزیك نەبنەوە.

راشیگەیاندووە: “دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت کە منداڵەکە کوڕە و تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ھەڵگیراوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری كرا”.