بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پێشبینی كەش و هەوای سبەی دووشەممە ٢٠١٩/١/١٤
ڕوونكردنەوە: لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوچەكەمان دەستی پێكردووە و بە بەراورد بە شەوانی ڕابردوو پلەی گەرمی چەند پلەیەك ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، چاوەڕوان ئەكرێت شەپۆلی خۆڵبارینەكە ئەمشەو و سبەی كاریگەریەكانی بەردەوام بێت و بە تێپەڕبوونی كات و درووستبوونی گۆڕانكاری لە ئاڕاستەی با لە ناوچەكە خۆڵبارینەكە بەرەو لاوازی ئەچێت هەروەها لە ئێستادا لە ناوچە سنووریەكانی خۆرهەڵات و باكوور و باكووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای ڕاپەڕین ئەگەری دابارین هەیە و لە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕین ئەگەرەكە لاوازە یاخود باران بارین وەستاوە، بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەگەری دابارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكاتەوە و لە كاتە جیاوازەكاندا ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت، والله أعلم
سبەی دووشەممە تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەریەكانی شەپۆلەكە لە ناوچەكەمان بەردەوام ئەبێت و ئەگەری باران بارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەبێت بە بڕی جیاواز، لەدوای نیوەڕۆوە تاوەكو دوای ئێوارە كاریگەری شەپۆلەكە بەرەو لاوازی ئەچێت و ئەگەری باران بارین بەتەواوی لاواز ئەبێت و هەروەها لە زۆربەی ناوچەكان ئاسمان لەنێوان هەوروهەتاو و نیمچە هەوردا ئەبێت لە دوای ئێوارەوە ڕێژەی هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت و لە ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و لەدوای كاتژمێر ٨ی شەوەوە لە چیا بەرزەكان ئەگەری دابارین ئەبێت، هەرچی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕینیشە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوردا ئەبێت و ئەگەرێكی لاوازی باران بارین ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، والله أعلم
بەهۆی هاتنی با لە ئاڕاستەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو ناوچەكەمان گۆڕانكاری لە پلەی گەرمی ناوچەكە درووست بووە و چاوەڕوان ئەكرێت سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ( ٩ ، ١٠ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی ( -٣ ، -٤ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم
تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە