پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٩/١/١٥

هەروەكو شەوی ڕابردوو ئاماژەمان پێدا لە ئێستادا تەواوی ئاسمانی ڕاپەڕین لەنێوان هەور بۆ هەوری تەواودایە بەپێی جیاوازی ناوچەكان و ئەگەری دابارین لە چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین ئەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكووری ڕاپەڕین بەڵام بە گشتی ئەگەرەكە لاوازە ، والله أعلم

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی سێشەممە تاوەكو كاتژمێر ٨ی بەیانی ئاسمانی ناوچەكە لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا ئەبێت بە جۆرێك ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواو و ناوچەكانی باشووری ڕاپەڕین نیمچە هەور بۆ هەور ئەبێت، لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین تاوەكو پێش خۆرهەڵاتن ئەگەرێكی لاوازی دابارین ئەبێت، والله أعلم
لەدوای كاتژمێر ٨ەوە تاوەكو دوای خۆرئاوابوون بەگشتی ئاسمان هەوروهەتاو بۆ نیمچە هەور ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان و ئەگەری باران بارین بەتەواوی لاواز ئەبێت هەروەها لە شەودا ئاسمان ساماڵ بۆ هەوروساماڵ ئەبێت، والله أعلم

سبەی كاریگەریەكانی خۆڵبارین لە ناوچەكە بەردەوام ئەبێت و ڕێژەی خۆڵبارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر و لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر ئەگۆڕێت و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین ڕێژەی خۆڵبارین بگاتە زیاتر ٥٠٠ مایكڕۆ گرام \ مەتر سێجا، هەروەها پلەی گەرمی لە ناوچەكە بەرزتر ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ١٠ ، ١١ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتندا ( -٣ ) پلە بێت لە ناوچەكانی بناری قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

سەدان شەهادەی تەزویری ئایەڵتس و تۆفڵی ئاشکرا کران

لەنامەیەکدا کەبەڕێز ملا محمدی حاجی سەباحی خەیات بۆ هەردوو پەیجی شاری رانیە سیتی و راپەڕین نیوزی ناردووە، ئاماژە بە ئاشکراکردنی سەدان بڕوانامەی تەزویر کراوە، دەقی نامەکە وەک خۆی :

لە یەکەم ئەنجامی ھەوڵەکانمان بۆ خستنەڕوی دۆسیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێکخراوەکەمان بەردەوام دەبێ لە کارەکانی بۆ سەرخستن و دەرخستنی ڕاستیەکان

جەند کاتژمێرێک پاش گەیشتنی تەبلیغ کردنی وەزیری
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لایەن دادگا وەزارەت خۆی سەدان بڕوانامەی کەشف کرد بەپێى دوایین ئامار دواى ئەنجامدانى راستى و دروستى تایبەت بە بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى دەرکەوتوە تا ئێستا (١٠٦) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون و، ڕێوشوێنى یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

دواى دەرکردنى ڕێنمایى ژمارە (١)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە وەرگرتنى نازناوى زانستى و ڕێنماییەکانى ژمارە (٤) و (٥)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا، کە تیایدا مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى (IELTS و TOEFL و PTE) وەک مەرجى پێش دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى داندرا، ژمارەیەکى بەرچاو لە کاندیدان و قوتابیان و خوێندکاران و خوازیارانى وەرگرتنى نازناوى زانستى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى وەک(IELTS و TOEFL و PTE) پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کردبو بەمەبەستى دەستپێکردن بە خوێندنى ئەکادیمى و، وەرگرتنى نازناوى زانستى.

لەو چوارچێوەیەدا و، دواى ئەنجامدانى ڕاست و دروستى (صحة صدور) بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەى پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون، دەرکەوت ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختەو (تەزویر)ن.

بۆ ئەوەش بەپێى دوایین ئامارى وەزارەت بڕوانامە ساختە (تەزویر)کان بریتییە لە (١٠٦) بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە بەم شێوەیەیە: لە زانکۆى سەڵاحەددین/هه‌ولێر (٢٦) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سلێمانى (٤٨) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆ هەڵەبجە (١٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى گەرمیان (٥) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى دهۆک (٤) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى زاخۆ (٣) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى کۆیە (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سۆران (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى ڕاپەڕین (١) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکرابون.

گوایە فەرمانى زانکۆیى وەرگرتن لە خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى ناوبراوان هەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنى یاسایى و کارگێڕى بەرامبەریان گیراوەتەبەر و بەرپرسیاریەتى یاساییان کەوتۆتە ئەستۆ.
ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بەردەوام دەبێ لە وەرگرتنەوەی مافی ھاوڵاتیان جەندین دۆسیەی گرنگمان لایە

ملا محمد حاجی سەباحی خەیات

وێنەی خۆی و رووداوەکە ببینە، لە رووداوێکی جەرگبڕدا، هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

لەرووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا، هادی قادر کوڕی وەستا قادری پینەچی لەگەرەکی ئاشتی قەڵادزێ بەهۆی ماتۆڕ سکێلەوە گیانی لەدەستدا

خوای گەورە لێ خۆش بێت و سەبوری کەسوکاریان بداتەوە انشااللە

بەوێنە/ باوکیک هەوڵی خنکاندنی منداڵەکەی دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت کەتەمەنی سێ ساڵ ونیوە لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چارەسەری پێویستی بۆکراوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت بەوتەی دراوسێکانی ئەوهاوڵاتیە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک زەواجی کردوە وجیابونەتەوە ئەم منداڵە لەنێوانیان دروست بوە دایکی بەجێی هێشتوە .
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405بڕگە31 باوکی منداڵەکە بەندکراوە و
پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.
.
ڕائیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێندرێن

بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێندرێن.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ کۆبووەوە و بڕیاردرا یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێندرێن.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دەرکرد”.بەو پێیە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان یەکەم، دووەم و سێەمی سەر بەشەکان دەگرێتەوە

پیرۆزباییان لێدەکەین و هیوادارین بەزووترین کات ئەم بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە