کاتی پرسەو کرێی قورئان خوێندن لەرانیە و دەوروبەری دیاریکرا

لەنوسراوێکی فەرمیدا، کەبەڕێز مامۆستا غریب بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین ناردوویەتی، رۆژانی پرسە دیاریکراوە، کە تەنها دوو رۆژە و دوا نیوەڕۆیانە. لەهەمان نوسراودا کرێی قورئان خوێندن دیاریکراوە بۆ هەر رۆژێک بڕی ( ۲٥ هەزار دینار ).

داوا لە هاوشاریان و خەڵکی دەڤەرەکە دەکەین، لەکاتی پرسەدا موڕاحاتی خاوەن پرسەکە بکەن و نەبنە بار بەسەر ماڵی خاوەن پرسەوە. کەزۆر جار هاوڵاتیان و خزمانی خاوەن پرسە خۆیان و ماڵ و مناڵیان لەپرسەکە دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆر. کە ئەمەش بارگرانیە بەسەر خاوەن پرسەوە

بەفرەکەی ئەمڕۆ بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک

بەداخەوە، دوای بارینی بەفرەکەی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێک لەزینی وەرتێ وەرگەڕاو بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی. شۆفێرەکە ناوی ( محمدی حاجی ئیسماعیل) ەو ، دانیشتووی شاری قەڵادزەیە. ئامۆژگاریمان بۆ شۆفێران ئەوەیە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن و بەوریاییەوە ئۆتۆمبێل لێ بخوڕن لەکاتی بەفر باریندا

تکایە بەپەلە فریایان بکەون، لە چیای هەیبەت سوڵتان گیریان خواردووە

بۆ لایەنی بەرپرس/ بەهانەی خەلکەوەبچن بەتایبەت خویندکارانی دەفەرەکەمان کەلەکۆیەدەخوینن ئیستا ڕێگای هەی بەسولتان گیراوە لەسه ر چیای هەی بەسولتان گیریان خواردوە نزیک نیو کاژمیر دەبێ

بڕی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەپێی ڕاگەیندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بـاران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ڕۆژی چوارشەممە لە چەند ناوچەیەكی ڕاپــەڕیـــن بەمشێوەیەیە

ڕانــــیـــــە :٢٥,٥ ملم
قــــەڵــادزە : ١٧,٥ ملم
چوارقوڕنە : ٥,٩ ملم
سەركەپكان : ٢١,٠ ملم
هــەڵـــشـــۆ : ١٢,٢ ملم
كۆی گشتی باران بارین لە هەڵشۆ ٥٢٢,٤ ملم
والله أعلم

بەوێنە، بەفر بارین لەکانیتوو ببینە

بەپێی پێشبینی شەوی رابردووی بەشی کەش و ئاوهەوای پەیجی رانیە سیتی ، شەپۆلی ئەم جارەی باران بەفریشی لەگەڵدایە. لە ئێستادا بەشێک لەناوچەکان بە بەفر سپی پۆش بوون ، یەکێک لەو ناوچانە بریتیە لە گوندی کانیتوو

فۆتۆ: حسێن بەکر

ئەمڕۆ چی روویدا لە نەخۆشخانەی رانیە ؟

ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر نەخۆش کە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان سەردانی نەخۆشخانەی ئیستشاری ڕانیەیان کردبوو، تاماوەیەکی زۆر بەم سەرمایە چاوەڕوانی دکتۆریان کرد بەڵام دکتۆر نەهات. لەلێدوانێکیشدا، بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەکە نەهاتنی دکتۆری بۆ پەیجەکەمان پشت راست کردەوە. شایانی باسە بێ ئیلتیزامی دکتۆرەکان بەکاتەوە لەنەخۆشخانەکانی رانیە خەریکە لەحاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و لایەنی بەرپرسیش لەبەدواداچوونی ئەم کێشەیە کەمتەرخەمە