ئەمڕۆ/ چەند هاوڵاتیەکی دەڤەرەکەمان بوونە خەلیفە عمری کوڕی عبدالعزیز بۆ باڵندەکان

ئەمڕۆ چەند هاوڵاتیەکی دەڤەرەکەمان، بەسەدان کیلۆ دانەوێڵەوە چوونە سەر ئەو لوتکە چیایانەی بە بەفر داپۆشراون بۆ بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان تاوەکو لەبرسان گیان لەدەست نەدەن ، چونکە ئەو ناوچانە تا ماوەیەکی بە بەفر دادەپۆشرێن. ئەم کارەش هاوشێوەی کاری خەلیفەی مسوڵمانان عمری کوڕی خەتابە کە وتی بڕۆن لەسەر لوتکە چیاکان دانەوێڵە بڵاو بکەنەوە تا خەڵک نەڵێن باڵندەی وڵاتی مسوڵمانان برسین. دەست خۆشی لەم گەنجانە دەکەین و بەهیواین بەردەوام بن

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١/١٩

لەدوای كۆتایی هاتنی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلەی كە ناوچەكەمانی گرتەوە، چاوەڕوان ئەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو كەش و هەوای ناوچەکە سەقامگیر بێت و جگە لە بوونی هەور لە كاتە جیاوازەكاندا تاوەكو كۆتایی هەفتە هیچ ئەگەرێكی بەهێزی دابارین لە ناوچەكە نابێت و پلەی گەرمی پلە پلە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت، والله أعلم
ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەتاو ئەبێت و لە ئەگەری دروستبوونی هەوری گەواڵە لە ناوچەكە لە كاتە جیاوازەكاندا ڕێژەیەكی كەمی هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەدی ئەكرێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای ڕاپەڕین، هەروەها لە ئەمڕۆوە پلەی گەرمی بەشێوەیەكی ڕێژەیی بەرزئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ٨ ، ٩ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٧ ، -٨ ) پلە بێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : -٣ پلە
قەڵادزە : -٢ ، -٣ پلە
حاجیاوا : -٣ پلە
ژاراوا : ٠ ، -١ پلە
چوارقوڕنە : -٢ پلە
سەنگەسەر : ٠ ، -١ پلە
سەروچاوە : -٤ ، -٥ پلە
بنگرد : -٢ پلە
شكارتە : -٥ ، -٦ پلە
هەرتەل : -٧ پلە
خدران : -٢ پلە

والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

سێ کورد، بۆ وەرگرتنی قەرەبوو، دووکانەکەیان سووتاند

ئەو سێ کوردەی لە بەریتانیا بەهۆی گڕتێبەردانی دووکانەکەیان بوونە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس لە مانگی 2ی ساڵی رابردوو، لەلایەن دادگاوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، ئارام کورد، هاوکار حەسەن و ئەرکان عەلی لە شوباتی 2018 دووکانەکەی خۆیان لە شاری لیستەر گڕتێبەرداوە، ئەوەش بۆ ئەوەی سوود لە وەرگرتنی 300 هەزار پاوەند بیمە وەربگرن.

لە ئەنجامی گڕتێبەردانەکەدا چوار کەس لە بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە و ئافرەتێکیش لە دووکانەکەدا سووتان و گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا دایکێک و دوو منداڵەکەی.

بەپێی بڕیاری کۆتایی دادگا، ئارام کورد و ئەرکان عەلی پێویستە لانیکەم 38 ساڵ لە زیندان بن، هاوکار حەسەنیش 33 ساڵی زیندانی دەکرێت.

بەپێی ئەو بەڵگانەی بە دادگای لیستەر دراون، ئەو سێ کەسە 86 لیتر نەوتیان لە دووکانەکەدا رژاندووە بۆ ئەوەی ئاگر بکەوێتەوە.

بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، دادوەر جەختیس هۆڵگەیت لەکاتی راگەیاندنی سزاکەدا ئەو سێ کەسەی بە “زۆر دڵڕەق و فێڵباز” ناوبردوون.

لە سەرەتای رووداوەکەدا بە تەقینەوە دانرا، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو سێ کەسە خۆیان بۆ دەستکەوتنی 300 هەزار پاوەند ئاگریان لە دووکانەکەیان بەرداوە.