پێشبینی كەش و هەوای سبەی یەكشەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی یەكشەممە ٢٠١٩/١/٢٠

لە درێژەی ئەو سەقامگیریەی كە لە ئێستادا ناوچەكەمانی گرتووەتەوە چاوەڕوان ئەكرێت سبەی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكەمان ئاسمان هەتاو بێت و بەهۆی دروستبوونی هەوری گەواڵە لە كاتە جیاوازەكاندا هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەدی ئەكرێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویە بەرزەكان، هەروەها سبەی یەكشەممە پلەی گەرمی بە ڕێژەی ١ پلە بەرز ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ٩ ، ١٠ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -٨ ، -٩ ) پلە بێت لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە