بەداخەوە، باوک و کوڕێک کوژران

ئه‌مشه‌و 1 شه‌ممه‌ 20/1/2019 كاتژمێر 6:00 له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌م له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ باوێك به‌ ناوی ( ئـ یسماعیل سەرسیانی) له‌دایك بووی ساڵی 1983 وه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ( پەیدا ئیسماعیل ) ته‌مه‌ن 3 ساڵان له‌ كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێ ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو كوڕ و باوكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كانیان گواسترانه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌، له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانمان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ و دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری تاوانه‌كه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین