بەدەنگی خەڵکی رانیە بووەتە ئەندام پەرلەمان و ئیش بۆ شاری دهۆک و سۆران دەکات

بەهۆڵی چەند ئەندام پەرلەمانێک ، لەناویاندا ئەندام پەرلەمانێکی رانیەی تێدایە. لە دەرەوەی پشکی هەرێم و لە موازەنەی ئیتیحادیدا بڕێکی زۆر پارە بۆ هەڵەبجە و قەڵادزێ و سۆران و دهۆک لەبودجەی عێراق جێگیر کرا.

لەبڵاوراوەیەکدا، کە م. شێروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق و خەڵکی رانیە بڵاوی کردوەتەوە، نوسیویەتی :

لە دەرەوەی پشکی هەرێم و لە موازەنەی ئیتیحادیدا چەند دیاریەکمان بۆ هەڵەبجە و قەڵادزێ و سۆران و دهۆک جێگیر کرد.لە رەشنوسی موازەنەی ۲٠۱۹ ، لە سەرداوای پەرلەمانتارە کوردەکانی لیژنەی دارایی ، ئەم بڕە پارانەمان وەک دیاریەک بۆ ئەم شارانە جێگیر کردوە؛

هەڵەبجە دو ملیار دینار
قەڵادزێ دو ملیار دینار
دهۆک ملیارێک دینار
سۆران ملیارێک دینار

لە لیژنەی دارایی جێگیرمان کردوە و چاوەرێین لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت . ئەو پارانە پەیوەندی بە پشکی هەرێمەوە نیە و تایبەت دەکرێن بە پرۆژەی جیا جیای ئاوەدانکاری .

ئەحمەد ئەلصەفار
ئەحمەد حەمە رەشید
جەمال کۆچەر
شێروان میرزا
هۆشیار عەبدوڵا

شایانی باسە ، رانیە یەکێکە لەپشتگوێخراوترین شارەکانی کوردستان و ئەوانەی بەدەنگی خەڵکی رانیە دەبنە پەرلەمانتار و پۆستی حکومی وەردەگرن، کەمترین خزمەت بەخەڵکی رانیە دەکەن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.