“سینگڵێک” هەڕەشەی کوشتنی تەواوی کچانی زانکۆکەی دەکات

کریستۆفەر کلێاری لە فەیسبووک نووسیویەتی: “تەمەنم 27 ساڵە و تاکو ئێستا خۆشەویستێکم نییە، هەرگیزیش سێکسم نەکردووە، بۆیە پلانم داناوە هێرشێکی هەڕەمەکی بکەمە سەر زانکۆ”.

لە درێژەی هەڕەشەکانی دەڵێت: “من ئامادەم بمرم و هەموو ئەو کچانەشی رەتیانکردمەوە دەیانکوژم، هەر کچێک ببینم دەیکوژم”.

نەوتی رانیە بۆ کام شار دەچێت ؟!!

دابەشکردنی نەوت لەرانیەوە وەستاوە، پێشتریش قایم قایمی رانیە بەڵێنی دابوو لەماوەی ۱۰ رۆژدا نەوتی هەموو رانیە و دەوروبەری دابەش بکرێت. بەڵام دابەشکردنی نەوت لەئێستادا وەستاوە و ۱۰ رۆژەکە تێپەریون، تا ئێستا زیاتر لەنیوەی دانیشتوانی رانیە نەوتیان وەرنەگرتووە . بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش بێت قایم قایمی رانیە لەرووی ئیداریەوە کەسێکی لاواز و کەمتەرخەمه. تەنانەت ئەگەر بەشە نەوتی رانیە بۆ شارەکانی تریش بچێت، لەوەیە لەترسی لادانی لەپۆستەکەی هیچ هەڵوێستێکی نەبێت

سێ ئافرەت دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کوڕێکی ۱٦ ساڵە

٣ ئافرەت لە شاری بەغدا دوای ڕفاندنی کوڕە ھەرزەکاریکی تەمەن ١٦ ساڵ دەستڕێژی سێکسی دەکەنە سەری لەبەر جوانیەکەی، بۆ ماوەیەک لای خۆیان دەیھێڵنەوە تا پۆلیس لەژێر دەستیان ڕزگاری دەکات و ئێستا ئافرەتەکان لای پۆلیسی بەغدا دەسبەسەرن
…..
کوان ڕیکخراوانی مافی پیاو لە کوێین 🥴🥴🥴

ئومێد محمد

یەک ملیار دینار بۆ رانیە تەرخان کرا

بەهەوڵی زۆر بەڕێز مامۆستا شێروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندام پەرلەمانە کوردە بەڕێزەکانی تر ، بڕی یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاوەدان کردنەوە لەرانیە تەرخان کرا. دەقی بڵاو کراوەکەی تەرخانکردنی پارەکە ، کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا شێروانەوە بڵاو کراوەتەوە

یەک ملیار دینار بۆ رانییە جێگیرکرا
دوای ئەوەی دوێنێ توانیمان لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بڕێک پارە بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێم لە دەرەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیر بکەین، ئەمڕۆش بە هەوڵی ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی، توانیمان بڕی یەک ملیار دینار بۆ شاری ڕانییە و جێگیرکراو، لە بەشی هەڵەبجەش بڕی یەک ملیار دینار بۆ سەیدسادق جێکرایەوە.
ئەو بڕە پارانە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری خەرجدەکرێن.

ئەمە هەوڵەی بەڕێزیان ، دوای رەخنەیەکی ماڵپەر و پەیجی رانیە سیتی هات لەسەر مامۆستا شێروان کەهیچ هەوڵێکی نەدابوو بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ شاری رانیە لەبودجەی عێراق، هاوشانی شارەکانی قەڵادزێ و هەڵەبجە و دهۆک و سۆران.

لێرەوە دەستخۆشی لێدەکەین و چاوەڕێی خزمەتی زیاتری لێدەکەین