کافتریا، بۆ خوار هەژدە ساڵ قەدەغە کرا

“کافتریایەکان بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە کرا ، هەر کافتریایەکیش سەرپێچی بکا دادەخرێ “

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا لە پەرەی خۆی نوسیویەتی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٤/۱/۲۰۱۹،لە دیوانی ناحیەی حاجیاوا بەئامادەبونی بەشی ئابوری ی. ئاسایشی حاجیاوا لەگەڵ خاوەن کافتریاکانی ناحیەی حاجیاوا کۆبوینەوە بەمەستی پێدانی ڕێنمایی یە پێویستەکان و پابەندبونیان بەو ڕێنماییانەوە.
بەتایبەتی قەدەغەکردنی چونی کەسانی خوار تەمەنی ۱۸ هەژدە ساڵ بۆ کافتریاکان کە نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت.
وە پابەندبونیان بە ڕێنمایی یە تەندروستی و ئەمنی یەکان

لێرە بەدوا نەخۆشانی تالاسیما لەرانیە چارەسەر وەردەگرن

ئاگاداریەک لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن بۆ ھەموو نەخۆشانی تالاسیما :
بۆ باشتر خزمەتکردنی نەخۆشانی تالاسیما و چارەسەر کردنی کێشەکانیان و دابینکردنی کەمووکوڕیەکانیان . لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین داوا لە نەخۆشانی تالاسیما دەکەین لە سنووری ڕاپەڕین سەردانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن ( بانکی خوێن ) لە نەخۆشانەی گشتی ڕانیە بکەن بۆ ئەوەی سەرژمێریەکی تازەیان بکەین وە زانیاری تەواویان لێ وەربگرین و کەموکوریەکانیان بۆ دابین بکەین و چیتر بۆ چارەسەر و وەرگرتنی خوێن سەردانی سلێمانی نەکەن .

تێبینی /
١- تکایە لە شەمە تا پێنج شەمە ( ٢٦-٣١ / ١ / ٢٠١٩ ) کاتژمێر ٩—١٢ پێش نیوەڕۆ سەردانمان بکەن
٢- ئەم پۆستە شەیەر بکەن و پەیوەندی بە بنەماڵەکانیان بکەن با ئاگاداربن .

کارزان محمد
سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە ڕانیە

داوای دروستکردی پردێک دەکرێت لەبەردەم زانکۆی راپەڕین

لەپێناو سەلامەتی قوتابیانی زانکۆی راپەڕین، هاوشاریەکمان بەناوی مامۆستا ئاکام ئاسۆس داوای دروستکردنی پردێک دەکات بۆ پەڕینەوەی قوتابیان لە شەقامی سەرەکەی . دەقی داواکاریەکەی لەخوارەوەیە

لە چاوەڕوانی نەتاسانی رۆحێک دا، پردێک بۆخوێندکاران چێ بکەن
پێشنیار بۆ بەڕێزان :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین
قائیمقامیەتی قەزای رانیە :
لەئێستادا زانکۆی راپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی وئەکادیمی گرنگ لەدەڤەرەکەمان ژمارەیەکی زۆری قوتابی وخوێندکار درێژە بەخوێندبی خۆیان دەدەن ،بەیانیان و کاتی دەوام وەتەواوبوونی دەوام بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامی خەتی خێرا و سەرەکی رانیەیە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە بۆیە پێشنیار دەکەم بەدروستکردنی پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین بۆ ئەوەی مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان وهاوڵاتیان لەرێگەی پردەوە بپەڕنەوە لەشەقامی گشتی بەردەم زانکۆ .دووربین لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو وناخۆش بۆ دەڤەرەکەمان ..
ئاکام ئاسۆس _ رانیە
٢٤١٢٠١٩