پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی هەرێم دابەش دەکرێت

ئەنجومەنى کۆمسیارانی هەرێم بڕیاریدا پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانى دەنگدانی هەڵبژاردنەکەى هەرێم دابەش بکرێـت.

زەردەشت حەسەن بەرێوەبەری گشتى دارایی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، دوای بڕیاری دابەشکردنی ئەو پارەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ووردبینی کردنن لە لیستى ناوی ئەوکارمەندانەدا و وردبینى هەرپارێزگایەکیش تەواوبێـت پارەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێـت.

ئەوەشی وت، سەرجەم لیستى ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم گەیشتوونەتە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن لە هەولێر.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، هەر لە چوارچێوەى وردبینى کردنی ناوەکاندا سەرجەم لیستەکانى پارێزگاکان بەراورد دەکرێت لەگەڵ سیستمی تۆمارکراوی ئۆنلاین بۆ دەرکردنی ئەو ناوانەى بە هەر هۆکارێکەوەبێت نەیانتوانیوە ڕۆژى دەنگدان ئامادەى پرۆسەکەبن.

زەردەشت حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وردبینی ناوی لیستەکانى پارێزگاکانى دهۆک و هەڵەبجە تەواوبووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى شێواز و کاتی خەرجکردنى پارەکە دیاریبکرێـت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى ٣٠ ئەیلولی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراوە تا ئێستا کە نزیکەى چوار مانگ تێپەریوە و هێشتا پارەی ئەو کارمەندانە نەدراوە.

منداڵێکی شێوە ماسی،لەم شارەکوردستان لەدایک بوو

راگه‌یاندنی نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت “شەوی ڕابردوو نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەی کرد بە مەبەستی لە دایکبونی كۆرپه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی بوو ده‌ركه‌وت شێوه‌ ماسیه‌”.
راگه‌یاندنی نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 29 له‌سه‌ر 30-1 2019 نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەی کرد بە مەبەستی لەدایکبوونی كۆرپه‌كه‌ی.
نه‌خوشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی بوو، ده‌ركه‌وت شێوە ماسیه‌و واتا تەنها یەک قاچی هەبوو. دوایی ئەوەی کاتژمێر و نیوێک گیانی لەدەستدا.

نه‌خوشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران ده‌ڵێت: “منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایكبووه‌”.

نه‌خوشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی سۆران داوا لە دایکانی دووگیان كات لە ماوەی سکپڕیدا دایكان زیاتر سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و کۆرپەکانیان.