پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١/٢

لەدوای كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەی كە ناوچەكەمانی گرتەوە و جێگیربوونەوەی ڕەوشی كەش و هەوا لە ناوچەكە لە ئەمڕۆوە بەهۆی نزیكبوونەوەی شەپۆلێكی باران بارین ڕێژەی هەور بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت لە ناوچەكە بەڵام بۆ ئەمڕۆ هیچ ئەگەرێكی باران بارین لە ئارادا نیە، والله أعلم
سبەی تاوەكو نیوەڕۆ بەگشتی ئاسمان لەنێوان هەتاو و هەوروهەتاو ئەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكە زیاتر بەرزئەبێتەوە و تاوەكو كۆتایی شەوی چوارشەممە ئاسمانی ناوچەكە لە نێوان نیمچەهەور و هەوردا ئەبێت، والله أعلم
ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی ١ پلە بەرزتر ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆ ١٢ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ( -٥ ، -٦ ) پلە ئەبێت لە قەندیل ودەورووبەری، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا، چەندین هاوڵاتی رانیە بوونە قوربانی

شار لەپرسەدایە / بەداخەوە ئەمشەو گەنجانی شاری رانیە لەکاتی گەرانەوەیان لە سلێمانی توشی روداوی هاتووچۆ بوون ، دوو گەنجی جوانی شارەکەمان بوونە قوربانی ، بە ناوەکانی ،، کاک محمد و کاک هانا. چەند گەنجێکیش برینداربوون
خوای گەورە لێیان خۆشبێت و سێبووری خانەوادەکەشیان بدات و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان بنێرێت

                   انا لله وانا الیه راجعون