بەیانی کرایە پشوو

بەھۆی بەردەوامی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی پارێزگاکەی گرتۆتەوە، سبەینێ سێ شەمە ۲٨ ی ۱ ی ۲۰۱۹ لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت لەپارێزگای ھەڵەبجە کرایە پشوو .

هاوکات پشواکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ھاوکات لەڕاگەیەنراوێکیشدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بەھۆی بەردەوامی بارانبارین و خراپی کەشوھەوا سبەی کردە پشووی فەرمی .

نرخی هێڵی فری ئاسیاسێڵ گران ناکرێت

ئاگاداری بۆ به شداربوانی هێڵی ئاسیای بێسنور

دوای ئه وه ی نامه نێردرا بۆ به شداربوانی اسیاسێڵ که نرخه که ی له شه ش هه زاره وه ده بێت به دوازده هه زار له ٢٤/١/٢٠١٩وه به ڵام ئه م بڕیاره له لایه ن کۆمپانیای اسیاسێڵه وه ڕاگیراوه و نرخه که هه ر وه کوو پێشوو ده مێنێته وه!!!خۆم ئێستا له ڕێگای سنتری به شداربوانه وه هه واڵه که م پشت ڕاستکرده وه!

نوعمان مستەفا

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٩/١/٢٧

هەروەكو پێشتر ئاماژەمان پێدا بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا چاوەڕوان ئەكرێت لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە ناوچەكەمان بكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە لە ناوچەكانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە، والله أعلم
لە ئێستادا ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین لە نێوان هەوروساماڵ بۆ نیمچە هەوردایە و تاوەكو كاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەور ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، لەدوای كاتژمێر ١٠ەوە ڕێژەی هەور زیاتر ئەبێت و ئەگەری باران بارین لە ناوچە سنووریەكانەوە دەستپێئەكات و بەتێپەڕبوونی كات سەرجەم ناوچەكان ئەگرێتەوە، والله أعلم
لە ئەمڕۆوە تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت و چاوەڕوان ئەكرێت ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین (١٥ ، ١٦ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی ( -١ ، -٢ ) پلە بێت لە بەرزاییەكانی قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دوای سەقامگیربوونی كەش و هەوا لە ناوچەكەمان لە سبەی یەكشەممەوە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكەمان ئەگرێتەوە و كاریگەریەكانی تاوەكو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام ئەبێت، شەپۆلەكە لە دوو نزمە پاڵەپەستۆ پێكدێت كە لە ناوچەكانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست سەرچاوەی گرتووە و چاوەڕوان ئەكرێت لە ڕۆژی دووشەممەدا شەپۆلەكە لەوپەڕی بەهێزیدا بێت بۆیە پێویستە لەسەر هاووڵاتیان كە ڕەچاوی دۆخەكە بكەن بەتایبەت دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كە نزیكن لە ڕووبار و چەمەكانەوە یان ناوچەكانیان لە نێوان بەرزاییەكاندایە هەروەها پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو. سەرەڕای باران بارینی بەهێز لە سەرجەم ناوچەكان چاوەڕوان ئەكرێت لە ئێوارەی دووشەممەوە بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرمی لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای ڕاپەڕین بەفربارین بیانگرێتەوە، والله أعلم

ڕێژەی باران بارینی چاوەڕوانكراو تاوەكو كۆتایی هاتنی شەپۆلەكە لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین زیاترە لە ١٠٠ ملم و بەگشتی ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین ڕێژەی باران بارین تیایاندا زیاتر ئەبێت، والله أعلم

إن شاءالله پاش كەمێكی تر زانیاری زیاتر سەبارەت بە كەش و هەوای سبەی یەكشەممە بڵاوئەكەینەوە

کافتریا، بۆ خوار هەژدە ساڵ قەدەغە کرا

“کافتریایەکان بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە کرا ، هەر کافتریایەکیش سەرپێچی بکا دادەخرێ “

بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا لە پەرەی خۆی نوسیویەتی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٤/۱/۲۰۱۹،لە دیوانی ناحیەی حاجیاوا بەئامادەبونی بەشی ئابوری ی. ئاسایشی حاجیاوا لەگەڵ خاوەن کافتریاکانی ناحیەی حاجیاوا کۆبوینەوە بەمەستی پێدانی ڕێنمایی یە پێویستەکان و پابەندبونیان بەو ڕێنماییانەوە.
بەتایبەتی قەدەغەکردنی چونی کەسانی خوار تەمەنی ۱۸ هەژدە ساڵ بۆ کافتریاکان کە نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت.
وە پابەندبونیان بە ڕێنمایی یە تەندروستی و ئەمنی یەکان

لێرە بەدوا نەخۆشانی تالاسیما لەرانیە چارەسەر وەردەگرن

ئاگاداریەک لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن بۆ ھەموو نەخۆشانی تالاسیما :
بۆ باشتر خزمەتکردنی نەخۆشانی تالاسیما و چارەسەر کردنی کێشەکانیان و دابینکردنی کەمووکوڕیەکانیان . لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین داوا لە نەخۆشانی تالاسیما دەکەین لە سنووری ڕاپەڕین سەردانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن ( بانکی خوێن ) لە نەخۆشانەی گشتی ڕانیە بکەن بۆ ئەوەی سەرژمێریەکی تازەیان بکەین وە زانیاری تەواویان لێ وەربگرین و کەموکوریەکانیان بۆ دابین بکەین و چیتر بۆ چارەسەر و وەرگرتنی خوێن سەردانی سلێمانی نەکەن .

تێبینی /
١- تکایە لە شەمە تا پێنج شەمە ( ٢٦-٣١ / ١ / ٢٠١٩ ) کاتژمێر ٩—١٢ پێش نیوەڕۆ سەردانمان بکەن
٢- ئەم پۆستە شەیەر بکەن و پەیوەندی بە بنەماڵەکانیان بکەن با ئاگاداربن .

کارزان محمد
سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە ڕانیە