كانى ملا سلێمان لەرانیە مه‌شێوێنن

كانى ملا سلێمان : يه‌كێكه‌ له‌م كانيه‌ سازگار و دلرفێنانه‌ى شارى رانيه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانى ”مزگه‌وتى گه‌وره‌ى رانيه‌ و قوله‌ى رانيه‌” له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى قوله‌يه‌,ئه‌م كانيه‌ وه‌ك ده‌گێرنه‌وه‌ يه‌كێكبوه‌ له‌ كانيه‌ جوان و ناوازه‌كانى سالانى رابردوو,وه‌ سيمايه‌كى جوانى به‌م شه‌قام و شوێنه‌ به‌خشيوه‌ كه‌ ئاوى كانيه‌كه‌ى لێ هه‌لده‌قولێت,به‌لام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ى چه‌ند سالێك بوو به‌هۆى خراپبونى شوێنه‌كه‌ى و بارودۆخى سروشتى و مرۆى ئه‌م كانيه‌ وشك بوبو,خۆش به‌ختانه‌ ئه‌مسال كانيه‌كه‌ ژياوه‌ته‌وه‌, ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دلخۆشى و ئاراميه‌ بۆ خه‌لكى رانيه‌, چونكه‌ ده‌يان يادگارى خۆش و ناخۆشى جێ هێشتوه‌, به‌لام به‌داوه‌خه‌وه‌ له‌به‌ر خزمه‌ت نه‌كردنى و پيسبونى كانيه‌كه‌ خه‌ريكه‌ سيما شيرينه‌كه‌ى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و وه‌ هۆكاره‌ مرۆييه‌كان ده‌بنه‌ هۆى وشك بونى, له‌به‌ره‌وه‌ى كانيه‌كه‌ له‌به‌شى پێشه‌وه‌ى ئه‌م ريزه‌ دوكان و ماله‌يه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان شه‌قامى ئاماژه‌ پێكراوه‌,كارى گه‌رى تێكچون و خراپبونى له‌سه‌ره‌, وه‌ك ئه‌م سه‌رچاوانه‌ى ده‌ست من كه‌وتوه‌ و لێيانه‌وه‌ زانيارىم وه‌رگرتوه‌ ,(به‌لێننامه‌يه‌ك له‌نێوان شاره‌وانى و دوكانداره‌كان پركراوه‌ته‌وه‌ هه‌ركاتێك كانيه‌كه‌ ژيايه‌وه‌ ده‌بێـت ئه‌م پارچه‌ ئاسنه‌ى له‌سه‌ريه‌تى لاببرێت و محه‌جه‌ره‌ى جوانكارى و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ى والا بكرێت به‌مه‌به‌ستى زيندويه‌تى رۆحى كانيه‌كه‌ و به‌خشينى جوانيه‌كه‌ى) ,به‌لام به‌داخه‌وه‌م تاوه‌كو ئيستا كه‌ ماوه‌يه‌كى زۆره‌ كانيه‌كه‌ ژياوه‌ته‌وه‌ به‌لام هێشتا پابه‌ند بون به‌به‌لێن نامه‌كه‌ى شاره‌وانى جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و سه‌رى كانيه‌كه‌ داپۆشراوه‌.نه‌ك ته‌نيا به‌ ئه‌م پارچه‌ ئاسنه‌ به‌لكو فه‌رش و موكێت و شتيتيريشى له‌سه‌ر داده‌نرێت هه‌م كانيه‌كه‌ى ناشيرين كردوه‌ هه‌ميشه‌ بۆته‌ هۆى پيس بوون و خراپ بونى بارودۆخى كانيه‌كه‌.
بۆيه‌ هيوا دارم لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌ ئه‌ركى وه‌زيفى خۆى هه‌لبستێت و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌يه‌ دابنێت به‌مه‌به‌ستى هێشتنه‌وه‌ى جوانيه‌كانى شار و نه‌شێواندنيان.

پارێزه‌رى سروشت
راوێژ محوى

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.