“بەداخەوە کەس تائێستا دەستگیرنەکراوە، چونکە هه‌ندێك فێربونه فۆرمەکان لە وڵاتانی تری وەک چین ساختە دەکه‌ن و ئەستەمە بتوانیت لەگەڵ كۆپییه ئەسڵییەکە بەراوردی بکەیت”.
بەرزان محەمەد، لێپرسراوی وێستگەیەكی دابەشکردنی نەوت لە کەرکوک، بە (کەرکوک ناو)ی وتووە “بەگشتی مانگی رابردوو قەرەباڵغییەکی زۆر لە بنکەکانی دابەشکردنی نەوت هەبوو، ئێمە هەموو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئەوەی نەهێڵین قاچاخچی، نه‌وت به فۆرمی ساخته و فێڵ وه‌ربگرن، به‌ڵام بەگشتی ناتوانین رێگەبگرین لە دوبارە وەرگرتنه‌وه‌ی نەوتی هاوڵاتیان، چونکە لەو کاتانەی كه نه‌وت وه‌رده‌گیرێت ئێمە سه‌رقاڵین”.
كه‌ركوك/كانونی دووه‌می 2019/ هاوڵاتیان ده‌ڵێن به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر ده‌توانن نه‌وت له وێستگه‌كان وه‌ربگرن فۆتۆ: سۆران محه‌مه‌د
دابه‌شكردنی نه‌وت هاوڵاتیان ماندوو ده‌كات
دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌پێی فۆرم ده‌بێت بۆ هه‌ر خێزانێك و هه‌ر مانگێك ژماره‌یه‌ك ده‌ڕوات، به‌ڵام قه‌ره‌باڵغی زۆر له وێستگه‌كاندا دروستبووه و نیگه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه.
لاوێن محەمەد، هاوڵاتی گەڕەکی شۆریجە له كه‌ركوك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “مانگانە زۆر بە قورسی نەوت وەردەگرین، مانگی واهەبوو حەوت رۆژ لە سهرەدا وه‌ستاوین، جارێ وا هه‌یه یه‌ك كه‌س دێت هەشت بەرمیل نەوت پڕدەکات و دەیبات، له‌كاتێكدا هه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌نیا 50 لیتر یان مانگی واهه‌یه 100 لیتره”.
له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، مامۆستایه‌ك به ناوی محه‌مه‌د جەلیل، سكاڵای یاسایی برده دادگای كه‌ركوك و دەستهی دەستپاكی پارێزگاكه، له‌دژی شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا و جه‌ختیكرده‌وه له کۆمەڵێک زانیاریی و “بەڵگەی ورد” لەسەر خراپی شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و ماندوكردنی هاوڵاتیان.
نه‌وتی سپی له بازاڕی ره‌شدا؟
به‌شێك له هاوڵاتیان له بازاڕی ره‌شدا فۆرمێكی یه‌ك مانگی نه‌وت به 10 بۆ 15 هه‌زار دینار ده‌كڕن و بڕی 100 لیتر نه‌وتی پێدهكڕن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له بازاڕی ره‌شدا كاریده‌كرد و نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ژماره‌یه‌كی فۆرمی نه‌وت له بازاڕی ره‌ش ده‌كڕین و دواتر له وێستگه‌كانی دابه‌شكردن نەوتی پێ وەردەگرین”.
“بەگشتی ئێمەش وەک هاوڵاتیان سه‌رە دەگرین و دواتر نه‌وته‌كه به بەرمیل به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ین و ده‌یفرۆشین”، ئه‌و هاوڵاتییه وایوت.
کەرکوک ناو
