هەریەک لەقوباد تاڵەبانی و شاسوار عبدالواحید، لەپەرلەمان دوورخرانەوە

سێ مانگ بەسەر سوێندخواردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت، قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید سوێندیان نەخواردوو مافی ئەندامێتیان لەدەستدا.
لەبری قوباد تاڵەبانی راهی رابەر سەیدبرایم دەبێتە پەرلەمانتار و لەبری شاسوار عەبدولواحید، سیروان بابان دەبێتە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ.