پۆستەکانی یەکێتی لەحکومەت و پەرلەمان یەکلایی بوونەوە

‎بەپێی زانیاریەکان کەلەسەرچاوەیەکی تایبەت دەستمان کەوتووە ، لێکتێگەیشتن لە نێوان ماڵی تاڵەبانی و کۆسرەت رەسول هەیە بۆئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ماڵی تاڵەبانی بێت و کاندیدەکەشیان قوباد تاڵەبانیە و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ د.ڕێواس فایەق بێت کە لەسەر باڵی کۆسرەت رەسول حسابە . ئەگەر هەر نەگەیشتنە رێککەوتنیش لە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەدەنگدان ئەوپۆستە یەکلا دەکاتەوە ، بەڵام بەحوکمی ئەوەی رێواس فایەق کەسێکی قانونیە و هەمیشە توند بووە بەرامبەر پارتی و نەیارانه یەکێتی پشتیوانی تەواو دەکرێت لەلایەن زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتیەوە ، بۆیە ئەگەری بەهێز ئەوەیە لە رۆژی ١٨ی شوبات رێواس فایەق بە سەرۆکی پەرلەمان و هێمن هەورامی بە جێگری یەکەم و ئایدن معروف بە جێگری دووەم هەڵبژێردرێت.‎