لەقه‌ڵادزێ دوو كه‌س به‌ پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كران

پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه‌) دوو گه‌نجیان به‌ پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرد كه‌ بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان له‌ جۆری 10،000 ده‌ هه‌زار دیناری عێراقی پێ بووه‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان 200،000 دوو سه‌د هه‌زار دینیاری تریشیان له‌ بازاڕه‌كانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ساغ كردۆته‌وه‌.

یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ ناوی (ی.م.ك) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ)یه‌ كوردی ئێرانه‌، وه‌ تۆمه‌تباری دووه‌م به‌ناوی ( ف . س . ف ) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ئێران شاری (ڕه‌زایه‌) كوردی ئێرانه‌.

تۆمه‌تباری دووه‌م كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ كوردستان و به‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر نیشته‌جێیه‌ ئه‌و پاره‌ ساخته‌یان له‌ بازاڕ ساغ كردۆته‌وه‌.

به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ مادده‌كانی 283 و 298 هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیر كراون، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

کچێکی ۷ ساڵە، بەکارەبا لەلایەن باوەژنەکەیەوە کوژرا

دڵڕەقییش بەو جۆرە؟!
٢٠١٩/٢/٩
کچێکی تەمەن (٧) ساڵان بەناوی “ڕەهەف مەیسر” درەنگانێکی شەوی پێنج شەممە ٢٠١٩/٢/٧ بەهۆی برینە سەختەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد گیانی لەدەستداوە. لە بەیانێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە باوەژنەکەی کارەبای لە جەستەی داوە و چەند شوێنێکی جەستەی بە ئوتوی گەرم سوتاندووە و هەندێک شوێنیشی نیشانەی سووتاندنی بە ئاگر پێوە دیارە. باوەژنەکە لە ئەشکەنجەدانەکەدا ئالەتی تیژی بەکارهێناوە و، ڕەهەف زەبرەیەکی توند بەسەر سەری کەوتوو بە جۆرێک کە لە ناوەوە تووش خوێن بەربوون بووە و لەهۆشزۆی چووە.
ئەفسەرێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پێگەی (العربي الجديد)ی ڕایگەیاندووە کە باوەژنەکەی تۆمەتبار کراوە و یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
خالد ڕەنجدەر

تا ئێستا، هێندەی هەموو ساڵی پار باران باریوە

سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ بارانێکی زۆر لەشاری رانیە و دەوروبەری باریوە. ئەمساڵ بەنزیکەیی هێندەی ساڵی پار باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی باران بارین زۆری ماوە تەواو ببێت.

++ لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو لەشاری ڕانیە.بڕی ( ١٩ملم) نۆزدە ملیم باران باریوە. کۆی باران بارین تا ئەمرۆ (٢١٠٩/٢/٩) بڕی( ٨٤٥ ملم )بووە. # بڕی باران بارین پارساڵ لەهەمان بەرواردا بڕی (٣٢١ ملم) بووە. # (کۆی باران بارینی پارساڵ (٨٥٠،٥ ملم ) بوو) .

نەمامگەی شازاد سائیب