دوای ۲۱ ساڵ کوێربونەوە،کانیەکانی درۆزنە لەرانیە تەقینەوە

کانیاوی درۆزنە، کە لەکۆمەڵێک کانی تر پێک دێت دوای ۲۱ ساڵ کوێربوونەوە، لەئێستادا کانیاوەکان ژیاونەتەوە. داوا لەبەشی گەشت و گوزاری راپەڕین و شارەوانی رانیەو بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین گرنگی بەم کانیاوانە بدەن و خاوێنیان بکەنەوە، تاوەکو ببنە ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری لەدەڤەرەکەمان. شایانی باسە ئەم کانیاوانە دەکەونە سەر رێگای دەربەند ، لەنێوان قوڕەگۆ و سەیتەرەی دەربەند

دوای چوار مانگ له‌ رفاندنی، چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی شه‌هیدكردنی كارمه‌ندێكی ئاسایش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش ناوی نه‌وشیروان محه‌مه‌ده‌و پێشتر پاسه‌وانی بنكه‌ی ته‌ندروستی حه‌فته‌غار بوه‌ له‌ قه‌زای داقوقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك، شه‌وی 12/9/2018 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشه‌وه‌ رفێندرا.

شه‌وی رابردو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌كدارانی داعش بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا وێنه‌ی شه‌هیدكردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌ ماوه‌كانی رابردودا چه‌كدارانی داعش چه‌ند جارێك له‌ سنوره‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و خورماتو هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان رفاندوه‌.

پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم زانکۆی راپەڕین دروست دەکرێت

دوای بڵاوکردنەوەی داواکاریەکی م. ئاکام ئاسۆس، بۆ دروستکردنی پردێکی پەڕینەوەی قوتابیان لەبەردەم زانکۆی راپەڕین لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین ئەم پڕۆژەیە دەخاتە بواری جێەجێکردنەوە .

دەقی روونکردنەوەی هاتوچۆی راپەڕین وەکو خۆی :

سڵاو هاوڕێیان وەك بەڵێنمان دابوو
بەئەركی سەرشانی خۆمان هەڵسین.
دەست خۆشی بۆ ئێوە و مامۆستا ئاكام كە بە خەمی ئەم بابەتەوە بوون.
ئێوە و هاوڵاتیانی سنورەكە ئەكەینەوە ئیشی زیاتر لەسەر ئەكەین..