Category Archives: بەپەلە

سبەی کرایە پشوو

“بەهۆی بەفر بارینێكی زۆر لەسنورەكە بڕیاردرا سبەینێ‌ لەناوەندەكانی خوێندن كرایە پشووی فەرمی”.

زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن وتی “بەراوێژكردن لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاكە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاریدا سبەینێ‌ (شەممە) بكاتە پشووی فەرمی لەناوەندەكانی خوێندن”.

وتیشی “لەنزیك ناوچەی ملەكەوەی پێنجوێن بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە و بڕیارە تیمی پاككردنەوەی ڕێگاكە لەسلێمانییەوە بێن و ئەمشەو كاری تێدا بكەن”.

ئاماژەی بەوەش كردووە”بەهۆی ئەو كەشەوە لەئێستادا هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی بچووك وەستاوە تا رێگاكە پاك دەكرێتەوە”

۱۰۰ کەسە دامەزراوەکەی رانیە چیان لێدێت ؟

روونکردنەوەیەک له راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری

دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800)لە 19/12/2018، تایبەتە بەلادان ودانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:-
1- دامەزراندن ودانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێ ی رێنماییەکان لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست وداواکاری فەرمانگەکان.
2- رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆسەرجەم وەزارەتەکان وفەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ دەکرێت لەلایان وەزارەتمان.
3- هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.
4- لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداپ ) کراوەوجیا کراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە.

                                راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری
                            10/2/2019

لەقه‌ڵادزێ دوو كه‌س به‌ پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كران

پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه‌) دوو گه‌نجیان به‌ پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرد كه‌ بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان له‌ جۆری 10،000 ده‌ هه‌زار دیناری عێراقی پێ بووه‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان 200،000 دوو سه‌د هه‌زار دینیاری تریشیان له‌ بازاڕه‌كانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ساغ كردۆته‌وه‌.

یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ ناوی (ی.م.ك) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ)یه‌ كوردی ئێرانه‌، وه‌ تۆمه‌تباری دووه‌م به‌ناوی ( ف . س . ف ) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی ئێران شاری (ڕه‌زایه‌) كوردی ئێرانه‌.

تۆمه‌تباری دووه‌م كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ كوردستان و به‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر نیشته‌جێیه‌ ئه‌و پاره‌ ساخته‌یان له‌ بازاڕ ساغ كردۆته‌وه‌.

به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ مادده‌كانی 283 و 298 هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیر كراون، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

کچێکی ۷ ساڵە، بەکارەبا لەلایەن باوەژنەکەیەوە کوژرا

دڵڕەقییش بەو جۆرە؟!
٢٠١٩/٢/٩
کچێکی تەمەن (٧) ساڵان بەناوی “ڕەهەف مەیسر” درەنگانێکی شەوی پێنج شەممە ٢٠١٩/٢/٧ بەهۆی برینە سەختەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد گیانی لەدەستداوە. لە بەیانێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە باوەژنەکەی کارەبای لە جەستەی داوە و چەند شوێنێکی جەستەی بە ئوتوی گەرم سوتاندووە و هەندێک شوێنیشی نیشانەی سووتاندنی بە ئاگر پێوە دیارە. باوەژنەکە لە ئەشکەنجەدانەکەدا ئالەتی تیژی بەکارهێناوە و، ڕەهەف زەبرەیەکی توند بەسەر سەری کەوتوو بە جۆرێک کە لە ناوەوە تووش خوێن بەربوون بووە و لەهۆشزۆی چووە.
ئەفسەرێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پێگەی (العربي الجديد)ی ڕایگەیاندووە کە باوەژنەکەی تۆمەتبار کراوە و یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
خالد ڕەنجدەر