Category Archives: بەپەلە

بەپەلە لەقەلازی بەنارنجوک هیرش کرایە سەرماڵی وێنەکان لیرەببینە

بەپەلە
لەقەڵادزێ، بەنارنجۆک هێرشکرایە سەر ماڵێک
سەرچاوەیەكی پۆلیس ڕایگەیاند كەمێك پێش ئیستا لەگەڕەكی ڕاپەڕینی قەڵادزێ نزیك باخچەی ساوایانی ئەستێرە نارنجۆكێك فڕێدراوەتە حەوشەی ماڵی هاووڵاتیەك خۆشبەختانە جگەلەزیانی ماددی زیانی گیانی بەدواوەنەبوە ، پۆلیس بۆلێكۆڵینەوەگەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەولێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە وتائێستاش هیچ كەس لەسەرڕووداوەكەدەستگیرنەكراوە

وێنەی ئەوگەنجەی ئەمرۆ لەئاهەنگی بوک گواستنەوە کوژرا

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزان بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9-11-2018، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکدین و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە، بەگوتەی هۆگر عەزیز “کوژراوەکە و دوو بریندارەکەش لە رەگەزی ”نێر”ن”. بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشکدان.

بەداخەوە لەم شارەی کوردستا شەش کەس بونە قوربانی

رووداوێكى هاتوچۆ له‌ كه‌لار، لە شەقامی دووسایدی نێوان کەلار-گردەگۆزینە ڕوویداو، شه‌ش کەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا لە جۆرەکانی بارھەڵگری مارسیدس و نیسان سەنی.

لە ئەنجامدا شه‌ش کەس برینداربوون، بەشێک لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکانیان ره‌وانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

ئەمڕۆ کۆبونەوەی بەشێک لەکریکارەکانی کۆمپانیای گاریکس
بەمەبەستی چاک کردنەوەی موچەکانیان
سەرەڕای کەمکردنەوەی موچەکانیان هەڵساون بەلابردنی کریکارەبەتەمەنەکانیش کەبژیوی ژیانیان لەسەر ئەم ئیشەیە
بەڕاستی جیگەی داخە دەبولەجیات کەم کرنەوەی موچەکانیان هەڵسابان بەزیاد کردنیان
کۆمپانیایەک کەخەڵک لیان ڕازیە بەهۆی ئەم کریکارە داماوانەوەیە کەڕۆژتائیوارە لەسەر جادەکان خەریکی پاک کردنەوەن
یاڕۆژتائیوارە بەدوای سەیارەی خۆڵەوەن
بەڕاستی جیگەی داخە
دواکارین موچەکانیان وەک پیشولیبکریتەوە

 

 

 

كچێك به‌هۆى قارچكى ژه‌هراویه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست دا

كچێكی قۆناغی سێی بنه‌ڕه‌تی له‌ شارۆكه‌ى پێنجوێن دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پێنجوێن و سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی پێنجوێنیش، ده‌ڵێت “به گ‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌و كچه‌ قارچك و جبسی خواردووه‌”، هاوكات كه‌سوكار و هاوڕێكانی كچه‌كه‌ش، نایشارنه‌وه‌ كه‌ له‌نزیك به‌رده‌رگای خوێندنگاكه‌ی، قارچكێكی خواردووه‌ و ژه‌هراوی بووه‌.
لووقمان له‌تیف، لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن، ى راگه‌یاند” دواى ئه‌وه‌ى پێش چه‌ند رۆژێك كچێك به‌ناوی (سیدرا سالار) ته‌مه‌ن نۆ ساڵ و خوێندكاری قۆناغی سێی بنه‌ڕه‌تی، به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه‌، هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و چه‌ندان پشكینێكی بۆ كرا.
زباتر گوتی” كه‌سوكاره‌كه‌ی گوتویانه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان، قارچك و جبسی خواردووه‌ و ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ژه‌هراوی بوبێت و چه‌ندان پشكنینیشى له‌پێنجوێن و سلێمانی، بۆ زانینى هۆكارى ژه‌هراوى بوونه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدراوه‌”.
هاوكات سۆنیا كه‌مال یه‌كێك له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد” ئه‌و كچه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاكه‌یان قارچێكی زۆری بینیوه‌ و دواتر خواردویتی و پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئازاری سكی لێ په‌یدا كردووه‌، بۆیه‌ باری ته‌ندروستی ناجێگر بووه‌ و براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
له‌لایه‌كى تره‌وه‌، سامى محه‌مه‌د، كه‌سى نزیكى كچه‌ كۆچكردووه‌كه‌،  ئاشكرایكرد بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان قارچكی ژه‌هراوی خواردووه‌ و ئه‌وه‌ش هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ى بووه‌.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كلیۆكه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه‌ دووره‌ و به‌هۆى پێگه‌یشتنى قاركیشه‌وه‌ رۆانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر په‌نا بۆ خواردنى قارچكى سروشتى ده‌بات و ئه‌وه‌ش له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه‌ زیانى هه‌یه‌.

بوومەلەرزەیەك باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشانی هەژاند

كرمانشاه

كاتژمێر ١١:٣٢ خولەكی ئەمشەو بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە بڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند لە قووڵایی ٨ كم لەژێر ڕووی زەوی، چەقی بوومەلەرزەكە ٣٠ كم دوور بووە لە شاری سەرپێلی زەهاو لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشان
بەهۆی زۆری پلەی بوومەلەرزەكە و نزیكی لە باشووری كوردستان لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی هەڵەبجە و دەربەندیخان هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە
والله أعلم