Category Archives: كەش و هەوا

پێشبینی كەش و هەوای سبەی چوارشەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی چوارشەممە ٢٠١٩/١/١٦

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی چوارشەممە وادەی دەستپێكردنی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلە ئەبێت كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەمان بۆ كرد، چاوەڕوان ئەكرێت سبەی تاوەكو نیوەڕۆ لە سەرجەم ناوچەكان ئاسمان هەتاو بێت لەگەڵ بوونی ڕێژەیەكی كەمی هەور لە ناوچە جیاوازەكان و لەدوای نیوەڕۆوە بە تێپەڕبوونی ڕێژەی هەور لە ناوچەكە بەرز ئەبێتەوە و لە كاتەكانی دوای عەسرەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكەمان دەست پێئەكات و ئاستی باران بارین هێواش بۆ ناوەند ئەبێت بەپێی جیاوازی كات و ناوچەکان، هەروەها لە چیا بەرزەكانی ناوچەكە ئەگەری بەفربارین ئەبێت، والله أعلم
چاوەڕوان ئەكرێت سبەی بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ( ١١ ، ١٢ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٥ ، -٦ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٩/١/١٥

هەروەكو شەوی ڕابردوو ئاماژەمان پێدا لە ئێستادا تەواوی ئاسمانی ڕاپەڕین لەنێوان هەور بۆ هەوری تەواودایە بەپێی جیاوازی ناوچەكان و ئەگەری دابارین لە چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین ئەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكووری ڕاپەڕین بەڵام بە گشتی ئەگەرەكە لاوازە ، والله أعلم

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی سێشەممە تاوەكو كاتژمێر ٨ی بەیانی ئاسمانی ناوچەكە لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا ئەبێت بە جۆرێك ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواو و ناوچەكانی باشووری ڕاپەڕین نیمچە هەور بۆ هەور ئەبێت، لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین تاوەكو پێش خۆرهەڵاتن ئەگەرێكی لاوازی دابارین ئەبێت، والله أعلم
لەدوای كاتژمێر ٨ەوە تاوەكو دوای خۆرئاوابوون بەگشتی ئاسمان هەوروهەتاو بۆ نیمچە هەور ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان و ئەگەری باران بارین بەتەواوی لاواز ئەبێت هەروەها لە شەودا ئاسمان ساماڵ بۆ هەوروساماڵ ئەبێت، والله أعلم

سبەی كاریگەریەكانی خۆڵبارین لە ناوچەكە بەردەوام ئەبێت و ڕێژەی خۆڵبارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر و لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر ئەگۆڕێت و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین ڕێژەی خۆڵبارین بگاتە زیاتر ٥٠٠ مایكڕۆ گرام \ مەتر سێجا، هەروەها پلەی گەرمی لە ناوچەكە بەرزتر ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ١٠ ، ١١ ) پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتندا ( -٣ ) پلە بێت لە ناوچەكانی بناری قەندیل، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی دووشەممە ٢٠١٩/١/١٤

ڕوونكردنەوە: لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوچەكەمان دەستی پێكردووە و بە بەراورد بە شەوانی ڕابردوو پلەی گەرمی چەند پلەیەك ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، چاوەڕوان ئەكرێت شەپۆلی خۆڵبارینەكە ئەمشەو و سبەی كاریگەریەكانی بەردەوام بێت و بە تێپەڕبوونی كات و درووستبوونی گۆڕانكاری لە ئاڕاستەی با لە ناوچەكە خۆڵبارینەكە بەرەو لاوازی ئەچێت هەروەها لە ئێستادا لە ناوچە سنووریەكانی خۆرهەڵات و باكوور و باكووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای ڕاپەڕین ئەگەری دابارین هەیە و لە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕین ئەگەرەكە لاوازە یاخود باران بارین وەستاوە، بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەگەری دابارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكاتەوە و لە كاتە جیاوازەكاندا ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت، والله أعلم

سبەی دووشەممە تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەریەكانی شەپۆلەكە لە ناوچەكەمان بەردەوام ئەبێت و ئەگەری باران بارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەبێت بە بڕی جیاواز، لەدوای نیوەڕۆوە تاوەكو دوای ئێوارە كاریگەری شەپۆلەكە بەرەو لاوازی ئەچێت و ئەگەری باران بارین بەتەواوی لاواز ئەبێت و هەروەها لە زۆربەی ناوچەكان ئاسمان لەنێوان هەوروهەتاو و نیمچە هەوردا ئەبێت لە دوای ئێوارەوە ڕێژەی هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت و لە ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و لەدوای كاتژمێر ٨ی شەوەوە لە چیا بەرزەكان ئەگەری دابارین ئەبێت، هەرچی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕاپەڕینیشە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوردا ئەبێت و ئەگەرێكی لاوازی باران بارین ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، والله أعلم

بەهۆی هاتنی با لە ئاڕاستەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو ناوچەكەمان گۆڕانكاری لە پلەی گەرمی ناوچەكە درووست بووە و چاوەڕوان ئەكرێت سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ( ٩ ، ١٠ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی ( -٣ ، -٤ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی یەكشەممە ٢٠١٩/١/١٣

هەروەكو پێشتر ئاماژەمان پێدا بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان چاوەڕوان ئەكرێت سبەی یەكشەممە سەرەتای دەستپێكی شەپۆلێكی باران بارین بێت لە ناوچەكەمان و سبەی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە بە بڕی جیاواز و بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی باكووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین ئەگەری زۆرترین بڕی باران بارینیان ئەبێت كە ناوچەكانی بناری قەندیل و ڕەزگە و شێنێ و مارەدوو دەورووبەریان ئەگرێتەوە، هەروەها سبەی ئەگەری بەفربارین ئەبێت لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل و چیا بەرزەكانی خۆرهەڵاتی قەڵادزە و باكووری خۆرئاوای ڕانیە، والله أعلم
لەدوای كاتژمێر ١٢ی شەوەوە هەور لە ئاسمانی ناوچەكەمان بەدی ئەكرێت و بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەكەی زیاتر ئەبێت و چاوەڕوان ئەكرێت تاوەكو دوای كاتژمێر ٩ی بەیانی بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، هەروەها لەدوای كاتژمێر ٨ی بەیانیەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكە دەست پێئەكات، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكە نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ٩ ، ١٠ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٤ ، -٥ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا لە سبەی یەكشەممەوە ناوچەكەمان ئەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە لە دەریای سوورەوە سەرچاوەی گرتووە و بەیەكگرتنی لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست دابارین لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین دەست پێئەكات و پلەی گەرمی بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت هەروەها ناوچە شاخاویە بەرزەكانی خۆرهەڵات و باكوور و خۆرئاوای ڕاپەڕین بەفربارین ئەیانگرێتەوە و دوای كۆتایی هاتنیشی شەپۆلێكی تر لەدەریای ناوەڕاستەوە ناوچەكەمان ئەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرمی بەشێوەیەكی زیاتر و بەرچاو بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین و باران بارین سەرجەم ناوچەكان ئەگرێتەوە هەروەها جگە لە بەفربارینی چڕ لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان لە ناوچەكانی تری ڕاپەڕین كە بە بەراورد بە ناوچە شاخاویە بەرزەكان بەرزیان كەمترە لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفربارین یان بەفروباران بەیەكەوە ئەیانگرێتەوە و إن شاءالله لە كاتی خۆیدا زانیاری زیاتر و ووردتر بڵاوئەكەینەوە
والله أعلم

پاش كەمێكی تر زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕەوشی كەش و هەوای سبەی یەكشممە لە ڕاپەڕین بڵاوئەكەینەوە


تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خودای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی شەممە ٢٠١٩/١/١٢

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی شەممە بارودۆخی كەش و هەوا جێگیر ئەبێت و تاوەكو نیوەڕۆ ئاسمان لە نێوان هەتاو و هەوروهەتاودا ئەبێت بە پێی جیاوازی ناوچەكان و لەدوای نیوەڕۆوە تاوەكو خۆرئاوابوون هەتاو ئەبێت و شەو ساماڵ ئەبێت، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكە بەرزتر ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ١١ ، ١٢ ) پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٥ ، -٦ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم


تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی هەینی ٢٠١٩/١/١١

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سەقامگیری كەش و هەوا لە ناوچەكە بەردەوام ئەبێت و سبەی هەینی بارودۆخی كەش و هەوا جێگیر ئەبێت و ئاسمان هەتاو ئەبێت، لە دوای كاتژمێر ٨ی شەوەوە تاوەكو كۆتایی شەو هەور لە ئاسمانی ناوچەكە بەدی ئەكرێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ هەوروساماڵدا ئەبێت و هیچ ئەگەرێكی دابارین لەناوچەكە بوونی نابێت، والله أعلم
سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەرزتر ئەبێتەوە و چاوەڕوان ئەكرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ( ١٠ ، ١١ ) پلە ئەبێت و جیاوازتر لە زۆربەی كاتەكان نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٧، -٨ ) پلە ئەبێت لە ناوچەكانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : ٠ ، ١ پلە
قەڵادزە : -١ ، -٢ پلە
حاجیاوا : ٠ ، -١ پلە
سەنگەسەر : ٠ ، -١ پلە
چوارقوڕنە : ٠ ، ١ پلە
بنگرد : ٠ ، -١ پلە
ژاراوا : ٠ ، -١ پلە
سەروچاوە : -٢ پلە
شكارتە : -٣ پلە
كانی بناو : -٣ ، -٤ پلە
پڵنگان : -٤ پلە

والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە