Category Archives: هەواڵ

کچێک لەزانکۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی

دوای زیاتر لە 5 ساڵ دەردەكەوێ كچە قوتابییەك لە پۆلی پێنجی ئامادەیی دەرنەچووە و چووەتە زانكۆش. دواتر لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە قۆناغی ئامادەیی. پەروەردەی سلێمانی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەكە پێكهێناوە.

سۆزیار فاتیح محەممەد، خەڵكی دەربەندیخانە و ئەمساڵ لە كۆلێژی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین وەرگیراوە، سۆزیار مانگێكیش دەوام دەكات، بەڵام دەیگەڕێننەوە بۆ ئامادەیی. سۆزیار بە (رووداو)ی گوت: “ساڵی 2012-2013 پۆلی 10ی ئامادەیی بووم، لە وانەی بیركاری پەڕینەوەم هەبوو، لە پۆلی 11 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمم دا، بەڵام بۆ تاقیكردنەوەی دووەم ئاگادار نەكرام، پۆلی 11 و 12م تەواو كرد و لە كۆلێژی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین وەرگیرام، هەموو شتكیش بەئاسایی دەڕۆیشت، بەڵام بڕوانامەكەیان هەڵوەشاندمەوە”.

سۆزیار دەشڵێ: “لە مانگی 11ی 2018 بە رێكەوتی ساڵی 2017 بەڕێوەبەری قوتابخانە، بەڵێننامەیەكی بە باوكم واژۆ كردووە كە گوایە كاتی خۆی منیان ئاگادار كردووەتەوە لەوەی هەردوو وەرزەكە تاقیكردنەوە بكەم و ژێربەژێریش كێشەكە چارەسەر دەكەن، ئینجا بە تەلەفۆن ئاگاداریان كردمەوە بڕوانامەكەم لە كۆلێژ وەربگرمەوە و بگەڕێمەوە دەربەندیخان، هەڕەشەی ئەوەشیان كرد ئەگەر وانەكەم پەیوەندی بە كۆلێژەكەوە دەكەن و كۆتایی بە خوێندنەكەم دێنن”.

سۆزیار پێیوایە بووەتە قوربانی هەڵەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكەی :”من هەموو كاتێك ئامادەبووم بۆ تاقیكردنەوە و چاوەڕێ بووم، بەڵام دوو پۆلی دیكەشم بەبێ پەڕینەوە بڕی و ئاگاداریان نەكردمەوە، ئێستاش دوای 5 ساڵ كە لە زانكۆ وەرگیراوم و دەوامم كردووە، ئینجا دەمگەڕێننەوە بۆ پۆلی 10″.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی خاك رۆژی 15/11/2018 بە نووسراوێك داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان كردووە، بڕوانامەی سۆزیار هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەوانیش لە 18/11/2018 داوا لە زانكۆی سەڵاحەدین دەكەن بڕوانامەی قوتابیەكە بگەڕێننەوە، بۆیە زانكۆی سەڵاحەدین سێ‌ رۆژ دواتر بڕیاری هەڵوەشانەوەی فەرمانی وەرگرتنی سۆزیار لە زانكۆكەیان دەردەكات.

ئەو قوتابییە نزیكەی سێ مانگە گەڕاوەتەوە ماڵەوە و دەڵێت: “بەهۆی هەڵەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكەم خوێندنی ئەمساڵی زانكۆم لەدەستچوو، داوای پێكهێنانی لیژنەم كرد، ئەگەر لیژنەكە كێشەكەم بۆ چارەسەر نەكات، لە دادگای كارگێڕیی هەولێر سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەم”.

مامۆستا عەدنان عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئامادەیی خاك لە دەربەندیخان، سەبارەت بە كێشەی ئەو قوتابییە بە (رووداو)ی راگەیاند: “سۆزیار فێڵی لە ئێمە و كەسوكارەكەشی كردووە، بەڵام نەمانهێشت بەسەریاندا تێپەڕێ، ئەو زانیویەتی وانەی پەڕینەوەی هەیە و تاقیكردنەوەی نەكردووە، بەڵام قسەی نەكردووە”.

ئەی چۆن ئەوان بڕوانامەكەیان داوەتە قوتابییەكە؟ مامۆستا عەدنان گوتی: “یاریدەدەرەكەم لەبیری چووە كە پەڕینەوەی هەیە و بڕوانامەكەی داوەتەوە، دوای هەفتەیەك هات و گوتی بڕوانامەی قوتابییەكم داوەتەوە كە وانەی پەڕینەوەی هەبووە، بۆیە دەستبەجێ سەرووی خۆمان ئاگاداركردەوە”.

بەڕێوەبەری قوتابخانەكە دەشڵێ: “هەر ئەوكاتە كەسوكاری قوتابییەكەمان ئاگادار كردەوە كە بەهۆی كەمتەرخەمی خۆیەوە تاقیكردنەوەكەی نەكردووە، بەڵام ئەوان بڕوانامەكەیان نەهێنایەوە، بۆیە خۆم چوومە هەولێر و بڕوانامەكەم لە زانكۆ هێنایەوە، تەنانەت مافی ئەوەشم پێدا ساڵێكی دیكە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێ”.

بۆچی پێشتر تاقیكردنەوەیان بە سۆزیار نەكردووە، مامۆستا عەدنان گوتی: “ئەم تۆمارە كە وانەی پەڕینەوەی هەبووە هی سەردەمی من نییە، بەڵكو هی دوو ساڵ و دوو بەڕێوەبەری پێش من بووە، بۆیە ئاگادار نەبووم، من دەمتوانی ویژدان و ئەخلاقی پیشەیی خۆم وەلابنێم و نمرەی بۆ دابنێم بەبێ ئەوەی كەس پێی بزانێ، بەڵام ئەمەم نەكرد، نمرە و تۆمار و بڕوانامە موڵكی گشتییە و دەرچوواندنی قوتابییەكی كەوتوو بە هەدەردانی موڵكی گشتییە، من لەسەر موڵكی گشتی هاتوومە دەنگ و سەرووی خۆم لێ ئاگادار كردەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لیژنەیەكی لەسەر ئەم كەیسە پێكهێناوە، بەرپرسێكی پەروەردەی سلێمانی بە (رووداو)ی گوت: “لیژنەكە لەسەر بەڕێوەبەر و كارگێڕی قوتابخانە پێكهاتووە، چونكە ئەو داتابەیسەی تۆماری بڕوانامە كە هەیە هەمووی كۆدی خۆی هەیە و تەنیا لەلای بەڕێوەبەری قوتابخانەكە هەیە، بۆیە دەبێت هۆكاری ئەم هەڵەیە بزانرێت و ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە هۆكاری دروستبوونی كێشەی خوێندكارەكەن”.

مامۆستا شاهۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لەبارەی لیژنەكە بە (رووداو)ی راگەیاند: “لیژنەكە لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانە و كارگێڕی قوتابخانەكە پێكهێنراوە و دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، دواتر راپۆرتی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرز دەكەنەوە و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێ كە كەمتەرخەم بوون”.

لیژنەكە دەستبەكار بووە و هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی لیژنەكەن، مامۆستا عەدنان عەلی گوتی: “لیژنەكە لەسەر ئێمە پێكهاتووە، هەموو بەڵگەكانمان داوە بە لیژنەكە، ئەوانیش داویانە بە داواكاری گشتی، رۆژی یەكشەممە 10/2/2019 داواكاری گشتی من و یاریدەدەرەكەمی بانگ كرد و هەموو روونكردنەوەیەكمان داوە پێیان، چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی ئەوانین”.

هەریەک لەقوباد تاڵەبانی و شاسوار عبدالواحید، لەپەرلەمان دوورخرانەوە

سێ مانگ بەسەر سوێندخواردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت، قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید سوێندیان نەخواردوو مافی ئەندامێتیان لەدەستدا.
لەبری قوباد تاڵەبانی راهی رابەر سەیدبرایم دەبێتە پەرلەمانتار و لەبری شاسوار عەبدولواحید، سیروان بابان دەبێتە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ.

تکایە زەویەکە بدەنەوە نەخۆشخانە

بابةت داواكارى:
ئيدارة،قايقام،شارةوانى رانية-
ئيمة وةكو ئةنجومةنى گةرةكى قولة، داواكارين لةبةريزتان
هةولةكانتان چربكةنةوة بؤ بنياتناوةى خةستةخانةكؤنةكةى
گةرةكى (قولة) ئيمة هةمومان ئاگادارين سةرجةم مالة هةژارةكانى ناو خةستةخانةكة قةرةبوو كراونةتةوة بةپيدانى دةوى بةهةمويان.
بلام بةداخةوة زؤربةيان رؤيشتون و خانوةكانيان بةكرئ داون،

داواكارين لةبةريزتان هةلويستيك وةربگرن و بؤمان ئاوةدان بكةنةوة…
لةگةل ريزدا

داوای دروستکردی پردێک دەکرێت لەبەردەم زانکۆی راپەڕین

لەپێناو سەلامەتی قوتابیانی زانکۆی راپەڕین، هاوشاریەکمان بەناوی مامۆستا ئاکام ئاسۆس داوای دروستکردنی پردێک دەکات بۆ پەڕینەوەی قوتابیان لە شەقامی سەرەکەی . دەقی داواکاریەکەی لەخوارەوەیە

لە چاوەڕوانی نەتاسانی رۆحێک دا، پردێک بۆخوێندکاران چێ بکەن
پێشنیار بۆ بەڕێزان :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین
قائیمقامیەتی قەزای رانیە :
لەئێستادا زانکۆی راپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی وئەکادیمی گرنگ لەدەڤەرەکەمان ژمارەیەکی زۆری قوتابی وخوێندکار درێژە بەخوێندبی خۆیان دەدەن ،بەیانیان و کاتی دەوام وەتەواوبوونی دەوام بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامی خەتی خێرا و سەرەکی رانیەیە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە بۆیە پێشنیار دەکەم بەدروستکردنی پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین بۆ ئەوەی مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان وهاوڵاتیان لەرێگەی پردەوە بپەڕنەوە لەشەقامی گشتی بەردەم زانکۆ .دووربین لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو وناخۆش بۆ دەڤەرەکەمان ..
ئاکام ئاسۆس _ رانیە
٢٤١٢٠١٩

نەوتی رانیە بۆ کام شار دەچێت ؟!!

دابەشکردنی نەوت لەرانیەوە وەستاوە، پێشتریش قایم قایمی رانیە بەڵێنی دابوو لەماوەی ۱۰ رۆژدا نەوتی هەموو رانیە و دەوروبەری دابەش بکرێت. بەڵام دابەشکردنی نەوت لەئێستادا وەستاوە و ۱۰ رۆژەکە تێپەریون، تا ئێستا زیاتر لەنیوەی دانیشتوانی رانیە نەوتیان وەرنەگرتووە . بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش بێت قایم قایمی رانیە لەرووی ئیداریەوە کەسێکی لاواز و کەمتەرخەمه. تەنانەت ئەگەر بەشە نەوتی رانیە بۆ شارەکانی تریش بچێت، لەوەیە لەترسی لادانی لەپۆستەکەی هیچ هەڵوێستێکی نەبێت

سێ ئافرەت دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کوڕێکی ۱٦ ساڵە

٣ ئافرەت لە شاری بەغدا دوای ڕفاندنی کوڕە ھەرزەکاریکی تەمەن ١٦ ساڵ دەستڕێژی سێکسی دەکەنە سەری لەبەر جوانیەکەی، بۆ ماوەیەک لای خۆیان دەیھێڵنەوە تا پۆلیس لەژێر دەستیان ڕزگاری دەکات و ئێستا ئافرەتەکان لای پۆلیسی بەغدا دەسبەسەرن
…..
کوان ڕیکخراوانی مافی پیاو لە کوێین 🥴🥴🥴

ئومێد محمد