Category Archives: هەواڵ

ژنە نهێنییەکەى جەمال خاشقچی خۆی ئاشکراکرد

ژنە نهێنییەکەى جەمال خاشقچی خۆی ئاشکراکرد

ژنێکى میسری بە ناوی حەنان ڕایگەیاندووە، ئەو هاوسەری نهێنی جەمال خاشقچی بووە و پێش چەند مانگێک لە کوژرانی بە نهێنی لە ئەمریکا شوی پێکردووە بێ ئەوەى خەدیجە جەنگیزی دەزگیرانی بزانێت.

ئەو ژنە کە تەنها ناوی یەکەمی (حەنان) ئاشکراکردووە بە ڕۆژنامەى واشنتون پۆستى ڕاگەیاندووە، بۆیە لەئێستادا ئەم بابەتەى ئاشکراکردووە بۆ ئەوەى ئەویش وەک هاوسەری خاشقچی دانیپێدابنرێت و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی مافەکانی خۆی دەستکەوێت.

ڕۆژنامەى واشنتون پۆست ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ئەو ژنە چەندین نامەى دەستنوسی جەمال و چەند وێنەیەکى ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەشیانی داوەتە ڕۆژنامەکە.

هاوکات هاوڕێیەکی دێرینى خاشقچی کە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، ڕایگەیاندووە،” ئەوە ڕاستە و جەمال پێش ماوەیەک لەگەڵ ئەو ژنەش هاوسەرگیری کردووە”.

هەروەها دوای بڵاوبوونەوەى ئەو بابەتەش خەدیجە جەنگیز دەزگیرانی خاشقچی ئەوەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و ئەو ژنە دەیەوێت کەسایەتی جەمال خاشقچی لەکەدار بکات.

مزگێنی شەش هەزار مامۆستای گری بەست دەکرین بەهەمیشەی

وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیارێكی‌ گرنگ ده‌دات
فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانیش ده‌گرێته‌وه‌ :

دوا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكراده‌كرێت، جێگری سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایانیش مژده‌ به‌و مامۆستایانه‌ ده‌دات و واده‌ی‌ بون به‌هه‌میشه‌ییان ئاشكراده‌كات، مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیری دارایی هه‌رێم گفتوگۆمان كردوه‌ له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ستی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سێ ساڵی خزمه‌تیان ته‌واوكردوه‌”.
له‌باره‌ی‌ وه‌ڵامی‌ وه‌زیری‌ داراییش ئاشكرایكرد، “وه‌زیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمن و له‌ناو بودجه‌كه‌شدا ئه‌و پله‌ وه‌زیفیانه‌ ده‌كرێنه‌ موچه‌خۆری هه‌میشه‌یی كه‌ له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستن”.
وتیشی:
“ئه‌وكاته‌ی بودجه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی خزمه‌تی سێ ساڵیان له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شه‌وه‌ ته‌واوكردوه‌ ده‌كرێن به‌هه‌میشه‌یی”.
له‌باره‌ی ژماره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان ئاشكرایكرد، كۆی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بریتییه‌ له‌شه‌ش هه‌زار مامۆستا، به‌ڵام “به‌شێكیان وازیانهێناوه‌و ژماره‌كه‌ كه‌مبۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ دوا هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی داراییش بێت، سه‌رجه‌میان ده‌كرێن به‌هه‌میشه‌یی”.

نەوت بۆ زیان لیکەوتوانی ئیداری ڕاپەرین دابین کرا

بەم زوانە ئەو ناوچانەی لەسنوری ئیداری راپەرین زیانیان بەرکەوتوە بەهۆی لافاوی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەلایان حوکمەتی عیراق و پارزگای سلیمانی نەوتیان بۆدابین کراوەلەم چەند رۆژی داهاتو نەوت وەردەگرن

بەفیدیۆ لیدوانی پاریزگاری سلیمانی

گروپی کچانی ڕانیە مەبەستیانە خزمەت بەشارەکەبکەن

گرووپی موزیكی كچانی رانیە: مەبەستمانە خزمەت بە بواری چالاكیی ژنان لە سنوورەكەدا بكەین

گرووپی موزیكی كچانی رانیە, ماوەی چەند ساڵێكە لە شارۆكەی رانیە لەلایەن چەند خاتوونێكەوە دامەزراوە كە سەرجەمیان ئەكادیمین و دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانن. ئەوان تا ئێستە خاوەنی چەندان كار و چالاكی هونەرین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پێیان وایە لەم رێیەوە خزمەتی هونەری كوردی دەكەن.
رەوشت حەسەن سەرپەرشتیاری گرووپی موزیكی كچانی رانیە لەبارەی بیرۆكە و چۆنیەتیی دامەزراندنی گرووپەكە بۆ “وشە” ئاماژەی بەوە دا، ساڵی 2004 گرووپەكە دامەزراوە و بیرۆكەی دروستكردنەكەی لەلایەن مامۆستا رەهێڵ جەمال و مامۆستا هیوا بووە, كە ئەوكات مامۆستامان بوون لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رانیە. 
بەگوتەی خۆی “ئەوكاتەی بڕیاری دروستكردنی ئەم گرووپەمان دا، خوێندكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بووین, ئامانج لە پێكهێنانی گرووپەكەیش ئەوەبوو خزمەتی هونەری كوردی بكەین، هەم  خزمەتێكیش بێت بە بواری چالاكیی ژنان لە سنوورەكەدا”. 
“لە وڵاتی ئێمە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو چالاكییانە وەك شۆڕشێك بۆ ئازادی و مافی ژنان پێویستن”، رەوشت وا دەڵێ.
لەبارەی دەستپێكی یەكەمین كاری هونەرییان ئەوەی خستە ڕوو، یەكەم كاری هونەرییان لە سەرەتای دروستبوونی گرووپەكەدا بووە بە ئەنجامدانی بەرنامەیەكی راستەوخۆی هونەری لە یەكێك لە كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن. ددان بەوەشدا دەنێت كە “لەوكاتەوە خەڵك زۆر دەستخۆشییان لێ كردین و ئەوە هاندەرێكی باشی ئێمە بوو بۆ بەردەوامی لەسەر كارە هونەرییەكانمان”.
زیاتر گوتی, فراوانكردنی گرووپەكەمان خەونی گەورەی ئێمەیە, تا بتوانین وەك ئەكادیمییەك خزمەتی گەورەتر پێشكەش بە هونەری كوردی بكەین و ببین بە گرووپێكی كوردیی دیار لە سەرانسەری كوردستاندا.
گرووپی موزیكی كچانی رانیە تا ئێستە دوو كلیپیان بڵاو كردووەتەوە, یەكەمیان كلیپی “چوار گوڵ” لە ساڵی 2012 بڵاو كرایەوە, دووەمیان كلیپی “پاوانە” لە ساڵی 2017 بڵاو كرایەوە, جگە لەو كلیپانە، چەند كلیپێكیان هەیە وەك گۆرانیبێژی تاك تۆماریان كردووە.
سەرپەرشتیاری گرووپی موزیكی كچانی رانیە باس لەوەش دەكات كە بەشداری زۆربەی فێستیڤاڵەكانیان كردووە و كۆنسێرتیان ئەنجام داوە, لەوانەیش فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان، فێستیڤاڵی چەمچەماڵ و فێستیڤاڵی لاوان و كولتوورە جیاوازەكان لە رانیە, جگە لە چەند كۆنسێرتێكی تر.
خۆیان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانی هاوكاریان بێت، هەوڵی كاری نوێ دەدەن.
گرووپی موزیكی كچانی رانیە, گرووپێكی سەربەخۆی هونەرییە و لە 14 ئەندامی كچ پێك هاتووە.

بەسوپاسەوە وەرگیراوە لەمەڵپەری وشە

نادیە لەگەل هاوسەرەكەی بە عارەبانە لەناو بازاڕی هەولێر شێلم و پاقڵەی كوڵاو دەفرۆشێ

ماوەیەکە دیمەنی ڤیدیۆیی، ژن و مێردێکی شاری هەولێر، زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، ئەوان بەیەکەوە، بە عارەبانە لەناو بازاڕی شاری هەولێر خەریکی فرۆشتنی شێلم، پاقلەی کوڵاو، گەنمەشامی و پەتاتەی برژاون، لەگەڵ کڕیارەکانیان دەم بەخەندە و رووخۆشن، زۆرن ئەوانەی دەستخۆشییان لێ دەکەن. ئارام، ئەو پیاوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی خەریکی شێلم فرۆشییە، دەڵێت: ”ئارامیی هەولێر وای لە من کرد خێزانەکەم بێنم تا چواری بەیانی کارم لەگەڵدا بکات“.

ئارام مەزهەر، لەدایکبووی ساڵی 1990ی رواندزە، ماوەی چوار مانگە لەگەڵ نادیە عومەری لەدایکبووی ساڵی 1995ی کەرکووک، هاوسەگیریی کردووە، ئەوان جگە لەوەی کە کارکردنیان لەگەڵ یەکتر لەسەر عارەبانەیەک بووەتە باس و خواسی خەڵکی، چیرۆکێکی جیاوازیشیان لە هاوسەگیرییەکەیان هەیە، هەردووکیان بەر لە یەکترناسین، لە ژیانێکی دیکەی هاوسەرگیری شکستیان هێنابوو، ئارام سەرباری شکستەکەی دوو منداڵیشی هەبووە، کە یەکێکیان لای خۆی بووە، بەڵام نادیە لە هاوسەری پێشووی منداڵی نەبووە.

وەک ئارام بۆ (باس) ئاماژەی پێ دەدات، سەرەتای یەکترناسینیان لەگەڵ نادیە، بۆ چوار مانگ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ کوڕەکەی بووە لەناو بازاڕی داون تاون، بە ڕێکەوت نادیە دەناسێ و باسی خۆی بۆ دەکات، هەردووکیان یەک چیرۆکیان دەبێت، ئەویش ژیانێکی سەرنەکەوتووی هاوسەرگیرییە، لە یەکەم نیگاوە ئارام عەشقی نادیە دەبێت و دەڵێت: ”یەکەم بینین، کە قسەم لەگەڵیدا کرد عاشقی بووم، دواتر هەفتەیەکی پێ چوو چوومەوە لای و قسەم لەگەڵیدا کرد، ئەویش باسی خۆی کرد، بۆیە بڕیاری هاوسەرگیریم دا و چوومە پرسیارم کرد، زانیم ستەمی لێ کراوە، پێم گوت تەنیا لەپێناو منداڵەکەم هاوسەرگیریت لەگەڵدا دەکەم، بەڵام تۆ بەتەنیا نابیتە هاوسەرم، بەڵکوو هاوڕێشم دەبی، ئەویش رازی بوو، تا ئێستا هاوڕێمە و هیچ کێشەیەکمان نییە“.

ئەو پیاوە، پێشتر خەریکی ئاوفرۆشی بووە، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی هاوین، بازاڕی ئاوفرۆشی نەماوە، بۆیە شەوێک لە ماڵەوە گفتوگۆ دەکەن، هاوسەرەکەی پرسیاری ئەوەی لێ دەکات، کە بەرنامەی چییە و چۆن بتوانێ بژێویی خۆی و منداڵەکەی دابین بکات، بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە کە بەیەکەوە کارێک بکەن: ”لێم پرسی ئامادەی لەگەڵ من کارێک بکەی، گوتی تەنیا کارێکی خراپ نەبێ، ئامادەم لەگەڵت بێمە ناو ئاگر، گوتم دە باشە ئێمە چیمان لە وڵاتانی ئێران و تورکیا کەمتر نییە، هەولێر شارێکی ئارامە و ئاسایش هەیە، با بەیەکەوە عەرەبانەیەک دابنێین، ئەویش رازی بوو، ئارامیی هەولێر وای لە من کرد، کە خێزانم لەگەڵ خۆم بێنمە دەرەوە و تا سەعات 4:00ی بەرەبەیان لەسەر شەقام بین و دڵمان خۆش بێت“.

ئەم دوو هاوسەرە، لە گەڕەکی عارەبانی ناو بازاڕ تەنیا ژوورێکیان گرتووە، منداڵەکەشیان بە رۆژ لە قوتابخانەیە و شەوانیش لە خولێکە و کاتژمێر 11:30 دێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان لە کاتژمێر 4:00ی دوای نیوەڕۆ تا سەعات 4:00ی بەرەبەیان لە شەقامەکەی بەرامبەر قەڵای هەولێرن، بۆیە منداڵەکەیان لای دراوسێکەیان دەخەوێت، خۆشیان وەک باسی دەکەن، چواری بەیانی دەگەڕێنەوە ماڵەوە، تا حەوت خەریکی ئامادەکردنی پاقلە و شێلمن، ئەوکات تا 9:00ی بەیانی دەخەون، دواتر هەڵدەستنەوە و خەریکی خۆئامادەکردن دەبن: ”هەر هەموو کاتەکان کۆ بکەیەوە سێ سەعات دەخەوین“.

ئارام و نادیە، باوەڕێکی تەواویان بە کارەکەیان هەیە و بە هیواوە دەژین، ئۆمێدی ئەوەیان هەیە، بەو کارەیان بتوانن داهاتوویەکیان هەبێت و ببنە خاوەنی خانووی خۆیان، بۆیە ئارام داوا لە گەنجان دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە، خۆیان بە بڕوانامەکانیان نەبەستنەوە و چاوەڕێی حکوومەت نەکەن و پرۆژەیەکی بچووک دابنێن، بەتایبەت کچان، ئەو نموونە بە ئێران دێنێتەوە، کە زۆربەی ئەوانەی کار دەکەن ئافرەتن، لەبارەی خۆشیانەوە دەڵێت: ”سێ بەشی کۆمەڵگە دەستخۆشیمان لێ دەکات، دوای ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆمان بڵاو بووەوە، خەڵک زیاتر دەستخۆشییان لێ کردین، خەڵکیش هەبووە گوتوویەتی، بۆیە هاوسەرەکەی هێناوە کار، تا خەڵک زیاتر سەردانی بکات، بەڵام وا نییە، من هاوسەرەکەم هاوڕێمە و پێویستە چاوی ببێتەوە، چ پیاوێک دەتوانێ رۆژ تا ئێوارە لە ماڵەوە دانیشێ و نەیەتە دەرەوە، ئێ بۆ ئافرەت چ جیاوازییەک هەیە، بۆ نەیەتەوە دەرەوە، تاکە جیاوازی ئەوەیە یەک نێرە و ئەوەی تر مێیە؟“.

ئارام و نادیە، تاکە داواکارییان لە حکوومەت و پارێزگای هەولێر ئەوەیە، کە ئاسانکارییان بۆ بکات لەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی عەرەبانە لە چواردەوری باغی شار تا سەعات 11:00ی شەو نەبێت: ”ئەو داواکارییەم هەیە، داوای یارمەتی لە کەس ناکەم، تەنیا ئەوە نەبێت، چونکە ئەو عارەبانچییانە بۆ کوێ بڕۆن؟“.

نادیە عومەر، بەدەم بەڕێکردنی کڕیارەکانییەوە، بۆ (باس) ئاماژەی بەو کاتە دا، کە یەکەمجار ئارامی بینیوە، چەند هەستی بە دڵخۆشی کردووە، بەتایبەت کە رابردوویەکی تاڵی هەبووە، بەهۆی ئەوەی ئەزموونێکی دیکەی هەبووە، بۆیە ئێستا دوای ئەوەی کە بەیەکەوەش کار دەکەن، خۆشەویستییەکی زۆری لا دروست بووە و دەشڵێت: ”ئەو کارەش وای لە من کردووە، هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم، کە هاوکاریی هاوسەرەکەم دەکەم، من لە ژیانم خۆشیم نەبینیبوو، ئێستاکە هەست بە خۆشی دەکەم کە بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکەمدام، خۆشترین کاتی ژیانمە و هەست ناکەم لەوەتەی لەدایک بوومە خۆشیم بینیبێ، ئێستا نەبێ“.

ئەو دوو هاوسەرە کەسیان قوتابخانەیان نەبینیوە، کەچی سەدان خوێندەوار رۆژانە وەک خۆیان باسی دەکەن، دێن و دەستخۆشییان لێ دەکەن، نادیە ئەوەشی روون کردەوە، کە یەکەم کەس کە دەستخۆشیی لێ کردووە، دایک و باوکی بووە، هانیان داوە یارمەتیی هاوسەرەکەی بدا، نادیە، جەختی لەوە کردەوە: ”نابێ ئافرەت تەنیا خۆی بە پیاو ببەستێتەوە، ئەوکات دەبێتە ژێردەستە، دەبێت خۆی هەوڵ بدا لەوەی کە بەیەکەوە ماڵێک دابنێن، تا ببێتە هاوڕێ و هاوبەشی هاوسەرەکەی، ئەو هەوڵەش وا دەکات ژن ببێتە خاوەنی کەسایەتیی خۆی“.

هەر کەسێک لەنزیکەوە ئەو دوو هاوسەرە ببینێ، هەست بەوە دەکات، کە بەیەوە چەند دڵشادن و چ خۆشەویستییەک لەنێوانیاندا هەیە، ئەو خۆشەویستییەش وای لە نادیە کردووە کە داوا لە ئارامی هاوسەری بکات، تەنانەت قژیشی وەک ئارام ببڕێت: ”گوتی حەزم لێیە پرچم وەکی هی تۆ کوڕانە بێت، کە لێم پرسی بۆ، گوتی راستە بە شەرع هاوسەرین، بەڵام ئێمە بەر لەوە هاوڕێین، بۆیە حەز دەکەم پرچم وەک تۆ بێت“.

Screen Shot 20181114 at 35716 PM - دەنگی پێشمەرگە
Screen Shot 20181114 at 35726 PM - دەنگی پێشمەرگە