Category Archives: هەواڵ

ئەمڕۆ/ چەند هاوڵاتیەکی دەڤەرەکەمان بوونە خەلیفە عمری کوڕی عبدالعزیز بۆ باڵندەکان

ئەمڕۆ چەند هاوڵاتیەکی دەڤەرەکەمان، بەسەدان کیلۆ دانەوێڵەوە چوونە سەر ئەو لوتکە چیایانەی بە بەفر داپۆشراون بۆ بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان تاوەکو لەبرسان گیان لەدەست نەدەن ، چونکە ئەو ناوچانە تا ماوەیەکی بە بەفر دادەپۆشرێن. ئەم کارەش هاوشێوەی کاری خەلیفەی مسوڵمانان عمری کوڕی خەتابە کە وتی بڕۆن لەسەر لوتکە چیاکان دانەوێڵە بڵاو بکەنەوە تا خەڵک نەڵێن باڵندەی وڵاتی مسوڵمانان برسین. دەست خۆشی لەم گەنجانە دەکەین و بەهیواین بەردەوام بن

سێ کورد، بۆ وەرگرتنی قەرەبوو، دووکانەکەیان سووتاند

ئەو سێ کوردەی لە بەریتانیا بەهۆی گڕتێبەردانی دووکانەکەیان بوونە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس لە مانگی 2ی ساڵی رابردوو، لەلایەن دادگاوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، ئارام کورد، هاوکار حەسەن و ئەرکان عەلی لە شوباتی 2018 دووکانەکەی خۆیان لە شاری لیستەر گڕتێبەرداوە، ئەوەش بۆ ئەوەی سوود لە وەرگرتنی 300 هەزار پاوەند بیمە وەربگرن.

لە ئەنجامی گڕتێبەردانەکەدا چوار کەس لە بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە و ئافرەتێکیش لە دووکانەکەدا سووتان و گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا دایکێک و دوو منداڵەکەی.

بەپێی بڕیاری کۆتایی دادگا، ئارام کورد و ئەرکان عەلی پێویستە لانیکەم 38 ساڵ لە زیندان بن، هاوکار حەسەنیش 33 ساڵی زیندانی دەکرێت.

بەپێی ئەو بەڵگانەی بە دادگای لیستەر دراون، ئەو سێ کەسە 86 لیتر نەوتیان لە دووکانەکەدا رژاندووە بۆ ئەوەی ئاگر بکەوێتەوە.

بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، دادوەر جەختیس هۆڵگەیت لەکاتی راگەیاندنی سزاکەدا ئەو سێ کەسەی بە “زۆر دڵڕەق و فێڵباز” ناوبردوون.

لە سەرەتای رووداوەکەدا بە تەقینەوە دانرا، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو سێ کەسە خۆیان بۆ دەستکەوتنی 300 هەزار پاوەند ئاگریان لە دووکانەکەیان بەرداوە.

كچێكی چوارقوڕنە هەوڵی خۆكوشتن دەدات


پۆلیسیش دەڵێت: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی

لە شاری هەولێر كچێك کە خەڵکی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام چەند كەسێك فریای دەكەون ‌و رزگاری دەكەن. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت “هەر ئەمڕۆ دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی”.

ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 لە شەقامی 60 مەتری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن ‌و رزگاری دەكەن.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند: “ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە ‌و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە، بەڵام نازانین چی لێبكەین”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی؛ نە نەخۆشخانە ‌و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان ‌و ئافرەتان. گوتیشی “داوا لە وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە”.

شایەتحاڵێك كە ڤیدیۆی هەوڵدانی ئەو كچەی بۆ خۆكوشتن بۆ رووداو ناردووە دەڵێت، “ئەو كچە، هەمان ئەو كچەیە كە خەڵكی رانیەیە و چەندجارێك لەسەر شەقامەكان لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە”.

رووداو چەندین بەرنامەی لەسەر دۆخی ئەو کچە کردووە کە دوایینیان بەرنامەی بەرپرسیار بوو. کەسوکاری کچەکە لەنێو بەرنامە پەیوەندیان کرد و گوتیان ئەو کچە تاوەکو دایکی لە ژیاندا مابوو باری دەروونی زۆر باشبوو، دوای دایکیشی لەلای برایەکی دەژیا بەڵام براکەی ئێستا دەستگیرکراوە بۆیە بەتەواوی تێکچووە و ناتوانێت لە هیچ شوێنێک بمێنێتەوە

جوانترین داهێنانی بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە

بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە رایدەگەیەنێت پارچە زەویەک تەرخان کردووە بۆ هاوشاریان تاوەکو لەبۆنەکانیاندا داری لێ بچێنن.

دەقی راگەیەندراوی بەشی باخچەکان :

ھاوشاریانی خۆشەویست ئە م پارچە زەویە مان تەرخان کردوە بۆ ھەر دایک و باوکێک کە دار بۆ منداڵە کانیان بچێنن یان ھە رکورو کچێک لە کاتی پرۆسەی ھاوسەر گیری داربچێنن یان کە سێک ئازیزێکی لە دەست دە دات بیە وێ دارێکی بۆبچێنیت بەڵام دەبێت ئێمە ئاگادار بکرینە وە جۆری دارەکە مان دەست نیشان کردوە وەپێداویستیە کانی چاندنتان بۆ دابین دەکە ین رێنمای شێوازو شوێنی چاندنتان پێدەدەین دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکە ن لە رێگە ی ژمارە مۆبایل ٠٧٥٠١٣١٤٠٠٢ لەوەرزی چاندن خۆمان پەیوەندیتان پێوە دەکە ینە وە .شوێن نزیک نەخۆش خانە ی منداڵ بوون٢٠١٩/١/١٢

کارۆخ شەریف ( لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە )

منداڵێك فڕێدەدرێتە سەر شەقام و لە سەرما گیانی لەدەستدا

لە زاری شایەتحاڵێكەوە دەڵێت، شەوی رابردوو منداڵێك لە گەڕەكی قەڵای نوێی شاری ھەولێر فڕێدراوە و سەگێك لەسەری وەستاوە و پارێزگاری لێكردووە و نەیھێشتووە ھیچ شتێك لێی نزیك بێتەوە و بەیانی كە خەڵك چووەتە سەر منداڵەكە، ئەو سەگە بەرگری كردووە بۆ ئەوەی لە منداڵەكە نزیك نەبنەوە.

راشیگەیاندووە: “دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت کە منداڵەکە کوڕە و تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ھەڵگیراوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری كرا”.

علی حمە ساڵح، بە پارەی پەرلەمانتاریەکەم، خانوی موبارەک دەڕوخێنێت و خانوویەکی تری بۆ دروست دەکات

علی حمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا خانوی خاڵە موبارەک کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و خانوەکەی کەڵکی ژیانی نیە، بڕیاریدا بیروخێنێت و خانوویەکی تری بۆ دروست بکات.

کۆمێنتت ؟