Category Archives: وەرزش

بەدەنگی خەڵکی رانیە بووەتە ئەندام پەرلەمان و ئیش بۆ شاری دهۆک و سۆران دەکات

بەهۆڵی چەند ئەندام پەرلەمانێک ، لەناویاندا ئەندام پەرلەمانێکی رانیەی تێدایە. لە دەرەوەی پشکی هەرێم و لە موازەنەی ئیتیحادیدا بڕێکی زۆر پارە بۆ هەڵەبجە و قەڵادزێ و سۆران و دهۆک لەبودجەی عێراق جێگیر کرا.

لەبڵاوراوەیەکدا، کە م. شێروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق و خەڵکی رانیە بڵاوی کردوەتەوە، نوسیویەتی :

لە دەرەوەی پشکی هەرێم و لە موازەنەی ئیتیحادیدا چەند دیاریەکمان بۆ هەڵەبجە و قەڵادزێ و سۆران و دهۆک جێگیر کرد.لە رەشنوسی موازەنەی ۲٠۱۹ ، لە سەرداوای پەرلەمانتارە کوردەکانی لیژنەی دارایی ، ئەم بڕە پارانەمان وەک دیاریەک بۆ ئەم شارانە جێگیر کردوە؛

هەڵەبجە دو ملیار دینار
قەڵادزێ دو ملیار دینار
دهۆک ملیارێک دینار
سۆران ملیارێک دینار

لە لیژنەی دارایی جێگیرمان کردوە و چاوەرێین لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت . ئەو پارانە پەیوەندی بە پشکی هەرێمەوە نیە و تایبەت دەکرێن بە پرۆژەی جیا جیای ئاوەدانکاری .

ئەحمەد ئەلصەفار
ئەحمەد حەمە رەشید
جەمال کۆچەر
شێروان میرزا
هۆشیار عەبدوڵا

شایانی باسە ، رانیە یەکێکە لەپشتگوێخراوترین شارەکانی کوردستان و ئەوانەی بەدەنگی خەڵکی رانیە دەبنە پەرلەمانتار و پۆستی حکومی وەردەگرن، کەمترین خزمەت بەخەڵکی رانیە دەکەن

مێسی و به‌رشلۆنه‌ به‌ (٧) ڕیکۆرده‌وه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیایان تێپه‌ڕاند

لیۆ مێسی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی ناوداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ شه‌وی ڕابردوو دوو گۆڵی له‌سه‌ر یانه‌ی ئیسپانیاۆل له‌ دێربی که‌ته‌لۆنیا تۆمار کرد، توانی یانه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ ببات.

بردنه‌وه‌ی لیۆ و ژماره‌ی گۆڵه‌کانی و چۆنیه‌تی تۆمارکردنیان به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ ته‌نها بردنه‌وه‌یه‌ک نه‌بوو، به‌ڵکو توانی چه‌ندین ڕیکۆردی مێژوویی خولی ئیسپانیا و تایبه‌ت به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تۆمار بکات، ڕیکۆرده‌کانیش بریتین له‌:

بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوویدا لیۆ مێسی له‌ یه‌ک ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا دوو گۆڵی به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆمار کرد.
ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌ دێربی که‌ته‌لۆنیا تایبه‌ت به‌ خولی ئیسپانیا گه‌یانده‌ ٢٠ گۆڵ و له‌ لوتکه‌ی گۆڵکارانی دێربیدا پێگه‌ی خۆی جێگیر کرد.
لیۆ مێسی تاکه‌ یاریزانه‌ له‌ ١٣ وه‌رزی خولی ئیسپانیادا ١٠ گۆڵ و زیاتر تۆمار ده‌کات.
مێسی بووه‌ گۆڵکارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌ ١١ گۆڵه‌وه‌ هاوشانی کریستیان ستیوانی.
ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌سه‌رجه‌م دێربیه‌کانی شاری به‌رشلۆنه‌ گه‌یانده‌ ٢٣ و له‌ لوتکه‌ی گۆڵکاراندا جێگیر بوو.

دەروازەی ڕاپەرین پێشوازی لە پاڵاوانی جیهانی لەشجوانی ڕا نیە پشدەر محمود کرا

دەروازەی ڕاپەرین پێشوازی
لە پاڵاوانی جیهانی لەشجوانی ڕا نیە پشدەر محمود کرا

ئەمڕۆ لەمۆنۆمێتی ڕاپەڕین بە سەرپەرشتی نوسینگەی ڕاپەڕ ینی نوێنەرایەتی سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین وقایمقامی ڕ انیە و هۆڵی پشدەر و چەن دڵسۆزێکی شاری ڕانیە مەراسمێکی شایستە بۆ پاڵەوانی جیهانی لە شجوانی پشدەر محمود سازکرا وسەرەتای مەڕاسیمەکە وتاری نوسێنگەی ڕاپەڕین وبەڕێز قایمقامی ڕانیە و یاریزان پشدەر محمود پێشکەش کرا دواتریش چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان وگوڵی پێشکەش کرا لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومی وەرزش دۆستان لەسنوری ڕاپەڕین…
شایانی باسە پشدەر محمود لەولاتی ئیسپانیا بەشداری پاڵەوا نێتی جیهانی کردبو پلەی 3 بەدەستهێنا بو وەک کوردێک و دانشتوی ڕانیەی دەروازە

سەباح سالح

ئاکاداری ئاگاداری……..

سبەی کاتژمێری 11 ی سەر لەبەیانی
بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی یاریە ئاویەکانی عێراق لە #دەربەندی_ڕانیە بەهاوکاری نوسینگەی ڕاپەڕینی نوێنەرایە تی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەمەبەستی دیاری کردنی یار یزانانی جسکی بۆ هەڵبژاردەی عێراق چەن پێش بڕکێیەکی جیسکی ئەنجام دەدرێیت و هاتن بۆهەموانە…

تێبینی/سەرۆکی یەکێتی ناوەندی یاریە ئاویەکان و چەن بەڕ ێزێکی تر لەلیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و کوردستان ئامادەبن

سەباح سالح

(لە کرێکاری بلۆکەوە بۆ پاڵەوانیەتی جیهان )

ڕەنگە سەری ٸەم دێڕە لای زۆرێکتان نامۆ بێ , چۆن کرێکارێک دەتوانێ بگات بەم ٸاستە ، منیش هەمیشە وتوومە تواناکانی مرۆڤ بێ سنوورە هەرکاتێ تەمارین و هەوڵدانی پشدەریشم بینیوە ڕێک گوومانم لەو دەقەی خۆم نەبووەو دەقەکەم پشت ڕاست بۆتەوە ٸەو بۆتە پێشەنگی من و چەندەهای وەک و من لەو بوارەدا ، بیرمه هەردووکمان کرێکاری دیوار بووین بەڵام لای دوو وەستای جیاواز بلۆکمان ٸەدا بە وەستا ، لە پڕۆژەیەکی شاری دەروازە ، من شەوانە دەچوومەوە ٸەوەندە هیلاک بووم خەوم لێدەکەوت ،بەڵام ٸەو دوای ٸەو هەموو ماندووبوونەی ڕۆژانەی پیرە جانتاکەی هەڵدەگرت و ڕێی دەکرد بۆ قاعە ، من داهاتی کرێکاریەکەم لە خەرجی جل و بەرگ و پێداویستیەکانی لاویم سەرف دەکرد ، ٸەو داهاتی کرێکاریەکەی لە کڕینی مەواد و کەل و پەل و خۆراکی وەرزشی سەرف دەکرد ، کاتی پاڵەوانیەتیەکان لە ٸیش دەکشایەوەو خۆی بۆ ٸەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکان ٸامادە دەکرد ، دواتر نەتیجەیەکی باشی بە دەست دێنا و دوای دڵخۆش بوونێکی کاتی ،دیسان دەبوو گەڕابایەوە سەر ٸیشەکەی و بۆ دانەوەی ٸەو خەرجەیانەی کە لە ماوەی تەنشیف دا دەیکردن، تا خوای گەورە دەرگای خۆی لێکردەوەو ،قەرەبووی هەموو ماندووبوونەکانی بۆ کردەوە بەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ لە لووتکەی بەرزەوە بڕوا بۆ لووتکەی بەرزتر و لە سەر بەرزکردنی شارێکەوە بڕوات بۆ سەربەرز کردنی هەرێمێک و لە سەرزبەرزکردنی هەرێمێکەوە بڕوات بۆ سەربەرز کردنی وڵاتێک ، ٸێستا پشدەر شانازی نەتەوەیەکە ، کە توانی ‌ٸەمڕۆ لە ناو( 155 ) ‌وڵاتی جیهان پلەی سێیەم دەستەبەرکات لە یەکێک لە هەرە بتوڵە بەهێزەکانی جیهان لە ڕشتەی (کلاسیک) کە لەوڵاتی ٸیسپانیا ٸەنجامدراو ،ٸێستا ٸەو کوردە زیاتر لە لایەن عەرەبەوە بۆتە جێگای فەخر ، کە لە لایەن مامۆستا Zana Abdulla نێردرا بۆ بەغداو لەلایەن لیژنەی ٸیتیعادی عێراقیشەوە بۆ جیهان و وڵاتی ٸیسپانیا ،منیش شانازی دەکەم لە ژێر دەستی ٸەو پەروەردەی وەرزشی بووم هەتا ٸەو دەقەیەش خوێندکاری ٸەوم …………

پیرۆزە برام سەربەرزیت
بۆ دەڤەرەکەمان و شاری دەروازەی خۆشەویست هێنا …

T.B
تاکە پاڵەوانی دەڤەرەکەمانە تا ٸێستا گەیشبێت بەو لووتکە ،انشااللە کلیلێکی باش دەبێ ،بۆ پاڵەوانەکانی تری ٸەم دەڤەرە بێ نازە ، بۆ گەیشتنیان بە پاڵەوانیەتیە جیهانیەکان ، خودا بتپارێزێ و یاوەرت بێ لە گەڕانەوە بە سەلامەتی انشااللە بۆ ناومان برام😍😍😍
سۆران سدیق