Category Archives: Uncategorized

100 کەس دامەزران

نەمان ویست ئاشکرای کەین ئەم گەندەڵیەو دامەزراندنەی سنوری ئیداری ڕاپەرین فەرموو بەچاوی خۆتان سەیرکەن
ئەوەی وتی لەماوەی پینج مانگی ڕابردوو #دامەزراندن نەبووە درۆ ئەکات
ئەوەی وتی ئیستاش دامەزراندن نیە بەدزی هەر درۆ ئەکات
فەرموون لیستیکی 100کەسی کە بڕوانامەی ئامادەیشیان هەیە و داشمەزراون .

ئێمەش ئەبیت چاوەڕێی خوای گەورە بکەین چونکە هیچ واستەمان نیە

سەرجەمیان بە واژۆی قوباد طالبانی دامەزراون .
تکایە هاوڕێ کانتان ئاگەدار کەنەوە ئەم ناحەقیە قەبوڵ نەکەن

پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم زانکۆی راپەڕین دروست دەکرێت

دوای بڵاوکردنەوەی داواکاریەکی م. ئاکام ئاسۆس، بۆ دروستکردنی پردێکی پەڕینەوەی قوتابیان لەبەردەم زانکۆی راپەڕین لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین ئەم پڕۆژەیە دەخاتە بواری جێەجێکردنەوە .

دەقی روونکردنەوەی هاتوچۆی راپەڕین وەکو خۆی :

سڵاو هاوڕێیان وەك بەڵێنمان دابوو
بەئەركی سەرشانی خۆمان هەڵسین.
دەست خۆشی بۆ ئێوە و مامۆستا ئاكام كە بە خەمی ئەم بابەتەوە بوون.
ئێوە و هاوڵاتیانی سنورەكە ئەكەینەوە ئیشی زیاتر لەسەر ئەكەین..

باشترین خولی ئینگلیزی لەرانیە دەکرێتەوە

کۆرسى فیربونی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای کامینگ
ئاگاداری بۆ دانیشتوانی دەڤەری ڕاپەرین لە (په‌یمانگای کامینگ) ەوە بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی:

ئاگادارتان دەکەینەوە کە ناونوسین بۆ کۆرسەکانی وەرزی زستانە لە پەیمانگاکەمان دەستی پێکرد. کۆرسەکان لە (٢٠١٩/٢/٧) دەست پێدەکەن.

(په‌یمانگای کامینگ) بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی، له‌ لايه ن مامۆستايانى زانكۆیى وخاوەن ئەزموون و بروانامەی ماستەر لەووڵاتى بەریتانیا، لە ئێستادا ئەم کۆرسانە دەکاتەوە.

١. کۆرسی فێربوونی ئینگلیزى گشتگیر (General English)
گەر (خوێندكار، فەرمانبەر، بازرگان…..)ی دەتەوێت بەشێوەیەكی ئاسان فێری زمانی ئینگلیزی ببیت یاخود ئاستی ئینگلیزیت بەرزبکەیتەوە بە مەبەستی خوێندن، سەردانی وڵاتان و بازرگانی کردن یاخود لە كۆمپانیاكانیت و پێویستت بەفێربونی زمانی ئینگلیزی هەیە….. لە هەر ئاست و تەمەنێکدایت، ئەوا پەلە بکە و ناوت تۆمار بکە لە کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ئاستى (beginner)ەوە تا دەگات بە ئاستى (advanced)
تێبینی: کۆرسی فێرکردنی زمان بۆ هەر ئاستێک (٨) هەفتەیە، هەفتەی (٤) ڕۆژەو ڕۆژانە (٢) کاتژمێره.
بابه‌ته‌کانی کۆرس: (گفتوگۆکردن، خوێندنه‌وه‌، نوسین، گوێگرتن و تێگه‌یشتن، رێزمان و وشه‌کاری و فیلمى ئینگلیزی……

٢. کۆرسی ڤیزای هاوسەرگیرى بۆ ووڵاتى بریتانیا (IELTS Life Skills A1)
گەر هاوسەرگیریت كردوە و هاوسەرەکەت لەوڵاتی بەریتانیایە، یاخود لەگەڵ كچێك هاوسەرگیریت كردوەو لەوڵاتی بەریتانیایە و دەتەوێت بگەیتە وڵاتی بەریتانیا و شادبیتەوە بەهاوسەرەکەت:
تێبینى: کۆرسی تایبەت بە ڤیزای هاوسەرگیری بە پێی ئاستی کەسەکان لە نێوان (١٢-٦٠) کاتژمێرە، وە بەشداربوو دەتوانێ کۆرسی تاکە کەسی (یەک فێرخواز و یەک مامۆستا)، یاخود بە گروپ کۆرس وەربگرێ، نرخەکەشی بە گوێرەی جۆری کۆرسەکەی جیاوازە.
لەماوەی کۆرسەکەدا، فێرخواز لەسەر شێوازی تاقیکردنەوەکە ڕادەهێنرێت، جگە لە گرنگی دان بە هەردوو بابەتی سەرەکی تاقیکردنەوەکە (گوێگرتن- Listening و قسەکردن Speaking – )، هەموو ئەو بابەتانە دەخوێندرێن کە لە تاقیکردنەوەکەدا پرسیاریان لەبارەوە دەکرێ، هەروەها فێرخواز فێردەکرێت کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پرسیار بکات و وەڵام بداتەوە و تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا سودی لێ وەربگرێت.
ئێمە گەرەنتی دەرچوونتان لە تاقیکردنەوەکە دەکەین، بە یەکەم جار.

  • کۆرسەکان لە (٢٠١٩/٢/٧) دەست پێدەکەن. کاتی کۆرسەکان (٢-٤) ی دوای نیوەڕۆ دەبێ.
    -بۆ ناو نوسین پەیوەندى بکە بە یەکێک لە ژمارەکانى پەیمانگاوە.
    -سەرەتا فێرخوازان تاقی دەكرێنەوە پێش دەست پێكردنی هەر کۆرسێک، بۆ دیاری كردنی ئاستیان.

ناونیشانی په‌یمانگای کامینگ
ڕانیە: جادەی مەڵبەند – یاخود بەرامبەر جادەى نەخۆشخانەى گشتى/ تەنیشت مارکێتى ئەپڵ.
بۆ زانیاری زیاترکۆمێنت بنوسە یاخود، پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
☎️07501845464
☎️07731845454
…….

“سینگڵێک” هەڕەشەی کوشتنی تەواوی کچانی زانکۆکەی دەکات

کریستۆفەر کلێاری لە فەیسبووک نووسیویەتی: “تەمەنم 27 ساڵە و تاکو ئێستا خۆشەویستێکم نییە، هەرگیزیش سێکسم نەکردووە، بۆیە پلانم داناوە هێرشێکی هەڕەمەکی بکەمە سەر زانکۆ”.

لە درێژەی هەڕەشەکانی دەڵێت: “من ئامادەم بمرم و هەموو ئەو کچانەشی رەتیانکردمەوە دەیانکوژم، هەر کچێک ببینم دەیکوژم”.

سەدان شەهادەی تەزویری ئایەڵتس و تۆفڵی ئاشکرا کران

لەنامەیەکدا کەبەڕێز ملا محمدی حاجی سەباحی خەیات بۆ هەردوو پەیجی شاری رانیە سیتی و راپەڕین نیوزی ناردووە، ئاماژە بە ئاشکراکردنی سەدان بڕوانامەی تەزویر کراوە، دەقی نامەکە وەک خۆی :

لە یەکەم ئەنجامی ھەوڵەکانمان بۆ خستنەڕوی دۆسیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێکخراوەکەمان بەردەوام دەبێ لە کارەکانی بۆ سەرخستن و دەرخستنی ڕاستیەکان

جەند کاتژمێرێک پاش گەیشتنی تەبلیغ کردنی وەزیری
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لایەن دادگا وەزارەت خۆی سەدان بڕوانامەی کەشف کرد بەپێى دوایین ئامار دواى ئەنجامدانى راستى و دروستى تایبەت بە بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى دەرکەوتوە تا ئێستا (١٠٦) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون و، ڕێوشوێنى یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

دواى دەرکردنى ڕێنمایى ژمارە (١)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە وەرگرتنى نازناوى زانستى و ڕێنماییەکانى ژمارە (٤) و (٥)ى ساڵى (٢٠١٦)ى تایبەت بە خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا، کە تیایدا مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى (IELTS و TOEFL و PTE) وەک مەرجى پێش دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى داندرا، ژمارەیەکى بەرچاو لە کاندیدان و قوتابیان و خوێندکاران و خوازیارانى وەرگرتنى نازناوى زانستى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى وەک(IELTS و TOEFL و PTE) پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کردبو بەمەبەستى دەستپێکردن بە خوێندنى ئەکادیمى و، وەرگرتنى نازناوى زانستى.

لەو چوارچێوەیەدا و، دواى ئەنجامدانى ڕاست و دروستى (صحة صدور) بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەى پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون، دەرکەوت ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختەو (تەزویر)ن.

بۆ ئەوەش بەپێى دوایین ئامارى وەزارەت بڕوانامە ساختە (تەزویر)کان بریتییە لە (١٠٦) بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە بەم شێوەیەیە: لە زانکۆى سەڵاحەددین/هه‌ولێر (٢٦) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سلێمانى (٤٨) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆ هەڵەبجە (١٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى گەرمیان (٥) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى دهۆک (٤) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى زاخۆ (٣) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک (٢) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى کۆیە (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى سۆران (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر (١) بڕوانامەى ساختە و، لە زانکۆى ڕاپەڕین (١) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکرابون.

گوایە فەرمانى زانکۆیى وەرگرتن لە خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى ناوبراوان هەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنى یاسایى و کارگێڕى بەرامبەریان گیراوەتەبەر و بەرپرسیاریەتى یاساییان کەوتۆتە ئەستۆ.
ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بەردەوام دەبێ لە وەرگرتنەوەی مافی ھاوڵاتیان جەندین دۆسیەی گرنگمان لایە

ملا محمد حاجی سەباحی خەیات

ئەو کۆترەی کوڕ و باوکەکەی لەسەر کوژران، بایی ۸ هەزار دینارە

دوای ئەوەی لەسەر كۆترێك كوڕ و باوكێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كوژران و سیانی تریش برینداربون، لەلایەن پۆلیسەوە دو کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون.

ئێوارەی رۆژی شەممە کۆترێک لە جۆری نامە بەر بە هەشت هەزار دیناری عێراقی بە گەنجێك فرۆشراوە، بەڵام دواتر لەسەر جۆری فڕینی كۆترەكە دەبێتە شەڕ لەنێوان كڕیار و فرۆشیارەكەدا كە دراوسێی یەكترن و تەقە لەیەكتر دەكەن، لە ئەنجامدا دو كەسیان لێ دەكوژێت و سیانی دیکەش بریندار دەبن.

بەوتەی شایەتحاڵەکان بۆ (سبەی)، تەشەنەسەندنی شەڕەكە پەیوەندی بە بونی ناکۆکی کۆنی نێوان ئەو دو خێزانەوە هەبوە، جگە لەوەش لەسەر روداوەکە پۆلیسی هەولێر دو کەسی دەستگیرکردوە

۱۸ هەزار کتێب لەباشترین کتێبەکانی دنیا گەیەندرانە زانکۆی راپەرین

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمریکی، لە پڕۆسەیەکی زانستیدا بڕی (١٨٠٠٠) کتێبی بە زمانی ئینگلیزی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی.
جێی ئاماژەیە سەرجەم کتێبەکان لە ڕێگەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمریکی بۆ کتێبخانەی ناوەندی دابینکراون، ئەمەش وەک هەڵمەتێک لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرچاوەی زانستی بە زمانی بیانی و سود گەیاندنی زیاتر بە خوێندکارانی زانکۆ و فێرخوازانی خوێندنی باڵا